2017-11-25

خەبات‮: ‬زانكۆ جاف

سەرچاوەیەك لە كۆشكی‮ ‬سپی‮ ‬رایدەگەیەنێت،‮ ‬ئیدارەی‮ ‬دۆناڵد ترەمپ،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬لە رێگەیەكی‮ ‬خێراتر دەگەڕێت بۆ بەهێزكردنی‮ ‬سیستەمی‮ ‬بەرگری‮ ‬ئاسمانی‮ ‬سعوودیە و هەوڵیش دەدات رێگە لە گواستنەوەی‮ ‬چەكی‮ ‬ئێرانی‮ ‬بۆ رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست بگرێت‮. ‬لەلایەكی‮ ‬دیكە ئێران وەڵامی‮ ‬لێدوانێكی‮ ‬ئیمانوێل ماكرۆن،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬فەرەنسا دەداتەوە و داوا لە پاریس دەكات،‮ ‬دەستێوەردان لە بەرنامەی‮ ‬مووشەكی‮ ‬بالیستی‮ ‬تاراندا نەكات‮. ‬هاوكات كۆمكاری‮ ‬عەرەبی‮ ‬لەبەرانبەر هەڕەشەكانی‮ ‬ئێران بێدەنگ نابن و كۆبوونەوەیەكی‮ ‬تایبەت لەسەر ئەو پرسە ئەنجام دەدەن‮. ‬

هەڕەشەكانی‮ ‬ئێران

رۆژنامەی‮ "‬وۆڵ ستریت جۆرنال‮"‬ی‮ ‬ئەمەریكی‮ ‬لە زاری‮ ‬سەرچاوەیەكی‮ ‬لە كۆشكی‮ ‬سپی‮ ‬بڵاویكردووەتەوە،‮ ‬پڕچەككردنی‮ ‬حزبوڵڵا و هاوپەیمانەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬ئێران لەلایەن تارانەوە،‮ ‬گەورەترین هەڕەشەیە‮. ‬بە گوێرەی‮ ‬سەرچاوەكە،‮ ‬ئیدارەی‮ ‬ترەمپ دەیەوێت تەواوی‮ ‬سەرنجی‮ ‬خۆی‮ ‬بخاتە سەر ئەو پرسە و رێگە لەو هەڕەشەیە بگرێت،‮ ‬هاوكات جەختیش لەسەر چارەسەری‮ ‬پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬دەكاتەوە لە لوبنان،‮ ‬بەتایبەتیش دوای‮ ‬دەست لە كاركێشانەوە لە ناكاوەی‮ ‬سەعد حەریری‮ ‬لە پۆستی‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬ئەو وڵاتە‮. ‬

بەهێزكردنی‮ ‬ریاز

رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات،‮ ‬بە گوێرەی‮ ‬گرێبەستێكی15 ‮ ‬ملیار دۆلاری‮ ‬نێوان ریاز و واشنتن،‮ ‬كە لە ئۆكتۆبەری‮ ‬رابردوو مۆركراوە،‮ ‬ئەمەریكا دەیەوێت پەلە بكات لە جێبەجێكردنی‮ ‬ناوەڕۆكەكەی‮ ‬بۆ بەهێزكردنی‮ ‬سیستەمی‮ ‬بەرگری‮ ‬ئاسمانی‮ ‬سعوودیە‮. ‬ئەمەریكا هەوڵدەدات بڕیارێكی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان كە پێشتر دەركراوە و هەناردەكردنی‮ ‬چەكی‮ ‬ئیرانی‮ ‬قەدەغەكردووە،‮ ‬جێبەجێ بكات و رێگەنەدات ئێران چەك بە هاوپەیمانەكانی‮ ‬بدات لە ناوچەكە،‮ ‬بە تایبەتیش دوای‮ ‬ئاراستەكردنی‮ ‬مووشەكێكی‮ ‬بالیستی‮ ‬ئێران لەلایەن حووسییەكانی‮ ‬یەمەنەوە بۆ ریازی‮ ‬پایتەختی‮ ‬سعوودیە‮. ‬

ئێران و فەرەنسا

ئێران وەڵامی‮ ‬لێدوانێكی‮ ‬ئیمانوێل ماكرۆن،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬فەرەنسا دەداتەوە و داوا لە پاریس دەكات،‮ ‬دەستێوەردان لە بەرنامەی‮ ‬مووشەكی‮ ‬بالیستی‮ ‬تاراندا نەكات‮. ‬پێشتر ماكرۆن ئامادەیی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬نیشاندابوو بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ ئێران و هیوای‮ ‬ئەوەشی‮ ‬خواستبوو،‮ ‬تاران ستراتیژیەتێكی‮ ‬وا بگرێتەبەر،‮ ‬شەڕانگێزانە نەبێت لە ناوچەكە و بتوانێت سیاسەتی‮ ‬خۆی‮ ‬لە بارەی‮ ‬مووشەكە بالیستییەكان روونبكاتەوە‮. ‬سەرۆكی‮ ‬فەرەنسا،‮ ‬ئەوەشی‮ ‬خستبووەڕوو،‮ ‬پێناچێت لە ئێستادا لە بەرنامە مووشەكە بالیستییەكان،‮ ‬ئێران رەچاوی‮ ‬رێساكان بكات‮. ‬لە بەرامبەر ئەو لێدوانانەدا،‮ ‬عەلی‮ ‬ئەكبەر ویلایەتی،‮ ‬راوێژكاری‮ ‬كاروباری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬خامەنەیی‮ ‬رایگەیاند،‮ ‬لە بارەی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬بەرگری‮ ‬و مووشەكییەكانمان پرس بە هیچ كەس و لایەنێك ناكەین‮. ‬گوتیشی‮: ‬لە بەرژەوەندی‮ ‬ماكرۆن و فەرەنسادا نییە دەستێوەردان لە بابەتی‮ ‬مووشەكەكانمان بكات‮. ‬ویلایەتی‮ ‬جەختی‮ ‬لەوەشكردەوە،‮ ‬ئەگەر ماكرۆن دەیەوێت پەیوەندی‮ ‬نێوان ئێران و فەرەنسا پەرەبستێنن،‮ ‬دەبێت دەستێوەردان لەو بابەتانەدا نەكات،‮ ‬چونكە لەگەڵ بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانی‮ ‬فەرەنسا‮ ‬یەك ناگرێتەوە و ئەوەش روونە لەو بابەتەدا وەڵامەكانمان توند دەبن‮. ‬

هەڵوێستی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬عەرەبی

لە كۆبوونەوەیەكدا،‮ ‬وەزیرانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬پەیامێكی‮ ‬توند ئاراستەی‮ ‬كۆماری‮ ‬ئیسلامیی‮ ‬ئێران دەكەن‮. ‬سەرچاوەیەك لە كۆمكاری‮ ‬عەرەبی‮ ‬بە رۆژنامەی‮ (‬ئەلحەیات‮)‬ی‮ ‬راگەیاندووە،‮ ‬لە كۆبوونەوەكەدا،‮ ‬مەترسییەكانی‮ ‬ئێران لەسەر وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬تاوتوێ دەكرێن،‮ ‬بە تایبەت ئاراستەكردنی‮ ‬مووشەك لەلایەن حوسییەكانی‮ ‬یەمەنەوە بۆ ریازی‮ ‬پایتەختی‮ ‬سعودیە و تەقاندنەوەی‮ ‬بۆری‮ ‬نەوتی‮ ‬بەحرەین‮. ‬بەپێی‮ ‬زانیارییەكان،‮ ‬بڕیارە كۆبوونەوەی‮ ‬وەزیرانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬عەرەب،‮ ‬لەسەر داوای‮ ‬سعودیە و پشتگیریی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬كوێت،‮ ‬ئیمارات و بەحرەین،‮ ‬ئەنجام بدرێت‮. ‬ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی‮ ‬بەوەش كردووە،‮ ‬كە لە كۆبوونەوەكەدا،‮ ‬پەیامێكی‮ ‬توند ئاراستەی‮ ‬ئێران دەكرێ و هۆشداریی‮ ‬دەدرێتە ئەو وڵاتە بۆ كۆتاییهێنان بە دەستوەردان لە كاروباری‮ ‬وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و گەورەكردنی‮ ‬ناكۆكییەكانی‮ ‬نێوان مەزهەبەكانی‮ ‬ئیسلام‮. ‬

دروستكردنی‮ ‬گرووپی‮ ‬چەكدار

موحسن سازگارا،‮ ‬رۆژنامەنووس و چالاكوانی‮ ‬سیاسیی‮ ‬ئێرانی‮ ‬كە لە دامەزراندنی‮ ‬سوپای‮ ‬پاسدارانی‮ ‬ئێران رۆڵێكی‮ ‬كاریگەری‮ ‬هەبووە،‮ ‬پێیوایە فشارەكانی‮ ‬ئەمەریكا لەسەر سوپای‮ ‬پاسداران زیاتر دەبێت‮. ‬سازگارا هەروەها ئاماژەش بەوە دەدات ئێران نیگەرانە سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی‮ ‬بەڵگەنامەكای‮ ‬دەزگای‮ ‬هەواڵگریی‮ ‬ئەمەریكا لەبارەی‮ ‬پیوەندیی‮ ‬ئێران و رێكخراوە تیرۆریستییەكانی‮ ‬وەك قاعیدە‮. ‬دەشڵێت سوپای‮ ‬پاسداران لە ترسی‮ ‬شەڕ‮ ‬لەگەڵ زلهێزەكانی‮ ‬جیهان و ناوچەكە پەنا بۆ دروستكردنی‮ ‬میلیشیاكان لە وڵاتانی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست دەدات‮. ‬لە ئێستاشدا چەند گرووپێكی‮ ‬میلیشیاكانی‮ ‬سەر بە ئێران،‮ ‬لەلایەن كۆنگرێسی‮ ‬ئەمەریكاوە خراونەتە لیستی‮ ‬تیرۆر و داواش لە سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا كراوە،‮ ‬جموجۆڵی‮ ‬ئەو گرووپە میلیشیایانەی‮ ‬نزیك لە ئێران لە ماوەی90 ‮ ‬رۆژدا پەكبخرێت‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌