2017-11-22

ڕاپۆرت/فاتیح بەرزنجی 

وێنە‮ /‬سەید فەخرەدین 

ڕێگاوبان لە هەروڵاتێك بە شادەماری‮ ‬بازرگانی‮ ‬و ئابووری‮ ‬وبووژاندنەوە دەژمێردێت ودەبوایە چەندین ساڵ بەرلە ئێستا لەلایەن حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانەوەهەموو‮ ‬ڕێگاوبانەكان بانەكان‮ ‬بكرابووایە بە جووت ساید،‮ ‬بەڵام بەداخەوە لەبەرقەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬سەرجەم پڕۆژەكانی‮ ‬ڕێگاوبان لەكار وەستاوە بەگووتەی‮ ‬ئەندازیار هونەر نوری‮ ‬وەلی‮ ‬بەرێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬ڕێگاو بان ونیشتەجێكردن‮ ‬گووتی‮ ‬كارەكانی‮ ‬ئێمە لەلایەن‮ ‬5 بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬ئەنجام دەدرێت لەوانە‮:‬ بەرێوەبەرایەتی‮ ‬چاكردنەوەوپاراستنی‮ ‬هەولێر ئەركی‮ ‬ئەو چاكردنی‮ ‬ڕێگاو بانەكان دەگرێتە ئەستۆولەوەرزی‮ ‬هاوین و زستان كاردەكەن و لەوەرزی‮ ‬زستانیش‮ ‬وەكو تیمیان لێ دێت دەبن بەتیمی‮ ‬بەفر‮ ‬ڕاماڵین وبەرەنگاربوونەوەی‮ ‬لافاو لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬چاكردنەوەو پاراستنی‮ ‬ڕێگاوبانی‮ ‬كۆیە هەمان ئەرك وكار دەگرێتە ئەستۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬ڕێگاو بانی‮ ‬هەولێرمان هەیەو ئەركی‮ ‬ئەویش‮  ‬ئەركی‮ ‬دروست كردنی‮ ‬ڕێگاوبانی‮ ‬تۆكمەو ستراتیژیەو چەندین پڕۆژەی‮ ‬ڕێگاو بانی‮ ‬لە ماوەی‮ ‬ئەو چەند ساڵانەی‮ ‬دوایدا دروست كردووە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬هەولێرو ئەركی‮ ‬ئەو جێبەجێ كردنی‮ ‬یەكەی‮ ‬نیشتەجێكردن وباڵە خانەو دەزگا میریەكان لەخۆدەگرێت لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬وێستگەی‮ ‬كێش و ئەركی‮ ‬ئەویش‮ ‬ڕێكخستن ونەهێشتنی‮ ‬سەرپێچی‮ ‬باری‮ ‬زیادەی‮ ‬بارهەڵگرەكانە دەربارەی‮ ‬ئیش و كارو پڕۆژەكانی‮ ‬ئەو بەڕێوەبەرایەتیە گشتیە سەردانیمان كردن‮ ‬بۆئەوەی‮ ‬لەنزیكەوە ئاگاداری‮ ‬كارەكانیان بین بەتایبەتی‮ ‬ئەو تونێڵەی‮ ‬كەلە بەستۆڕە دەست پێدەكات و پڕۆژەیەكی‮ ‬گەورەو ستراتیژیە و هاووڵاتیان دەمێكە لە چاوەڕوانی‮ ‬تەواو كردنی‮ ‬ئەو پڕۆژەیەن سەرەتا ژمارەیەك هاووڵاتی‮ ‬قسەیان بۆ كردین‮:  ‬هاووڵاتیان‮:‬لەبەر بە جووت ساید نەكردنی‮ ‬ڕێگاوبانەكان دەیان‮ ‬ڕووداوی‮ ‬هاتوچۆ قوربانی لێ كەوتۆتەوە هاووڵاتیان دەڵێن دەبوایە حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان چەندین ساڵ پێش ئێستا هەموو‮ ‬ڕێگاوبانەكانی‮ ‬دەرەوە جووت ساید بووایە تا‮ ‬ڕووداوەكانی‮ ‬هاتوچۆ‮ ‬ڕووی‮ ‬لە كەم بوونەوە دەكرد‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬چەند‮ ‬ڕێگایەك كراوەتە جووت ساید بەڵام بەداخەوە بەهۆی‮ ‬قەیرانی‮ ‬داراییەوە هەموو پڕۆژەكان لە كار وەستاون سەبارەت بەو بابەتە چەند‮ ‬هاووڵاتیەكمان دواند‮:‬ ‮ ‬ئیدریس سلێمان دەڵێت‮ : ‬‮ ‬بەداخەوە‮ ‬ڕێگاو بانەكانی‮ ‬دەرەوە تا ئێستا‮ ‬نەكراوەتەوە دووسایدو‮ ‬ڕۆژانە لە‮ ‬ڕێگاو بانانەی‮ ‬كە دووساید نییە ژمارەیەك‮ ‬ڕووداوی‮ ‬دڵتەزێن‮ ‬ڕوودەدەنو ژمارەیەك كەسیش‮ ‬كەم ئەندام دەبن هۆكارەكەشی‮ ‬بۆ بەدووساید نەكردنی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕێگاو بانانە دەگەڕێتەوە وكێ لێی‮ ‬بەرپرسیارە مام شەریف دەڵێت‮: ‬بەهۆی‮ ‬ڕووداوی‮ ‬هاتوچۆوە خێزانەكەم گیانی‮ ‬لە دەستداو خۆشم قاچێكم لەدەستداو كێ قەرەبووی‮ ‬ئەوە بەمن دەدات و كێ لێی‮ ‬بەر پرسیارە بۆیە داوا لەحكومەتی‮ ‬هەرێم دەكەم‮ ‬هەوڵی‮ ‬بەدووساید كردنی‮ ‬ڕێگاو بانەكان بدات كازم شێركۆ دەڵێت‮:‬‮ ‬ڕێگای‮ ‬كۆیە جەنجاڵترین‮ ‬ڕێگایە تا‮ ‬ئێستا نەتوانرا پڕۆژەی‮ ‬بەدووسایدكردنەكەی‮ ‬تەواو بكرێت و‮ ‬ڕێگایەكی‮ ‬گەورەو سترا تیژیە و دەبوایە ئەو‮ ‬ڕێگایە‮ ‬هەرچۆنێك بووایە تەواو بكرابووایەو لەئێستا دا خەڵكی‮ ‬شاری‮ ‬كەركوكیش‮ ‬بەو‮ ‬ڕێگا هاتوچۆدەكەن و بۆتە جەنجاڵترین‮ ‬ڕێگاوئوتومبێلە بارهەڵگرەكان بەهێواشی‮ ‬دەڕۆن و جەنجاڵیان دروستكردووە ودەپرسین ودەڵێین بۆچی‮ ‬ڕێگا دووسایدەكە تەواو نەبووەوسستی‮ ‬تێكەوت ئەگەر قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬نەبووایە پڕۆژەكان‮ ‬تەواو دەبوون دەربارەی‮ ‬كارو پڕۆژەكانی‮ ‬ڕێگاو بانەكان ئەندازیار هونەر نوری‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬ڕێگاو بان وئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن بۆ خەبات‮ ‬ڕوونیكردەوە:لەماوەی‮ ‬ساڵانی‮ ‬ڕابردووچەندین پڕۆژەی‮ ‬گرنگ و ستراتیژی‮ ‬ئەنجام داوە چ لە بواری‮ ‬ڕێگاو بان چ لەبواری‮ ‬ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن چ لەبواری‮ ‬چاكردنەوەی‮ ‬ڕێگاو بان كاری‮ ‬كردووە بۆیە ئێمەلە بەڕێوە بەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬ڕێگاو بان وئاوەدانكردنەوەی‮ ‬هەولێر‮ ‬یەك پڕۆژەی‮ ‬ستراتیژیمان هەیە ئەویش پڕۆژەی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬ڕێگای‮ ‬كۆڕێ-شەقڵاوە-قەندیل بە گوژمەی245 ملیۆن دۆلارەو‮ ‬ڕێگاكە لە‮ ‬%86 ی‮ ‬تەواو بووە،‮ ‬بەڵام بەداخەوە كارەكانی‮ ‬وەستاوە لەبەر ئەوەی‮ ‬چەند بڕگەیەكی‮ ‬كەمی‮ ‬ماوە وەكو نیشانەكانی‮ ‬هاتووچۆو نیشانەی‮ ‬هۆشداری‮ ‬و هێمای‮ ‬هاتووچۆو‮ ‬بۆیەی‮ ‬ڕێگاكە و تەواو كردنی‮ ‬تونێلی‮ ‬سۆرك لە خۆ دەگرێت‮ ‬كارەكانی‮ ‬بۆیە وەستاوە لەبەر قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬یەوە و بەڵێندەرەكەش كۆمپانیای‮ ‬یوكسلی‮ ‬توركی‮ ‬كارەكانی‮ ‬جێ هێشتووە هەرچەندە كۆتای‮ ‬مقاوەلە نەكراوە لەبەر ءەوەی‮ ‬حكومەت بیر لە‮ ‬ڕێگا چارەیەكی‮ ‬دیكە دەكاتەوە ئایاخۆی‮ ‬تەواوی‮ ‬دەكات‮ ‬یاخود دەیدات بە بەڵێندەرێكی‮ ‬دیكە بەڵام لە‮ ‬ڕووی‮ ‬یاساییەوە تاوەكو ئێستا لە ئەستۆی‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬ناوبراوە دیارە ئەو پڕۆژەیە دوو تونێڵ لەخۆ دەگرێت وەك تونێڵی‮ ‬میراوە درێژیەكەی‮ ‬380 مەترە ولەئێستادا بەڕووی‮ ‬هاووڵاتیاندا كراوەیە هەرچەندەچەند بڕگەیەكی‮ ‬تەواو نەبووە وەك‮ ‬ڕوناكی‮ ‬و چەند وردەكاریەك و كێشەی‮ ‬نییەو سەلامەتەبۆهاتووچۆ تونێلەكەی‮ ‬دیكەش كە درێژیەكەی‮ ‬یەك كیلۆ مەترەئەویش تونێڵی‮ ‬سۆركە بەداخەوەبڕگەی‮ ‬قیڕتاو كردنی‮ ‬تەواو نەبووە بۆیە جاری‮ ‬بەڕووی‮ ‬هاووڵاتیان ناكرێتەوە لەئێستادا ڕێگاو تونێڵی‮ ‬مەسیف‮ ‬سەڵاحەدین پڕۆژەیەكی‮ ‬گەورە ئەو پڕۆژەیە لەلایەن كۆمپانیایەكی‮ ‬توركیە‮ ‬بەناوی‮ ‬lGوە ئەنجام دەدرێت و كۆمپانیایەكە كارەكەی‮ ‬جێ نەهێشتووە وكار لەو پڕۆژەیە بەردەوامە بەڵام بەداخەوە بەسستی‮ ‬كارەكانی‮ ‬بەڕێوە دەچێت و كێشەكەی‮ ‬نەبوونی‮ ‬پارەی‮ ‬كاشەو ئێمە هەولمانداوە بە‮ ‬ئاسانكاری‮ ‬بۆ بەڵێندەرەكە بەپێدانی‮ ‬قیڕی‮ ‬شل و پێدانی‮ ‬بڕێك گاز لەلایەن پارێزگای‮ ‬هەولێرەوە دابین كراوەو كارێكی‮ ‬وامانكردووە پڕۆژەكەنەوەستێت بەڵام بەسستی‮ ‬كارەكانی‮ ‬دەڕوات بۆیە پڕۆەژەكە لەكاتی‮ ‬ئێستادا بڕگەی‮ ‬ڕێگاو بانی‮ ‬تەواو بووە بە قیڕتاو كردنی‮ ‬هەموو بڕگەكانی‮ ‬بە تونێڵ و دەرەوەی‮ ‬تونێڵی‮ ‬پڕۆژەكە لە%83 ی‮ ‬تەواوبووە ئەوەی‮ ‬كە ماوەتەوە تەنها بڕگەی‮ ‬ئەلیكترۆ میكانیكە وخۆی‮ ‬لەپانكەكان دەگرێتەوە كە بۆ فێنك كردنەوە بەكار دەهێنرێت لەگەڵ‮ ‬ڕووناك كردنەوە چونكە تونێلەكە دوو كیلۆمەترونیو درێژە زۆرەو ناتوانین بە بێ رووناك كردنەوەوبەبێ فێنك كردنەوە بەكاربهێنرێت وبۆیە ناتوانین لە كاتی‮ ‬ئێستادا بە‮ ‬ڕووی‮ ‬هاووڵاتیاندا‮ ‬بیكەینەوە بەڵام كارەكانی‮ ‬ئەو پرۆژەیە بەردەوامە‮.‬ ‮ ‬لەوەرزی‮ ‬زستاندا تیمەكانمان لە ئامادەباشیداین دواتر ئەندازیار هونەر نوری‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬ڕێگاو بان و ئاوەدانكردنەوە دەربارەی‮ ‬ئامادەباشی‮ ‬تیمەكانیان بۆ‮ ‬ڕوو بە‮ ‬ڕووبوونەوەی‮ ‬لافاو‮ ‬گووتی‮:‬لەكاتی‮ ‬ئێستادا بەرنامەمان ئەوەیەكە چۆن‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬لافاوو‮ ‬ڕاماڵینی‮ ‬بەفر ببینەوە كە ئێستا بەرەو وەرزی‮ ‬زستان دەچین بەتایبەتی‮ ‬ڕێگای‮ ‬هامڵتۆن‮ ‬لەماوەی‮ ‬چەندین ساڵی‮ ‬ڕابردوودا نەمان هێشتووە‮ ‬ڕێگاكان بگیرێن و هەموو كاتێك تیمەكانمان كاریان‮ ‬ڕاماڵینی‮ ‬بەفربووە لە دەڤەرەو بەماوەیەكی‮ ‬كورت تیمەكان توانیویانە‮ ‬ڕێگاكان بكەنەوەو تیمەكانی‮ ‬بەفر‮ ‬ڕاماڵین كاری‮ ‬بەردەوامیان كردووە بۆكردنەوەی‮ ‬ڕێگاكان و لە ئامادە باشیدانە هەموو كاتێك تاهامو شۆی‮ ‬هاووڵاتیان نەوەستێت و داواشی‮ ‬لە شوفێران كرد كەلەكاتی‮ ‬بەفر باریندا پابەندی‮ ‬ڕێنماییەكانی‮ ‬هاتوو چۆبن بۆئەوەی‮ ‬ڕووداوی‮ ‬هاتووچۆی‮ ‬دڵتەزێن‮ ‬ڕوونەدات‮.‬ 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌