2017-11-21

خەبات‮ -‬ مەریوان نەقشبەندی
خاتوونێكی‮ ‬كوردی‮ ‬فەیلی‮ ‬كە ئەندامی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬نیشتمانیی‮ ‬كوردە فەیلییەكانە و لەسەر لیستی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬یاسای‮ ‬سەر بە نوری‮ ‬مالیكی‮ ‬پاڵێوراوبووە بۆ ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراق رایدەگەیەنێت كوردە فەیلییەكان بەدەست شیعەوە زوڵمی‮ ‬زۆریان لێكراوە و شیعەی‮ ‬عێراق لە سەدام خراپتربوون بۆ كوردە فەیلییەكان‮.‬
خاتوو سەمەر نور محەمەد چالاكوانی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئەندامی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬كوردە فەیلییەكان لەلێدوانێكی‮ ‬تایبەت بە رۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮: ‬ئێمەی‮ ‬كوردانی‮ ‬فەیلی‮ ‬لە سەردەمی‮ ‬سەدام حوسێن بە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كورد بووین و شیعەمەزهەب بووین زۆرترین زوڵممان لێكرا،‮ ‬بۆیە چاوەڕێمان دەكرد لە سەردەمی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬شیعە و كورد لە عێراق ئێمە قەرەبوو بكرێینەوە"بەڵام ئەوەی‮ ‬بینیمان جارێكی‮ ‬دیكە بە هۆی‮ ‬كوردبوونمانەوە لە لایەن لایەنە شیعەكان لە مافە سیاسییەكانمان بێبەش كراوین و لایەنی‮ ‬كوردیش وەك پێویست بەدەنگمانەوە نەهاتوون لەكاتێكدا كوردە فەیلییەكان سەردەستی‮ ‬زۆربەی‮ ‬شەهیدان و قوربانیدان بوون لەناو پارتە سەرەكییەكانی‮ ‬كوردستان دژی‮ ‬دیكتاتۆرییەت‮.‬
ئەم خاتوونە كوردە فەیلییە هەروەها دەشڵێت‮: ‬داوای‮ ‬كورسی‮ ‬كۆتامان كرد وەك شەبەك و ئێزیدی‮ ‬و پێكهاتەكانی‮ ‬تر‮ ‬،‮ ‬بەڵام لایەنە شیعەكانی‮ ‬عێراق لە ترسی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئێمە كوردین و دەرەنجام كۆتایی‮ ‬كوردی‮ ‬فەیلی‮ ‬بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان و حزبە كوردستانییەكان دەبێت‮ ‬ڕازی‮ ‬نەبوون بەم مافەمان،‮ ‬بۆیە بەراشكاوی‮ ‬دەڵێم لە سەردەمی‮ ‬حوكمرانی‮ ‬شیعە لە عێراقدا هیچ شتێك بۆ ئێمە نەكراوە و بگرە لە سەددام زیاتر زوڵمیان لێكردوین و پەراوێزیان خستووین‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌