2017-11-21

خەبات‮: ‬هێمن ئاری‮ ‬
مۆزەخانەی‮ ‬یادەوەری‮ ‬و‮ ‬یادگارییەكانی‮ ‬شەهیدانی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش،‮ ‬ناوی‮ ‬ئەم مۆزەخانەیەیە كە لەلایەن شادی‮ ‬محێدین هەركی‮ ‬لە قەزای‮ ‬سۆران سەرپەرشتی‮ ‬دەكرێت‮ ‬،ئەم مۆزەخانەیە تایبەتە بە كەل و پەلە جێماوەكانی‮ ‬ئەو پێشمەرگانەی‮ ‬لەشەڕی‮ ‬داعش لەدوای‮ ‬خۆیان بەجێیان هێشتووە و،‮ ‬لەئێستادا لەچوارچێوەی‮ ‬ئەم مۆزەخانەیەدا پارێزراون،‮ ‬رۆژانە خەڵك بۆ بینین سەردانی‮ ‬ئەم مۆزەخانەیە دەكەن‮. ‬ئێمەش بۆ زیاتر شارەزابوون و دروستكردنی‮ ‬مۆزەخانەیەكی‮ ‬لەم چەشنە ئەم راپۆرتەمان ئامادەكرد‮. ‬
وەفا و خزمەت
بە شەهیدان
سەرەتا شادی‮ ‬محێدین هەركی‮ ‬سەرپەرشتیار و دامەزرێنەری‮ ‬مۆزەخانەی‮ ‬یادەوەری‮ ‬و‮ ‬یادگاری‮ ‬شەهیدانی‮ ‬سۆران،خۆشحاڵی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ كەس و كاری‮ ‬شەهیدان دەربڕی‮ ‬كە هاوكاری‮ ‬بوون لەكۆكردنەوەی‮ ‬كەل و پەلە بەجێماوەكان،سەبارەت بە بیرۆكە و دامەزراندنی‮ ‬مۆزەخانەكە گوتی‮:‬ویستم وەفایەك پێشكەشی‮ ‬ئەو خوێنی‮ ‬ئەم شەهیدانەبكەم گە خوێنی‮ ‬خۆیان بەخشیووە،لەبەرامبەردا بتوانم خزمەتێكی‮ ‬بچووكیان بكەم،ئەوەش مایەی‮ ‬خۆشحاڵیمە توانیم لەرێگەی‮ ‬ئەم مۆزەخانەیەوە ئەم خزمەتە پێشكەش بكەم‮.‬
سەبارەت بە دروستبوونی‮ ‬بیرۆكەی‮ ‬ئەم مۆزەخانەیە بۆ كۆكردنەوەی‮ ‬كەلوپەلی‮ ‬شەهیدان لەچییەو سەرچاوەی‮ ‬گرت؟‮ ‬شادی‮ ‬محێدین گوتی‮: ‬سەرەتا و بیرۆكەی‮ ‬دورستبوونی‮ ‬مۆزەخانەی‮ ‬شەهیدان لەوەدا سەرچاوەی‮ ‬گرت كاتێك من وەك ئەندامی‮ ‬لیژنەی‮ ‬بەسەركردنەوەی‮ ‬خانەوادەی‮ ‬شەهیدان دانرام و بەدواداچوونی‮ ‬داواكارییەكانمان دەكردن بۆ كەس و كاری‮ ‬شەهیدەكان،‮ ‬بینینی‮ ‬فرمێسكی‮ ‬دایك و خێزان و منداڵانی‮ ‬شەهیدان بوونە هۆكاری‮ ‬ئەوەی‮ ‬كەهەوڵ بدەم شوێنك دورست بكەین لەشێوەی‮ ‬مۆزەخانەیەك بۆ پاراستنی‮ ‬یادگاری‮ ‬و كەلوپەلە بەجێماوەكانی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬لەرێگەی‮ ‬نیشتمانەكەیان خوێنیان بەخشیووە،‮ ‬ئەوەبوو توانیمان ئەم مۆزەخانەیە دابمەزرێنین‮. ‬
داواكارییەك لەلایەنە پەیوەندارەكان
دواتریش لەدرێژەی‮ ‬قسەكانیدا سەبارەت بەوەی‮ ‬لەكەیەوە ئەم مۆزەخانەیەیان كردۆتەوە و لە سەرەتا كێ هاوكارت بوو؟ شادی‮ ‬محێدین گوتی‮: ‬لە‮ ‬31/5/2017ەوە مۆزەخانەكەمان كردۆتەوە‮ ‬،‮ ‬لەسەرتاوە تاكو دوورستكردنی‮ ‬مۆزەخانەكە بەرێز‮ (‬ئەشقی‮ ‬مەلا بەرێوبەری‮ ‬شەهیدان‮ ) ‬هاوكارو پشتیوانی‮ ‬تەواوم بوو،‮ ‬لێرەوە زۆر سوپاسی‮ ‬دڵسۆزی‮ ‬دەكەم،‮ ‬هەروها هەر بەرێز ئەشقی‮ ‬مەلا خۆیی‮ ‬ناوی‮ ‬مۆزەخانەی‮ ‬نا‮ (‬مۆزەخانەی‮ ‬یادەوەرییەكانی‮ ‬شەهیدان‮.‬
هەروەها لەوەڵامی‮ ‬ئەو پرسیارەی‮ ‬ئەی‮ ‬لەئێستادا چ دام و دەزگا‮ ‬یان لایەنێكی‮ ‬دیاریكراو هەیە هاوكارت بێت؟سەرپەرشتیاری‮ ‬مۆزەخانەكە گوتی‮:‬‮ ‬بەداخەوە بەمەبەستی‮ ‬هاوكاری‮ ‬هیچ دام و دەزگایەك هاوكارم نەبووینە،‮ ‬تەنها بەرێوبەری‮ ‬شەهیدان ئەشقی‮ ‬مەلا لەبواری‮ ‬ماددی‮ ‬و مەعنەوی‮ ‬هاوكاری‮ ‬مۆزەخانەكەمان بووە،‮ ‬لێرەوە داوا كارم لە لایەنە پەیوەندارەكان بتوانن لەمەودوا هاوكار و پاڵپشتمان بن،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بتوانین زیاتر لەوەی‮ ‬ئێستا كردوومانە خزمەت بەخوێنی‮ ‬شەهیدەكانمان بكەین‮.‬
پەیام لەم مۆزەخانەیە
لەوەڵامی‮ ‬پرسیارێكی‮ ‬دی‮ ‬كە ئایا تەنها مۆزەخانەكە تایبەتە بەشەهیدانی‮ ‬سنووری‮ ‬سۆران‮ ‬یان ناوچەكانی‮ ‬تریش،‮ ‬جگە لەمەش تەنها شەهیدانی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش دەگرێتە خۆ؟ بۆ ئەمەش شادی‮ ‬محێدین دەڵێت‮: ‬مۆزەخانەكە راستە لەسۆرانە،‮ ‬بەڵام تایبەتە بەشەهیدانی‮ ‬هەر چوار قەزای‮ ‬سۆران و چۆمان و‮ ‬ڕواندز و مێرگەسور،‮ ‬تایبەتە بەشەهیدانی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش‮.‬
هەروەها مەبەست و پەیامی‮ ‬بۆ ئەم كارە لەرێگەی‮ ‬ئەو مۆزەخانەیە دەڵێت‮: ‬پەیامم دەربارەی‮ ‬مۆزەخانەی‮ ‬شەهیدان ئەوەیە كەتاكە مەبەستم لەدورستكردنی‮ ‬مۆزەخانەی‮ ‬شەهیدان ئەوە‮ ‬یە وەك وەفایەك بۆ خوێنی‮ ‬پاكی‮ ‬شەهیدان بمێنێتەوە و نەوەی‮ ‬دوا رۆژ بەقوربانی‮ ‬دانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد ئاشنا بكەین و بزانن ئەم ئازادییەی‮ ‬لەدوای‮ ‬ئێمەمانان دێت چۆن چۆنی‮ ‬هاتۆتە ئاراوە و بەئاسانی‮ ‬نەهاتۆتە بوون‮. ‬
هەروەها لەوەڵامی‮ ‬ئەو پرسیارەی‮ ‬كێن ئەوانەی‮ ‬سەردانی‮ ‬ئەم مۆزەخانەیە دەكەن ؟ شادی‮ ‬محێدین گوتی‮: ‬دەتوانم بڵیم لەزۆربەی‮ ‬كەسایەتی‮ ‬و چین و توێژە جیاجیاكان سەردانیمان دەكەن بەبەردەوامی‮ ‬رۆژانە خەڵك دێت‮. ‬گوتیشی‮: ‬ئەوانەی‮ ‬سەردانی‮ ‬مۆزەخانە كەیان كردووە لاینە سیاسییەكان و دام و دەزگای‮ ‬حكومەت و رێكخراوەكانی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬مەدەنی‮ ‬و پێشمەر گە و هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە و خانەوادەی‮ ‬شەهیدان و قوتابیان و لاوان و ئافرەتان و مامۆستایان و سەرجەم چین و توێژەكانن بەبێ جیاوازی‮. ‬
كەلوپەلە جێماوەكان
هەروەها سەرپەرشتیاری‮ ‬مۆزەخانەی‮ ‬یادەوەری‮ ‬و‮ ‬یادگارییەكانی‮ ‬شەهیدانی‮ ‬سۆران،‮ ‬شادی‮ ‬محێدین‮ ‬،‮ ‬لەبارەی‮ ‬ئەو ئەو كەل و پەلانەی‮ ‬دایانناوە لەچی‮ ‬پێكهاتوون‮ ‬،گوتی‮ : ‬كەل و پەلەكان وێنەی‮ ‬سەرجەم شەهیدان و هەروها ئەو كەل و پەلانەی‮ ‬لەكاتی‮ ‬لەبەرەكانی‮ ‬جەنگ بوون لەلایان بووە،‮ ‬بۆ نموونە‮: ‬مۆبایل‮ ‬،‮ ‬تەزبیح و جلی‮ ‬سەبازی‮ ‬و پۆستاڵ و كاتژمێری‮ ‬دەست و‮ .. ‬زۆر شتی‮ ‬تر،‮ ‬لە مۆزەخانەكە هەن‮. ‬سەبارەت بە شوینی‮ ‬مۆزەخانەكە و شیاوی‮ ‬شوێنەكەیان گوتی‮: ‬مۆزەخانەكەمان لەنێو بارەگای‮ ‬بەرێوبەرایەتی‮ ‬شەهیدان و خانووی‮ ‬كرێیە،‮ ‬و شوێنەكەشی‮ ‬بچوكە،‮ ‬ئەگەر كرا با شوێنەكی‮ ‬تایبەت بە ئەو مۆزەخانەیە هەبایە زیاتر بایەخی‮ ‬پێد ەدرا‮. ‬گوتیشی‮: ‬داوا لەحكوومەتی‮ ‬هەرێم دەكەم هاوكارمان بن بۆ ئەوەی‮ ‬بتوانین بینایەكی‮ ‬تایبەت بەمۆزەخانەی‮ ‬شەهیدان دورست بكەین و داواش لەهەموو خەڵك دەكەم هەركاتێك بێن سەردانی‮ ‬مۆزەخانەی‮ ‬شەهیدان بكەن ئێمە لەخزمەتیان دادەبین‮. ‬لەكۆتاییدا گوتی‮: ‬هیوادارم توانیبێتم بەدورست كردنی‮ ‬ئەم مۆزەخانەیە خزمەتێكی‮ ‬بچووكم بە كەس و كاری‮ ‬شەهیدان كردبێت‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌