2017-11-20

ساسان دەروێش-هۆڵەندا‮ :‬
رەنگە تائێستاش هەندێك لە دۆستانی‮ ‬كورد وەك سەربازی‮ ‬ون و بێ ناونیشان كار بۆ سەرخستنی‮ ‬پرسی‮ ‬كورد بكەن لە نێو دەزگا نێودەوڵەتییەكان،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا وەك پێویست ناویان لە تۆمارەكانی‮ ‬مێژووی‮ ‬هاوچەرخماندا نییە،‮ ‬رەنگە هۆكارەكەشی‮ ‬بۆ خۆیان بگەڕێتەوە كە نەیانویستووە‮  ‬پلە و شوێنی‮ ‬كاركردنیان‮ ‬دیار بێت‮ ‬،‮ ‬دەنا لە چەند ساڵی‮ ‬ڕابردوودا زۆر لە دۆستەكانی‮ ‬دێرینی‮ ‬كورد وەك چیاكان پشت و پەنابوون بۆ گەلی‮ ‬كورد و شۆڕش لە ئێستاشدا بە هەمیشەیی‮ ‬سەردانی‮ ‬كوردستان دەكەن و پاڵپشتی‮ ‬و هاوسۆزی‮ ‬خۆیان كەم نەكردووە و گەلی‮ ‬كورد و حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش‮ ‬ڕێزی‮ ‬تایبەتی‮ ‬لێ گرتوون‮. ‬لەو نێوەندەشدا بەڕێز مینیكس پارێزەری‮ ‬هۆڵەندی‮ ‬لە مەكتەبی‮ ‬جێگری‮ ‬گشتی‮ ‬پارێزەران لە لاهای‮ ‬كاردەكات و‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬گرنگی‮ ‬بینیوە لە پرۆسەی‮ ‬بەڕێوەچوونی‮ ‬دادگاییكردنی‮ ‬بازرگانی‮ ‬هۆڵەندی‮ ‬چەكە كۆمەڵكوژییەكان و دەستەبەركردنی‮ ‬بۆ سەدامی‮ ‬دیكتاتۆر و تاقیكردنەوەی‮ ‬بەسەر گەلی‮ ‬كوردستاندا،‮ ‬بەتایبەتیش لە هەڵەبجەی‮ ‬شەهید لەساڵی‮ ‬1988؟ كە لە دوای‮ ‬ساڵی‮ ‬2003‮ ‬وەك كەسێكی‮ ‬خۆبەخش و خۆنەویست بۆ كارەكەی‮ ‬و دۆستایەتی‮ ‬لەگەڵ گەلی‮ ‬كورد بەهۆی‮ ‬كوردانی‮ ‬هەمان وڵات دەركەوت،‮ ‬ئەویش بە هۆی‮ ‬دادگاییكردنی‮ ‬فرانس ڤان ئەنرات لە لایەن حكوومەتی‮ ‬هۆڵەندی‮ ‬و‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬ڕاگەیاندنی‮ ‬هۆڵەندی‮ ‬لە ئاشكراكردنی‮ ‬تاوانەكانی‮ ‬و بەدەنگەوە هاتن لەلایەن چالاكوانانی‮ ‬كورد لەو مەیدانەدا سەركەوتنی‮ ‬بەدەستهانی‮ ‬و سەرئەنجام بە‮ ‬16‮ ‬ساڵ و نیو سزای‮ ‬بەندكردنی‮ ‬بە سەردا سەپێنرا‮.‬
بۆ زیاتر ناساندنی‮ ‬ئەم دۆستەی‮ ‬كورد و خستنەڕووی‮ ‬پوختەیەك لە دڵسۆزیی‮ ‬ئەم دۆستەی‮ ‬كورد بەم شێوەیە بۆ خەبات دوا‮: ‬لە دوای‮ ‬سوپاسم بۆ ئەم دەرفەتە و‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات بۆ ئەوەی‮ ‬پێكەوە لە كەمێك لە‮ ‬ڕووداوەكان و ئێستا بدوێین‮. ‬دۆستایەتی‮ ‬من و كورد لە دوای‮ ‬پرۆسەی‮ ‬دادگاییكردنی‮ ‬ئەنرات دەستیپێكرد و پەرۆشی‮ ‬ئەو كوردانەی‮ ‬لێرە نیشتەجێن و هەوڵەكانیان بۆ سەرخستنی‮ ‬پرۆسەكە و پێش ئەم پرۆسەیەش من گەلی‮ ‬كوردم دەناسی‮ ‬و ئاشنابووم بەمێژووەكەی،‮ ‬بەهۆی‮ ‬ڕووداوەكان و‮ ‬غەدری‮ ‬مێژوو لە بزوتنەوەكەیان كە لە‮ ‬ڕاوبردوودا بەچەندەها چەكی‮ ‬قەدەغەكراو سەركوتكراون و لە نێوبراون،‮ ‬بەڵام‮ ‬ئەم جارە باشتر و لەنزیكەوە بە مێژووی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و كارەساتەكانی‮ ‬ئاشنابووم بەهۆی‮ ‬سەردانی‮ ‬كردنم بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان و بەدواداچوونم بۆ كۆكردنەوەی‮ ‬زانیاری‮ ‬لەسەر كارەساتی‮ ‬هەڵەبجە بۆ پرۆسەی‮ ‬دادگایكردنی‮ ‬ئەنرات‮. ‬من وەك ئەركی‮ ‬كارەكەی‮ ‬خۆم و ئەو زوڵمە گەورەیەی‮ ‬كە لەگەلی‮ ‬كورد كرا بەشداربووم،‮ ‬كە وەزارەتی‮ ‬دادی‮ ‬هۆڵەندی‮ ‬یەكەم هەنگاوی‮ ‬نابۆ دادگاییكردنی‮ ‬تاوانبارێكی‮ ‬هۆڵەندی‮ ‬بەرامبەر ئەنجامدانی‮ ‬تاوان بەرامبەر گەلی‮ ‬كوردو بازرگانی‮ ‬كردن بەچەكە قەدەغەكراوە كۆمەڵكوژییەكان‮. ‬كاتێك ئەنرات لەبەرنامەی‮ ‬نێت ڤێرك چاوپێكەوتنی‮ ‬لەگەڵداكرا لەسەر بنچینەی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕۆژنامەنووسە بوو كە بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬هاخ كرانت لەگەڵی‮ ‬دوابوو،‮ ‬بوو بەهۆی‮ ‬دەستگیركردنی‮ ‬و كەوتە نێو پرۆسەی‮ ‬دادگاییكردن و سەرئەنجامیش بەسزای‮ ‬خۆی‮ ‬گەیشت‮. ‬دواتر مینیكس پارێزەری‮ ‬هۆڵەندی‮ ‬هاتە سەر ئەوەی‮ ‬كە لە دوای‮ ‬ئەوە لە لایەن خەڵكی‮ ‬هەڵەبجە و كەسوكاری‮ ‬قوربانییەكان و بانگهێشتی‮ ‬یادەوەری‮ ‬25‮ ‬ساڵەی‮ ‬كارەساتی‮ ‬هەڵەبجەی‮ ‬كرا لە هەرێمی‮ ‬كوردستان و بەخۆشحاڵیەوە قبوڵی‮ ‬كردووەو بەشداربووە،‮ ‬جگە لەوەی‮ ‬كە ساڵانە لە‮ ‬یادەوەرەیەكانی‮ ‬هەڵەبجە لە هۆڵەندا لەگەل كوردانی‮ ‬ئەو وڵاتە بەشداری‮ ‬كردوە و هاوسۆزی‮ ‬و هاوخەمی‮ ‬خۆی‮ ‬دەربڕیوە چ بە وتار بێت‮ ‬یان بەشداربوون،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا هەر لەلایەن هەمان دەستەی‮ ‬ڕێكخەری‮ ‬یادەوەریەكان چەندجارێك خەڵات و‮ ‬ڕێزلێنانیان پێشكەشكردووە‮. ‬لەم بارەوە مینیكس بۆ خەبات گوتی‮: ‬هەموو ئەم‮ ‬یادەوەریانە پەیوەندی‮ ‬من و كوردی‮ ‬زیاترپێكەوە گرێ دا بووە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬زیاتر چاودێری‮ ‬ڕووداوەكانی‮ ‬كوردستان ببم و سەردانی‮ ‬بكەم لە ناوەڕاستی‮ ‬جەنگی‮ ‬تیرۆریستانی‮ ‬داعش و كۆتایی‮ ‬هاتنیان لەشاری‮ ‬مووسڵ سەردانی‮ ‬كوردستانم كرد كە دواتر لە زانكۆی‮ ‬ئەمەریكی‮ ‬لە پارێزگاری‮ ‬دهۆك بوو لەو میانەدا سەردانی‮ ‬پێشمەرگە و سەنگەرەكانیانم كرد بەڕاستی‮ ‬زۆر سەرسام بووم بە پێشمەرگە و ئازایەتی‮ ‬و بوێریان و پارێزگاریكردنیان لەخاكی‮ ‬كوردستان و‮ ‬ڕێگریكردنیان لەو تیرۆریستانە من سەردانی‮ ‬هەموو ئەو ناوچە ئازادكراوانەم كرد لەگەڵ ئەوەی‮ ‬سەردانی‮ ‬كەنیسە وێران كراوەكانیشم كرد و نیازیشم هەیە سەردانی‮ ‬تریش بكەم بۆكوردستان و‮ ‬ڕاستە هەموو سەردانەكانم بۆ كوردستان پڕن لە‮ ‬یادەوری‮ ‬شیرین و تاڵ،‮ ‬بەڵام پێشمەرگە بۆ من لە پاڵەوانێكی‮ ‬ئەفسانەوە بووەتە‮ ‬ڕاستی‮ ‬و بۆ گەلی‮ ‬كورد بۆتە چەكێكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬بەرگری‮ ‬كە هیچ كات دوژمن نەتوانێ زەفەری‮ ‬پێ بەرێ و جارێكی‮ ‬تر بیانەوێ كورد بەژەهرباران و ئەنفال بسڕنەوە‮.‬
مینیكس دەشڵێت‮: ‬من زۆر سەرسام بووم بە بڕیاری‮ ‬ڕیفراندۆم و ئەنجامەكانی،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬كورد خۆی‮ ‬لە جەنگ دایە و بەدوژمن دەورە دراوە،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا سەرئەنجام گەڕانەوە بوو بۆ دەنگی‮ ‬میللەت كە بڕیاری‮ ‬چی‮ ‬ئەدات،‮ ‬بەڕای‮ ‬من گەلی‮ ‬كورد دەبوو زۆر لە مێژبووایە بە ئاوات و ئامانجی‮ ‬خۆی‮ ‬بگەیشتایە،‮ ‬پێم وایە قۆناغەكان جیاوازن،‮ ‬ئێستا گەلی‮ ‬كورد بەهۆی‮ ‬نەوتەوە لەو هەرێمە خاوەن ئابوورییەكی‮ ‬باشە،‮ ‬بەمەش وڵاتانی‮ ‬دراوسێ و زلهێزەكان بەرژەوەندییان هەیە لەم وڵاتە،‮ ‬بۆیە دەبێت ئارام و ئاسایش بێت بۆ هەتاهەتایە‮.‬
‮ ‬لەكۆتاییدا بە هۆی‮ ‬بوونی‮ ‬خۆشەویستی‮ ‬بۆ پێشمەرگە و دۆستایەتی‮ ‬لەگەڵ كوردستان بە دەرفەتمزانی‮ ‬كە بەناوی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەبات ئاڵایەكی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بە‮ ‬یەخەوە بكەم،‮ ‬كە زۆر بەخۆشحاڵییەوە قبووڵی‮ ‬كرد و بە كوردی‮ ‬گوتی‮ "‬بژی‮ ‬پێشمەرگە و سوپاس‮". ‬هەروەها گوتی‮: ‬ئەوەی‮ ‬بۆ من گرنگە لەم كاتەدا بە گەلی‮ ‬كوردی‮ ‬ڕابگەیەنم لەدوای‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ڕیإراندۆم بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان و‮ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‮ ‬دوژمنەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و كۆدەنگی‮ ‬نێوماڵی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد خۆیەتی‮ ‬كە هەنگاو بنێت بۆ ئامانجە پیرۆزەكانی،‮ ‬ئەوەش كە منی‮ ‬نیگەرانكردووە بە داخەوە بۆ نەبوونی‮ ‬ناوەندێكی‮ ‬دیكۆمێنتی‮ ‬نەتەوەییە لە كوردستان كە زۆر گرنگە بۆ دادگاییەكانی‮ ‬تاوانكارانی‮ ‬دژ بەكوردستان كە لەهیج شارێكی‮ ‬كوردستان بەرچاوم نەكەوت‮. ‬ڕاستە كوردستان ئەندامی‮ ‬هیچ كام لە‮ ‬ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان نییە،‮ ‬بەڵام دەكرێ بۆ داهاتوو كاری‮ ‬بۆ بكەن و گەڵاڵەی‮ ‬بكەن و ئامادەبێت،‮ ‬بۆیە دەكرێ هاوكاری‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بكرێ بۆ بەئەرشیف كردنی‮ ‬دۆسیەكردنی‮ ‬هەموو تاوانەكانی‮ ‬جەنگ بەتایبەتی‮ ‬چۆنییەتی‮ ‬ڕێكخستنی‮ ‬ئەو بابەتانە بۆ دادگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬پڕۆفیشیناڵ،‮ ‬هەر وەكو گوتم ئەوبابەتانە لە كوردستان كەمەو پێویستە دەوڵەمەند بكرێت بە‮ ‬پشتبەستن بە بەڵگەی‮ ‬زیندوو‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌