2017-11-19

رۆژنامەی‮ (‬ماركای‮) ‬ئیسپانی‮ ‬رایگەیاند كە‮ ‬یانەی‮ ‬بەرشلۆنە دەیەوێت لەگواستنەوەكانی‮ ‬زستانەدا دەستبەرداری‮ ‬هەندێك لەیاریزانانی‮ ‬بێت،‮ ‬بەهۆی‮ ‬رەوشی‮ ‬نالەباری‮ ‬دارایی‮ ‬یانەكەی‮. ‬رۆژنامەكە لە راپۆرتێكیدا بڵاویكردەوە كە‮ ‬یانەی‮ ‬بەرشلۆنە دەیەوێت‮ ‬لەداهاتی‮ ‬لە فرۆشتنی‮ ‬یاریزانانە كۆ بكاتەوە،‮ ‬كە بەهاكەی‮ ‬دەگاتە‮ ‬150 ملیۆن‮ ‬یۆرۆ‮ ‬،‮ ‬كە‮ ‬50ملیۆنی‮ ‬دەبێت لەفرۆشتنی‮ ‬یاریزانان بێت بۆ بەرجەستەكردنی‮ ‬كرێی‮ ‬یاریزانانی‮.

‬راپۆرتەكە ئاماژە بەوە دەكات كە‮ ‬یانەی‮ ‬بەرشلۆنە دەیەوێت دەستبەرداری‮ ‬10 یاریزان بێت،‮ ‬لەو‮ ‬یاریزانانی‮ ‬كە زۆر بەبەهێزی‮ ‬پاڵێوراون بریتین لە‮ (‬رافینیاو تۆماس فێرمایلین و تۆران و ئەلێكیس ڤیدالن‮)‬،‮ ‬هەروەها بەرشلۆنە لاری‮ ‬نییە لەفرۆشتنی‮ ‬هەرەیك لە خافێر ماسكیرانۆ و ئاندرێ گۆمێز و باكۆ ئەلكاسیچرو دینیس سوارێز و گیرارد دیلیڤیۆو سیلیسنی‮ ‬گۆڵپارێز‮).‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌