2017-11-19

بەرپرسی‮ ‬لقی‮ ‬سێی‮ ‬پارتی‮ ‬لە كەركووك،‮ ‬محەمەد خورشید رایگەیاند،‮ ‬شەوانە لە نێو كەركووكدا شەڕە تەقە دروست دەبێت و لە لایەن حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و هێزە عێراقییەكان و پۆلیسی‮ ‬ئیتیحادی‮ ‬تەقە لە هاووڵاتییانی‮ ‬كوردی‮ ‬كەركووك دەكرێت و لە رۆژیشدا هەڵمەتی‮ ‬پشكنین و هەڵكووتانە سەر ماڵان هەیە‮. ‬

گەڕەكە شیعەنشینەكانی‮ ‬كەركووك

بەرپرسی‮ ‬لقی‮ ‬سێی‮ ‬پارتی‮ ‬لە كەركووك،‮ ‬محەمەد خورشید لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی‮ ‬ئانادۆڵو لەبارەی‮ ‬رەوشی‮ ‬كەركووك گوتی‮: ‬ناوەندی‮ ‬شاری‮ ‬كەركووك بە دۆخێكی‮ ‬نائاسایی‮ ‬تێپەڕ‮ ‬دەبێت و سوپای‮ ‬عێراق و چەكدارانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬بە هەموو گەڕەكە كوردییەكانی‮ ‬شاری‮ ‬كەركووك بڵاوەیان پێكراوە،‮ ‬بە داخەوە هەموو شەوێك لەنێو شاردا شەڕە تەقە دروست دەبێت،‮ ‬لە لایەن حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و هێزە عێراقییەكان و پۆلیسی‮ ‬ئیتیحادی‮ ‬تەقە لە هاووڵاتییانی‮ ‬كوردی‮ ‬كەركووك دەكرێت و لە رۆژیشدا هەڵمەتی‮ ‬پشكنین و هەڵكووتانە سەر ماڵان هەیە،‮ ‬ئەمەیش تەنها لە گەڕەكە كوردییەكان ئەم رێكارانە گیراوەتەبەر و گەڕەكە شیعەنشینەكانی‮ ‬كەركووك لە دۆخێكی‮ ‬ئارامدان و هیچ گرفتێكیان نییە‮. ‬

داعش لە باشوور و رۆژئاوای‮ ‬كەركووك كەوتوونەتە جوڵە

بەرپرسی‮ ‬لقی‮ ‬سێی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە كەركووك گوتیشی‮: ‬دەرەوەی‮ ‬پارێزگای‮ ‬كەركووك بە تایبەت باشوور و رۆژئاوای‮ ‬پارێزگەكە رۆژانە زانیارییمان پێدەگات كە تیرۆریستانی‮ ‬داعش لە سنووری‮ ‬قەزای‮ ‬دووبز و داقوق و هەروەها ناحییەی‮ ‬رەشاد و تەواوی‮ ‬سنوورەكانی‮ ‬حەویجە كەوتوونەتە جوڵە و تەقینەوە ئەنجام دەدەن و هەڵدەكوتنە سەر ماڵی‮ ‬هاووڵاتییان لە هەمان كاتیشدا تەقە لە حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و هێزە عێراقییەكان دەكەن،‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬لەبری‮ ‬ئەوەی‮ ‬رێگری‮ ‬لە كار و چالاكییەكانی‮ ‬داعش بكات لە باشوور و رۆژئاوای‮ ‬كەركووك،‮ ‬هێزەكانی‮ ‬خۆیان لە گەڕەكە كوردییەكانی‮ ‬پارێزگاكە جێگیر كردووە‮. ‬

بارەگاكانی‮ ‬پارتی‮ ‬بەتاڵانبراون

محەمەد خورشید دەڵێت‮: ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە بنەڕەتدا لە كەركووك دەركراوە،‮ ‬بارەگاكانی‮ ‬پارتی‮ ‬لە كەركووك داگیركراون و بەتاڵانبراون‮. ‬بارەگای‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬لە كەركووك لە گەڕەكی‮ ‬شۆراو ئێستا بووەتە بارەگای‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی‮ ‬عێراق،‮ ‬بارەگای‮ ‬لقی‮ ‬سێی‮ ‬پارتی‮ ‬لە كەركووك ئێستا بارەگای‮ ‬حەشدی‮ ‬توركمانی‮ ‬شیعەیە‮. ‬

بەچاوی‮ ‬دوژمندارییەوە سەیرمان دەكرێت

لەبارەی‮ ‬گەڕانەوەیان بۆ شاری‮ ‬كەركووك،‮ ‬محەمەد خورشید گوتی‮: ‬گەڕانەوەی‮ ‬پارتی‮ ‬بۆ كەركووك پەیوەندی‮ ‬بەو بارودۆخە هەیە كە لە ئایندەدا دێتە پێشمان،‮ ‬باوەڕم بە هیچ مەرجێك نییە بۆ گەڕانەوە،‮ ‬بەڵام ناكرێت بگەڕێینەوە شارێك لە كاتێكدا بارەگاكانمان داگیركراوە و رێگە لە چالاكییە حزبییەكانی‮ ‬ئێمە دەگیرێت و بەچاوی‮ ‬دوژمندارییەوە سەیرمان دەكرێت‮. ‬

هەڵبژاردنی‮ ‬پارێزگارێكی‮ ‬نوێ بۆ كەركووك

لەبارەی‮ ‬كۆبوونەوەی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگای‮ ‬كەركووك و هەڵبژاردنی‮ ‬پارێزگارێكی‮ ‬نوێ بۆ شارەكە،‮ ‬بەرپرسی‮ ‬لقی‮ ‬سێی‮ ‬پارتی‮ ‬لە كەركووك گوتی‮: ‬پێش بابەتی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬پارێزگارێكی‮ ‬نوێ بۆ كەركووك،‮ ‬دەبێت بابەتی‮ ‬لەكارلادانی‮ ‬پارێزگاری‮ ‬پێشووی‮ ‬كەركووك،‮ ‬نەجمەدین كەریم‮ ‬یەكلایی‮ ‬ببێتەوە،‮ ‬لەبارەی‮ ‬پارێزگارێكی‮ ‬نوێ ئێمە گفتوگۆی‮ ‬جددی‮ ‬لەسەر ئەو كەسە دەكەین كە دەبێتە پارێزگار،‮ ‬ئەگەر پڕكردنەوەی‮ ‬پۆستی‮ ‬پارێزگاری‮ ‬كەركووك بە كوردێك بۆ رەوایەتیدان بێت بەو بڕیارانەی‮ ‬كە ئێستا دەرحەق بە كورد دەدرێن كە لە بە عەرەبكردن و بە شیعەكردنی‮ ‬سنوورەكە خۆیان دەبینێتەوە ئەمە قبووڵكراوە نییە،‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان ئامادە نییە شەرعییەت بدات بە پارێزگارێك كە خۆی‮ ‬بەشیك بووە لەو داگیركارییەی‮ ‬كەركووك و دەنگ بەو كاندیدە نادەین بەشێك بێت لەوەی‮ ‬رەوایەتی‮ ‬بدات بەو بڕیارانەی‮ ‬بەسەر كەركووكدا سەپێندراون‮. ‬

پرسی‮ ‬كەركووك و هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬یەك پرسن و لەیەكتری‮ ‬جیاناكرێنەوە

محەمەد خورشید ئاماژەی‮ ‬بە رێگەچارەی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬كەركووك دا و گوتی‮: ‬پارتی‮ ‬بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬كەركووك و‮ ‬یەكلاییكردنەوەی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬ئەو پارێزگایە باوەڕی‮ ‬تەواوی‮ ‬بە گفتوگۆ و دیالۆگ هەیە،‮ ‬پرسی‮ ‬كەركووك و پرسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬یەك پرسن و لەیەكتری‮ ‬جیاناكرێنەوە،‮ ‬هەركاتێك حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬عێراق گەیشتنە رێككەوتن،‮ ‬دۆخی‮ ‬كەركووكیش ئاسایی‮ ‬دەبێتەوە‮. ‬

بێدەنگی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی

سەبارەت بە رۆڵی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لەبارەی‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬كەركووك،‮ ‬بەرپرسی‮ ‬لقی‮ ‬سێی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دەڵێت‮: ‬ئەوەی‮ ‬تا ئێستا ئێمە لە كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬دەیبینین هەموو تاوانەكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و سوپای‮ ‬عێراقییان پەردەپۆش كردووە كە بەرامبەر خەڵكی‮ ‬سڤیل و بەرامبەر دامودەزگا حكوومی‮ ‬و حزبییەكانی‮ ‬كەركووك ئەنجامدراوە،‮ ‬بێدەنگن لەو پڕۆسەی‮ ‬بە عەرەبكردن و بەو شیعەكردنەی‮ ‬لە لایەن حكوومەتی‮ ‬عێراقەوە ئەنجام دەدرێت،‮ ‬بێ دەنگیی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬شەرعیەتدانە بەو كارانەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬دەدات بەرامبەر خەڵكی‮ ‬بێ دەسەڵاتی‮ ‬كەركووك‮. 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌