2017-11-18

ئەیاد عەللاوی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند، حكومەتی عێراق لەسەر بنەمای پەراوێزخستن و تایفەگەری بنیادنراوە. 

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئەیاد عەللاوی، جێگری سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند ، عێراق تا ئێستا نەیتوانیوە دەستتێوەردانی میلیشیاكانی وڵاتانی دەورو بەر بوەستێنێت لەكاروباری ناوەخۆی عێراقدا ، بۆیە پرۆسەی سیاسی لە عێراق لە گەشە سەندن وەستاوە ، شەقامی عێراقیش تایفیەت بە هەموو شێوەیەك رەتدەكاتەوە .

عەللاوی روونیكردەوە كە  لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا گۆڕانكاری گەورە روودەدات ئەگەر بە پاكی و بێگەردی بەڕێوەبچێت، قبوڵیش ناكەین هیچ وڵاتێك دەست لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكان وەربدات، ئامانجیشمان دامەزراندنی دەوڵەتێكە لەسەر بنەمای هاووڵاتی بوون

سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەكە عەللاوی رایگەیاند جۆرە پەیوەندیەكی ناسەقامگیر لە نێوان ئەمریكا و رووسیای فیدراڵ هەیە، هاوكات رەوشی سووریاش بەشێوەیەكی گشتی جێگای نیگەرانییە ، چونكە رووسیا لەگەڵ یەكێتی سووریایە و دەترسێت ئەوەی لە عێراق روویدا لەوێش رووبدات .

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌