2017-11-18

فیلمی‮ ‬ئەنیمەیشنی‮ ‬كوردی‮ (‬بێدەنگی‮ ‬ئاسمان‮) ‬لەدەرهێنانی‮ ‬جوبرائیل ئەبوبەكر لە فستیڤاڵێكی‮ ‬سینەمایی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لەوڵاتی‮ ‬ئیتاڵیا بەشداری‮ ‬پێشبڕكێی‮ ‬سەرەكی‮ ‬دەكات و‮ ‬كێبڕكێی‮ ‬بردنەوەی‮ ‬خەڵات دەكات‮، دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر لەبارەی‮ ‬بەشداری‮ ‬فیلمەكەی‮ ‬لەو‮ ‬فستیڤاڵەدا رایگەیاند‮ "‬فیلمەكە بەشداری‮ ‬لەفستیڤاڵی‮ ‬سینەمایی‮ ‬گەنجانی‮ ‬مارۆنۆ ‮ ‬Marano Ragazzi Spot Festiva‬ لەوڵاتی‮ ‬ئیتاڵیا دەكات و‮ ‬كێبڕكێی‮ ‬بردنەوەی‮ ‬خەڵات دەكات‮".‬

‮ ‬وتیشی‮ "‬فستیڤاڵەكە لە‮ ‬27ی‮ ‬تشرینی‮ ‬دووەمی‮ ‬2017 دەستپێدەكات و‮ ‬هەتا‮ ‬3ی‮ ‬كانوونی‮ ‬یەكەمی‮ ‬2017 بەردەوام دەبێت‮" ‮(‬بێدەنگی‮ ‬ئاسمان‮) ‬نوێترین بەرهەمی‮ ‬سینەمایی‮ ‬دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكرە و بەسپۆنسەری‮ ‬عەباس فازڵ عەبدولرەحمان خاوەنی‮ ‬زانكۆی‮ ‬نۆلج بەرهەمهێنراوە و لەماوەی‮ ‬تەنها 4  ‬مانگدا بەشداری‮ ‬لەنزیكەی‮ ‬40 ‮ ‬فستیڤاڵی‮ ‬سینەمایی‮ ‬جیهانی،‮ ‬كردووە و چەند خەڵاتێكیشی‮ ‬پێبەخشراوە‮.‬

سیناریۆی‮ ‬فیلمەكە پشتیوان عەبدوڵا نوسیویەتی‮ ‬و كاری‮ ‬گرافیك و دەنگ لەلایەن سەباح شەهدی‮ ‬و كاری‮ ‬موزیكی‮ ‬فیلمەكەش رامتین لهۆنی‮ ‬جێبەجێی‮ ‬كردووە،‮ ‬ماوەی‮ ‬فیلمەكە100 چركەیە و بەرهەمی‮ ‬ساڵی‮ ‬2017 یە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌