2017-11-15


‮ ‬سازان وەهاب

 حكوممڕانی‮ ‬دوو خولی‮ ‬سەرۆك وەزیران،‮ ‬مالیكی‮ ‬بە نەفەسێكی‮ ‬تائیفی‮ ‬و تاككەسی‮ ‬و پێشلێكارییە دەستورییەكانی‮ ‬و رادەستكردنی‮ ‬عێراق بە گروپی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬داعش و نەهێشتنی‮ ‬بنەمای‮ ‬شەراكەت و رێزگرتن لە ئیرادەی‮ ‬پێكهاتەكان،‮ ‬ئەو هەڵدێرە بوو كەوا ئەو متمانە لەق و كەمەی‮ ‬هەبوو لە نێوان هێز و پێكهاتەكان نەمێنێ و ببێتە هۆی‮ ‬سەرهەڵدانی‮ ‬چەندین ناكۆكی‮ ‬قوڵ،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬كورد،‮ ‬كە شەراكەتێكی‮ ‬دەویست كە ماف و بەرژەوەندییەكانی‮ ‬تێدا پارێزراو بێت،‮ ‬یاخود سوننەكان ببن بەو هێزەی‮ ‬هەست بەپەراوێزخستن نەكەن و چاویان لەوە نەبێ كە حكومڕانیەكی‮ ‬مەزهەبی‮ ‬تۆڵەی‮ ‬سی‮ ‬ساڵی‮ ‬حوكمڕانیە بەعسیەكانیان لێ بكاتەوە‮.‬ لە حوكمڕانیەكەی‮ ‬مالكیدا پێشێلكاری‮ ‬و رێگری‮ ‬دەستوری‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮ ‬و نەهێشتنی‮ ‬هاوسەنگی‮ ‬بڕیاردان و پشكی‮ ‬پێكهاتەكان و پەكخستنی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و ئازادی‮ ‬ئەو هۆكارانە بوون كە متمانە لاوازەكەی‮ ‬نێوان عێراقیەكانی‮ ‬گەیاندە ئەو هەڵدێرەی‮ ‬كە لە ساڵی‮ ‬2009‮ ‬و‮ ‬2010 ‮ ‬بەڕێز مەسعود بارزانی‮ ‬بە ئاماژەیەكی‮ ‬ترسناكی‮ ‬ئایندەی‮ ‬عێراقی‮ ‬زانی‮ ‬بوو و ئەنجامەكەشی‮ ‬هەر وا دەرچوو،‮ ‬بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬عێراق كەوتە دەست گرووپی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬داعش و بووە گۆڕەپانی‮ ‬خوێنڕشتن و دڕندایەتی‮.‬ لە حكومڕانی‮ ‬دوای‮ ‬مالكی،‮ ‬عێراق خراپتر كەوتۆتە هەڵدێرەوە،‮ ‬ئەمجارە پێشێلكارییە دەستورییەكان بەردەوامە و هیچ سیمایەكی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬لە عێراق وجودی‮ ‬نەماوە و رۆڵی‮ ‬میلیشیاكانیش لە هاتنە پێشەوەیان وەك هێزێكی‮ ‬نایاسایی‮ ‬و تائیفی‮ ‬هێندەیتر ئەو مەترسیەی‮ ‬گەورەتر نیشان دەدات،‮ ‬ئەو هێزانەی‮ ‬ئەمڕۆ لە ساحەی‮ ‬عێراق بەناوی‮ ‬شەڕی‮ ‬تیرۆر پڕچەك دەكرێن و بودجەی‮ ‬زەبەلاح و كەرەستەی‮ ‬سەربازی‮ ‬پێشكەوتووی‮ ‬ئەمریكییان پێدەدرێ،‮ ‬ئەو هێزانەن كە مەترسی‮ ‬دەخەنە سەر ئایندەی‮ ‬عێراق،‮ ‬مەترسین لەسەر پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬عێراق،‮ ‬گەورترین كۆسپن لەبەردەم پێكەوەژیان و سیستەمی‮ ‬سیاسی‮ ‬و حكومڕانیەكی‮ ‬دروست و دوور لە ئەقڵیەتی‮ ‬تائیفی،‮ ‬بەڵكو ئەم هێزانە چارەنووسی‮ ‬عێراقێكی‮ ‬خراپتر دیاری‮ ‬دەكەن و لە پرۆسەی‮ ‬سیاسیدا دەبنە هێزی‮ ‬یەكلاكەرەوەی‮ ‬هەموو كێشە و گرفتەكان‮.‬ ئەگەر داگیركارییەكانی‮ ‬ئەم دوایان نموونە بێت كە چەند ناوچەیەكی‮ ‬كوردستانیان داگیركرد و پێشێلكاری‮ ‬گەورەی‮ ‬مرۆییان ئەنجام داوە،‮ ‬ئەوا لە ئایندەدا هیچ دەرگایەك بۆ تێگەیشتن و گفتوگۆ و چارەسەری‮ ‬سیاسی‮ ‬لە عێراق بەدی‮ ‬نایەت،‮ ‬چونكە ئەم هێزانە جێگرەوەی‮ ‬بڕیاری‮ ‬سیاسی‮ ‬و حوكمڕانی‮ ‬عێراقن كە هێزی‮ ‬تائیفی‮ ‬و میلیشیایین‮.‬ دروشم و پراكتیزەكردنی‮ ‬هەنگاوە توندڕۆییەكانی‮ ‬میلیشیاكان كە خاوەن سەركردە و هێزی‮ ‬سیاسین و دەوڵەتێكی‮ ‬وەك ئێران لە پشتەوەی‮ ‬ئەم هێزەن،‮ ‬هیچ شك و گومانێكی‮ ‬نەهێشتۆتەوە عێراق لە سیایەی‮ ‬ئەم جۆرە هێزانە دەبێتە چاڵێكی‮ ‬گەورەیی‮ ‬رووبەڕووبوونەوە و بەریكەوتنی‮ ‬مەزهەبی‮ ‬و سیاسی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬و ئاینی‮. ‬ئەم هەڵدێرەی‮ ‬عێراق چاوەڕوانی‮ ‬دەكات،‮ ‬كێشەی‮ ‬گەورە تەنیا ناخاتە گۆڕەپانی‮ ‬سیاسی‮ ‬عێراق،‮ ‬بەڵكو ناوچەكە و بەرژەوەندی‮ ‬هەموو وڵاتە خاوەن پێگەكانی‮ ‬ناوچەكە دەبێت باجی‮ ‬ئەم دەستكرانەوەیان بدەن كە بۆ ئەم هێزە مەترسیدارە واڵایان كردووە‮.‬ 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌