2017-11-15

راپۆرت‮/ ‬عەبدولقادر كەڵهۆڕ 

میدیاكانی‮ ‬ئەمەریكا بە سەر سورمانەوە ئاشكرایان كرد،‮ ‬دوای‮ ‬23 ‮ ‬رۆژ لە دەستبەكاربوونی‮ (‬مایكل فلین‮) ‬راوێژكاری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬ناوبراو دەست لەكاركێشانەوەی‮ ‬لەلایەن دۆناڵد ترامپەوە قبوڵكرا‮. ‬میدیاكان ئاماژەیانداوە،‮ ‬یەكێك لە گەورە راوێژكارانی‮ ‬پێشووتری‮ ‬كۆشكی‮ ‬سپبوو،‮ ‬بەهای‮ ‬15 ‮ ‬ملیۆن دۆلار‮ ‬بەرتیل خرابووە بەردەم بۆ ئەوەی‮ ‬فەتحولڵا گولەن لە ویلایەتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمەریكا دووربخاتەوە و تەسلیمی‮ ‬توركیای‮ ‬بكاتەوە‮. ‬جێی‮ ‬باسە،‮ ‬نوكە گولەن كە سەرۆكی‮ ‬بزوتنەوەی‮ ‬گولەنە كە تۆڕێكی‮ ‬ئایینی‮ ‬نارەسمی‮ ‬فراوانەو خاوەنی‮ ‬چەند قوتابخانەی‮ ‬لێكۆڵینەوەو توێژینەوەیە،‮ ‬لە ویلایەتی‮ ‬پێنسلڤانیای‮ ‬ئەمەریكا بە ویستی‮ ‬خۆی‮ ‬لە دوورە وڵاتی‮ ‬ژیان بەسەردەبات‮.‬ بە پێی‮ ‬میدیاكانی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬مایكل فلین خۆی‮ ‬و كوڕەكەی‮ ‬لەگەڵ چەند بەرپرسێكی‮ ‬تورك پرسی‮ ‬تەسلیم كردنەوەی‮ ‬گولەنیان بە توركیا تاوتوێ كردووە،‮ ‬لە بەرانبەریشدا پارێزگارەكانی‮ ‬فلین ئەو تۆمەتانە رەتدەكەنەوە‮. ‬هاوكات پرسەكە ئێستا لەلایەن وەزارەتی‮ (‬داد‮) ‬ی‮ ‬ئەمەریكا وردبینی‮ ‬و لێكۆڵینەوەی‮ ‬فراوانی‮ ‬لێدەكرێت،‮ ‬بەو پێیەی‮ ‬ناوبراو دەستیشی‮ ‬هەبووە لە تێوەگلانی‮ ‬لە پرسی‮ ‬هەڵگرتنی‮ ‬سزاكانی‮ ‬ئەمەریكا لەسەر رووسیا‮.‬ فلین دەستی‮ ‬لەكاركێشایەوە دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬بەرپرسانی‮ ‬ئەمەریكای‮ ‬گوماناوی‮ ‬كرد‮ ‬لە هەمبەر دیدارێكی‮ ‬لە گەڵ باڵیۆزی‮ ‬روسیا‮. ‬جێی‮ ‬زانینە لە ئاداری‮ ‬2017 ‮ ‬بۆیەكەمجار بەرێوەبەری‮ ‬ئاژانسی‮ ‬هەواڵگری‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬جێمس ویڵسی‮ ‬پەردەی‮ ‬لادا لەسەر پیلانی‮ ‬دوورخستنەوەی‮ ‬گولەن لە ئەمەریكاو رادەستكردنی‮ ‬بە دەسەڵاتدارانی‮ ‬توركیا‮. ‬بە پێی‮ ‬راپۆرتێكی‮ ‬ویڵسی،‮ ‬فلین لە ئەیلولی‮ ‬ساڵی‮ ‬رابردوو‮ ‬2016 ‮ ‬دیداری‮ ‬لەگەڵ چەند بەرپرسێكی‮ ‬تورك ئەنجامداوە‮.‬ بۆ زانین‮ ‬،‮ ‬حكومەتی‮ ‬توركیا فەتحولڵا گولەن بەوە تۆمەتبار دەكات كە پیلان گێڕیی‮ ‬سەرەكی‮ ‬كودەتا شكستخواردووەكەی‮ ‬پارساڵی‮ ‬توركیا بووە و ركابەری‮ ‬سەرەكی‮ ‬رەجەب تەیب ئەردۆغانی‮ ‬سەرۆك كۆماری‮ ‬توركیایە‮. ‬چەندین جاریش ئەردۆغان داوای‮ ‬لە ویلایەتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمەریكا كردووە كە گولەن تەسلیم بە حكومەتی‮ ‬توركیا بكاتەوە‮. ‬ بە پێی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬وۆڵستریت جۆرناڵ،‮ ‬لە لێكۆڵینەوەكانی‮ ‬پارێزەری‮ ‬تایبەت رۆبەرت مۆلەر جەخت لەسەر كۆبوونەوەیەكی‮ ‬نێوان فلین و چەند بەرپرسێكی‮ ‬تورك كراوە كە لە ناوەڕاستی‮ ‬دیسەمبەر لە نیۆیۆرك ئەنجامدراوە‮. ‬پێدەچێت لەو كۆبوونەوەیەدا فلین گفتوگۆی‮ ‬لەسەر ئەوە كردووە كە بە فڕۆكەیەكی‮ ‬تایبەت گولەن بگواستێتەوە بۆ دورگەی‮ ‬ئیمرالی‮ ‬لە باشوری‮ ‬دەریای‮ ‬مەرمەڕە كە بەندیخانەیەكی‮ ‬زۆر تۆكمە لە خۆدەگرێت‮. ‬شاینی‮ ‬باسە عەبدولڵا ئۆجەلانی‮ ‬رێبەری‮ (‬PKK‮)‬ش لە هەمان زینداندایە و ئەویش بە سینایۆیەكی‮ ‬هاوشێوە ئەم سیناریۆی‮ ‬گولەن،‮ ‬ئۆجەلانیش بە فیت و گوشاری‮ ‬توركیا لە ساڵی‮ ‬1999 ‮ ‬لەلایەن سوریاوە تەنگەتاو كرا و لە‮ (‬سەهل ئەلبیقاع‮) ‬دەركرا،‮ ‬دواجار‮.. ‬ئۆجەلان چووە نێو باڵیۆزخانەی‮ ‬یۆنان لە كینیا،‮ ‬بەڵام لەوێش دەركرا،‮ ‬ئینجا لە‮ ‬25ـی‮ ‬شوباتی‮ ‬1999 ‮ ‬ئاسایشی‮ ‬كینیا ئۆجەلانیان دەستگیر كرد و رادەستی‮ ‬هێزی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬تایبەتی‮ ‬توركیایان كرد و لەو ساتەوە لە زیندانی‮ ‬ئیمراڵیدایە‮.‬ مانگێك پێش كاركردنی‮ ‬لەنێو ئیدارەی‮ ‬ترامپ دا،‮ ‬مایكل فلین لەو تیمە ئینتیقالیەی‮ ‬كۆشكی‮ ‬سپی‮ ‬كاریكردووە كە كۆبوونەوەیان نەنجامداوە بۆ رادەست كردنی‮ ‬گولەن‮.‬ هەر لەم بارەوە بەرێوەبەری‮ ‬ئاژانسی‮ ‬هەواڵگری‮ ‬ئەمەریكا ویڵسی‮ ‬بە‮ ‬CNN ‮ ‬راگەیاندووە،‮ ‬لە مانگی‮ ‬ئەیلول بەلایەنی‮ ‬كەم پێشنیازێكی‮ ‬بەهێز هەبوو لەلایەن ئەو ئەمەریكیانەی‮ ‬كە ئامادەبوون لە كۆبوونەوەكەو پێیان وابوو دەتوانن گولەن لە ئەمەریكاوە وەدەرنێن و رادەستی‮ ‬دەسڵاتدارانی‮ ‬توركیای‮ ‬بكەنەوە‮.‬ لەلایەكی‮ ‬دیكەوە تۆڕی‮ ‬هەواڵی‮ ‬NBC ‮ ‬ئاشكرایكردووە،‮ ‬لێكۆڵەرەوە فیدراڵیەكان سەرقاڵی‮ ‬ئەوەن بزانن ئایا فلین ویستویەتی‮ ‬لە سەردەمی‮ ‬كاركردنی‮ ‬وەك راوێژكاری‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬لە كۆشكی‮ ‬سپی‮ ‬گولەن تەسلیم بە ئەمەریكا بكاتەوە؟ لە بەرانبەردا پارێزگاری‮ ‬كوڕەكەی‮ ‬فلین باری‮ ‬كۆپرن گوتی‮: "‬هیچ زانیاریەكی‮ ‬لەسەر ئەو پرسەوە نیە‮. ‬جێی‮ ‬بیرهێنانەوەیە فلین‮ ‬یەكەم راوێژكارە كە ترامپ تەنها‮ ‬13‮ ‬رۆژ لە دەستبەكاربوونی‮ ‬وەكو سەرۆكی‮ ‬ئەمریكا‮ ‬یەكسەر رەزامەندی‮ ‬لەسەر دەست لەكاركێشانەوەی‮ ‬دەرببڕی‮.‬ لەلایەكی‮ ‬دیكەوە ئەو ژەنەراڵە خانەنشینە‮ (‬مایكل فلین‮) ‬دانی‮ ‬بەوە ناوە كە درۆی‮ ‬لەگەڵ مایك پێنس جێگری‮ ‬سەرۆك كردووە لە هەمبەر كۆبوونەوەی‮ ‬لەگەڵ باڵیۆزی‮ ‬روسیا بۆ گفتوگۆ لە بارەی‮ ‬هەڵگرتنی‮ ‬سزاكانی‮ ‬ئەمەریكا لەسەر روسیا‮. ‬هەروەها فلین شكستی‮ ‬هێناوە لە تۆماركردنی‮ ‬وەك هەماهەنگیكاری‮ ‬گوشار بۆ حكومەتی‮ ‬توركیا و بەدەستهێنانی‮ ‬رەزامەندی‮ ‬كۆشكی‮ ‬سپی‮ ‬ئەمەریكا بۆ ئەنجامدانی‮ ‬كارەكەی‮. ‬هەروەها لە ساڵی‮ ‬2016‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬راوێژكاری‮ ‬فلین ئینتل بڕی530 ‮ ‬هەزار دۆلاری‮ ‬وەك گروپی‮ ‬گوشار بەدەست گەیشتووە لەلایەن نوێنەرایەتی‮ ‬حكومەتی‮ ‬توركیا،‮ ‬ئەوەش ئەو كارەیە كە لێی‮ ‬داواكراوە بۆ ئەوەی‮ ‬كومپانیاكەی‮ ‬وەك بریكارێكی‮ ‬بیانی‮ ‬تۆمار بكات‮. ‬بەڵام پارێزەرەكەی‮ ‬دەڵێت فلین تۆمارنەكراوە چونكە لای‮ ‬بزنسمانێكی‮ ‬تورك كاریكردووە نەوەك وەك بەرپرسێكی‮ ‬حكومی‮.  ‬ جگە لە فلین،‮ ‬لێكۆڵەرە فیدراڵیەكان سەرقاڵی‮ ‬لێكۆلێنەوەن لەگەڵ كوڕەكەی‮ ‬فلین كە لە هەموو هەنگاوێك لەگەڵ باوكی‮ ‬بەشداربووە‮.‬ هەروەك لە سەروە باسمان كرد،‮ ‬ئەوەی‮ ‬لەو سەرو بەندەدا تێبینی‮ ‬دەكرێت ئەوەیە،‮ ‬سیناریۆی‮ ‬رفاندنی‮ ‬فەتحولڵا گولەن سەرۆكی‮ ‬بزوتنەوەی‮ ‬گولەن تاڕادەیەكی‮ ‬زۆر دووبارە بوونەوەی‮ ‬سیناریۆی‮ ‬رفاندن و رادەستی‮ ‬كردنی‮ ‬عەبدولڵا ئۆجەلانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پارتی‮ ‬كرێكارانی‮ ‬كوردستانە‮. ‬لە ساڵی‮ ‬1999 ‮ ‬كاتێك لە سەهلی‮ ‬بیقاع لە شامەوە وەدەرنرا،‮ ‬دواتر بە هەماهەنگی‮ ‬دەزگە هەواڵگرییەكانی‮ ‬توركیاو چەند وڵاتێك،‮ ‬ئۆجەلان لەكینیا لە كیشوەری‮ ‬ئەفریقیاوە بەرەو توركیا رفێنراو دواتر لە بەندیخانەكەی‮ ‬دوورگەی‮ ‬ئیمراڵی‮ ‬لە دەریای‮ ‬مەڕمەڕە لە ژێر چاودێریەكی‮ ‬توندوتۆڵ زیندانی‮ ‬كراوە،‮ ‬دوور نییە لایەنەكان ویستویانە هەمان سیناریۆ دووبارە بكەنەوە‮.‬ 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌