2017-11-14

 سەلام عەبدولڵا

لە دەستووری‮ ‬نوێ عێراقدا كە لە‮ ‬15ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬2005 دەنگی‮ ‬لەسەردرا و لە ساڵی‮ ‬2006‮ ‬چووە بواری‮ ‬جێبەجێكردنەوە،‮ ‬كۆمەڵێ بڕگە و ماددەی‮ ‬دەستووری‮ ‬تێیدایە كە لە بەرژەوەندی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و دانیشتووانی دایە،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬هەموو خواستەكانیشی‮ ‬تێدا بەرجەستە نەكراوە و لە هەندێك شوێندا راڤەی‮ ‬جۆراوجۆری‮ ‬بۆ دەكرێت،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر ئەو دەستوورە وەكوو خۆی‮ ‬كە نووسراوە جێبەجێێ بكرێ‮ ‬یان جێبەجێ بكرابایە ئەوا نە ئێمە و نە عێراقیش ئەمڕۆ بەرەوڕووی‮ ‬ئەو گرفتانە دەبووینەوە و نە كاریش دەگەیشتە شەڕ‮ ‬و پێكدادان‮.
‬بەڵام وەك هەر لە سەرەتاوە هەستی‮ ‬پێكرا،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬و دەسەڵاتدارانی‮ ‬بە دیدێكی‮ ‬جیاوازەوە لەو دەستوورەیان دەڕوانی‮ ‬و هەر زوو كەوتنە خۆدزینەوە لە جێبەجێكردنی‮.
‬ئەم خۆدزینەوەش لەجێبەجێكردنی‮ ‬مادەی‮ (‬140‮)‬ەوە دەستیپێكرد كە بڕیار بوو تا‮ ‬2007هەموو ئەو هەنگاوانە بنرێت كە زەمینە دەڕەخسێنێت بۆ گشتپرسی‮ ‬لەسەر داهاتی‮ ‬ئەو ناوچانەی‮ ‬لە دەستووردا وەك‮ (‬ناوچەی‮ ‬كێشە لەسەر‮) ‬ناوزەدكرا،‮ ‬بەڵام ساڵی‮ ‬2007ش تێپەڕی‮ ‬و‮  ‬هیچ هەنگاوێكی‮ ‬جیددی‮ ‬لەوبارەیەوە نەنرا،‮ ‬نەك تەنیا ئەوەش بەڵكوو دەنگۆی‮ ‬ئێكسپایەربوونی‮ ‬ئەو ماددەیە لە نێوخودی‮ ‬هۆڵی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬بەغداوە بە ئاشكرا دەبیسترا‮.‬
هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كە وەك بەشێك لە هێزی‮ ‬سەربازیی‮ ‬عێراق دانیپێدانرا و بڕیار بوو بوودجە و بەشە چەكی‮ ‬خۆی‮ ‬وەرگرێ ئەویش هەر زوو پشتگوێ خرا و تا ئێستا جێبەجێ نەكرا‮.‬
ژمارەی‮ ‬كورد لە سوپای‮ ‬عێراقدا كە بڕیار بوو كەمتر نەبێ لە‮ ‬17٪ ئەویش بە پراكتیك جێبەجێ نەكرا،‮ ‬چونكە ئێستا ژمارەی‮ ‬كورد لەو سوپایەدا كەمترە لە‮ ‬1٪یش‮.
‬بوودجەی‮ ‬هەرێمیش بە‮ ‬17٪دانرا و بە كردار لە‮ ‬12٪زیاتر نەدەنێردرا و بە پاساوی‮ ‬مەسروفاتی‮ ‬سیادی‮ ‬رۆژ لەدوای‮ ‬رۆژ لێی‮ ‬كەم دەكرا كە لە تازەترین بودجەدا دەیانەوێ بیكەن بە12.6٪كە ئەویش بە پراكتیك دەكاتە‮ ‬6٪‮ ‬كە ناكاتە بودجەی‮ ‬پارێزگایەك‮. ‬ئەوە لە ساڵی‮ ‬2014ەشەوە بوودجەی‮ ‬هەرێم بڕدراوە كە بڕیارێكی‮ ‬تەواو نادەستووری‮ ‬و نایاساییە‮.‬
بەگشتی‮ ‬لەدوای‮ ‬دەنگدان بەو دەستوورەوە حكوومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬هەمیشە خەریكی‮ ‬لەمپەردانان و كلك و گوێ كردنی‮ ‬ئەو دەستوورە بووە كە ئەمڕۆ كار گەیشتۆتە ئەوەی‮ ‬بە ئاشكرا هەوڵبدرێ تەنانەت قەوارەی‮ ‬یاسایی‮ ‬هەرێمیش تێكبدرێ‮.‬
ئەوە نییە ئێستا خەریكی‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬دەستەواژەی‮ ‬سەرووی‮ ‬عێراقن و دەیانەوێ وەك لە بوودجەی‮ ‬ئەمساڵ پێشنیار كراوە لەگەڵ پارێزگاكانی‮ ‬هەرێمدا،‮ ‬نەك حكوومەتی‮ ‬هەرێم پەیوەندی‮ ‬بكرێ و بەو پێیەش بوونی‮ ‬قەوارەی‮ ‬هەرێم نادیدە بگیردرێ‮.‬
دیارە سەر لووتكەی‮ ‬ئەم پێشێلكارییانە پەلاماردانی‮ ‬ناوچە كوردییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێمە كە لە‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەردا دەستیپێكرد كە بەپێی‮ ‬دەستوور نەدەبوو هێزی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراق لە كێشەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و نێوخۆییدا بەكاربهێنرێت‮.‬
بۆیە ئێستا گەر عێراق و حكوومەتەكەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و سەقامگیری‮ ‬بۆ وڵات دەوێت،‮ ‬ئەوا گرفت بە شەڕ‮ ‬چارەسەر نابێت و گەر دەیانەوێت با دەستوور حەكەمی‮ ‬نێوان هەردوولا بێت كە ئێمە وەك هەرێم ئەو ئامادەگییەمان بە حكوومەت و هەموو جیهان گەیاندووە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌