2017-11-14

سامان حەمەدەمین
كە مێژووی‮ ‬خۆمان و نەتەوە چەوساوەكان دەخوێنینەوە زۆر پەند و ئەزموونی‮ ‬جیاواز و گرنگی‮ ‬لێوەردەگرین،‮ ‬بەتایبەت بۆ ئێمەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬جیاواز لە نەتەوە چەوساوەكانی‮ ‬تر قاڵبووی‮ ‬زۆر شێوە خەبات و شێوازی‮ ‬ستەمكارانەی‮ ‬دوژمنانین‮ (‬تورك،‮ ‬عەرەب،‮ ‬فارس‮) ‬هەر‮ ‬یەك بەجۆرێك دوژمنایەتی‮ ‬خۆی‮ ‬بەسەرمان جێبەجێ كردووە،‮ ‬وە ئێمەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬زۆر شێوازە خەباتی‮ ‬جیاوازمان گرتۆتە بەر بۆ مانەوە و بەرەنگاری‮ ‬و گەیشتنە مافەكانمان‮. ‬
ڕووداوەكانی‮ ‬ئەم چەند هەفتەی‮ ‬ڕابردوو بۆ هەموو كوردستان‮ ‬ڕوونكردەوە كە كوردستان تەنها دوژمنێكی‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬نییە،‮ ‬بەڵكو بۆ كورد‮. ‬عەرەب،‮ ‬فارس،‮ ‬تورك جیاوازییان نیە و‮ ‬یەكگرتوو هاوبەشن،‮ ‬بەڵام ئەمە پاشگەزمان ناكاتەوە لە خەبات و مافی‮ ‬چارەنوسسازی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬دەست لە ماف و داهاتوو هەڵگرین،‮ ‬زۆر دەوڵەت هەیە كە زۆرینە كەمینەیان لە نێو خۆی‮ ‬تواندۆتەوە‮ ‬یان بەچەند مافێكی‮ ‬سەرەتایی‮ ‬كڕوكپی‮ ‬كردووە،‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬تریش هەیە چەندین نەتەوە لەخۆ دەگرێ تەنها سیما و كلتوری‮ ‬ماوە و مێژووەكەی‮ ‬چۆتە سەر دەوڵەتی‮ ‬فەرمی‮ ‬و بەلای‮ ‬ماف و نەتەوایەتیان نەچووینە و پشت گوێ خراون،‮ ‬بەنمونە لوبنان‮ ‬،‮ ‬توركیا،‮ ‬ئێراق‮ ‬،‮ ‬ئێران وەك بەشێك لە دەولەتە رۆژهەلاتیەكان،‮ ‬ئێمە جیاواز لەو دەوڵەت و نەتەوانە،‮ ‬بەسەر چەند دەوڵەتێك دابەش كراوین بەڵام لە هەر دەوڵەتێك،‮ ‬بزووتنەوەیەكی‮ ‬چەكداری‮ ‬و‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬و كلتوری‮ ‬هەیە نەتەوایەتیمان بپارێزێ لە داهاتوو مافە نەتەوەیەكان وەدەست بێنین‮. ‬بەڵام ئایا تەنها پشت بەخۆبەستن و خەباتكردن بەتەنها دوور لە بنەما و سیمایی‮ ‬هاوچەرخی‮ ‬پڕۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬دەمانگەیەنێتە مافەكانمان؟،‮ ‬بێگومان نەخێر،‮ ‬چونكە چەند سەدەیەكە ئەو خەباتە دەكەین بەڵام لەبەرئەوەی‮ ‬بنەماكانی‮ ‬خەباتی‮ ‬ناوەخۆ هاوبەشی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬نەكراوە ئەنجامەكەی‮ ‬بۆتە خولانەوە بە دەوری‮ ‬بازنەیەكی‮ ‬داخراو و نەگۆڕ‮. ‬پێش‮ ‬ڕاپە‮ ‬ڕین زۆر لایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەبوو ئێستاش لە بەشەكانی‮ ‬كوردستان باوەریان بەمانەوەیە لەگەل دەولەتی‮ ‬داگیركار نەك سەربەخۆیی،‮ ‬یەكدەنگی‮ ‬و‮ ‬یەكگرتووی‮ ‬ناوە خۆ و هاوتەریب لەگەل پڕۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬نێودەوڵەتی،‮ ‬پابەندبوون بە گۆڕان و پەرەسەندنەكانی‮ ‬سیستەمی‮ ‬سیاسی،‮ ‬ئاسایش و ئارامی،‮ ‬بنەماكانی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ‮ ‬بنەمای‮ ‬سەرەكی‮ ‬و بنەڕەتین بۆ ئوەی‮ ‬بتوانین بچینە پاڵ خەباتی‮ ‬ڕزگاریخوازانەی‮ ‬هاوچەرخ و نێودەوڵەتی،‮ ‬بۆ گەیشتن بە مافە‮ ‬ڕەواكانمان،‮ ‬خۆشبەختیمان لەوەیە كە هەریەك لە دوژمنانی‮ ‬بەشەكانی‮ ‬كوردستان‮ ‬یەكێك نین،هەروەها لە نێو كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتیشدا خاوەن متمانە و هەیمەنەی‮ ‬خۆیان نین بەڵكو هەر‮ ‬یەكەیان بەجۆرێك تاوانبار و‮ ‬ڕوچۆتە نێودیكتاتۆریەت و‮ ‬ڕەگەزپەرستی‮ ‬لە دونیا بینی‮ ‬مەدەنیەت و‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬ئێستا بە ئاسانی‮ ‬نەجێیان بۆ دەكرێتەوە نە هێندە گونجاون بتوانن بەرژەوەندیان لەگەڵ دونیای‮ ‬هاوچەرخی‮ ‬ئێستا بگونجێنن،‮ ‬توركیا بەهۆی‮ ‬نائارامی‮ ‬ناوەخۆ،‮ ‬ئێران بەرەنگاری‮ ‬دەرەوە وەكو هاوبەشێكی‮ ‬تیرۆر‮ ‬،‮ ‬ئێراقیش بەهۆی‮ ‬تایفەگەری‮ ‬و‮ ‬ڕەگەزپەرستی،‮ ‬سوریاش دەریایەك خوێنە لە تاوان،‮ ‬كەواتە كورد كاتی‮ ‬لەبارە لەهەمووبەشەكان دەرفەتی‮ ‬باشی‮ ‬بۆ رەخساوە،‮ ‬بە خەباتی‮ ‬دیموكراسیانە بەهەولی‮ ‬بەردەوامی‮ ‬ئاشتیانە بە بەرگری‮ ‬لە مافی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬و نەتەوایەتی‮ ‬خۆی‮ ‬بە ئاسانی‮ ‬و بە هەنگاو‮ ‬شێوازی‮ ‬جیاوازی‮ ‬ئاشتیانە بتوانێ بگاتە مافە‮ ‬ڕەواكانی،‮ ‬ئەگەر چی‮ ‬بۆتە چەمكێكی‮ ‬زۆر سواو دووبارە لە نێو خەلك و لایەنەكان،‮ ‬بەڵام هەمیشە‮ ‬یەكگرتووی‮ ‬ناوەخۆ بە‮ ‬ڕاستەوخۆ‮ ‬یان ناڕاستەوخۆ‮ ‬مەرجی‮ ‬بنەمایی‮ ‬ئەو خەباتە سەرتاسەرییە و نەتەوەیەیە كە كوردستان بگەیەنێتە مافە‮ ‬ڕەواكانی،‮ ‬چونكە بەبێ‮ ‬یەكگرتووی‮ ‬ناوەخۆ ئەو متمانە نێودەوڵەتیە وەدەست نایە و ئاشتی‮ ‬و دڵنیایی‮ ‬لەگەڵ‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬سەركەوتوو نابێت،‮ ‬هیچ بەرژەوەندی‮ ‬و هاوبەشێكیش بەبێ ئاشتی‮ ‬و متمانە تا سەر نییە،‮ ‬كەواتە‮ ‬یەكبوونی‮ ‬ناوەخۆ مەرجێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬داهاتووە كە لێیەوە بگەینە مافەكانمان،‮ ‬شێوازی‮ ‬ئەو خەباتە ئاشتی‮ ‬خوازییە تاكو ئێستا لەسەر بەردەوامین‮ ‬بەسە دونیا بەئاگاهاتووە لەو ستەمكارییەی‮ ‬دەرهەق كوردستان دەكرێ لەهەمووبەشەكانی‮ ‬كوردستان بەگشتی‮ ‬و هەرێمی‮ ‬كوردستان بەتایبەتی‮ ‬كە كوردستان شایەنی‮ ‬ماف و سەربەخۆبوونە،‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و ئازادیەكان و خەباتی‮ ‬چینایەتی‮ ‬و مافی‮ ‬مرۆڤ‮ ‬ڕوویەكی‮ ‬تری‮ ‬خەباتی‮ ‬ڕزگاری‮ ‬خوازی‮ ‬نەتەوە چەوساوەكانە لەو رێیەوە بەرەنگاری‮ ‬هێزی‮ ‬نەیاری‮ ‬ببینەوە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬مایەیی‮ ‬دڵنیایی‮ ‬بێت بۆ ئێمە و هەموودونیا ئەو خەباتەی‮ ‬كوردستان لە ناوەخۆ و لە دەرەوە دەیكات روێكی‮ ‬تەواوی‮ ‬ئاشتی‮ ‬خوازانەی‮ ‬هەیە،بەڵام هەمان ئەو خەباتە ئاشتی‮ ‬خوازەبوونەمان توانی‮ ‬ئێراق بهێنینە ژێركاریگەری‮ ‬ماف وخەباتی‮ ‬نەتەوەیمان بەئاشتیانەو بەپێی‮ ‬دەستوری‮ ‬ئێراق رێز لە مافی‮ ‬خەلكی‮ ‬كوردستان بگرێت،‮ ‬تەنانەت كۆمەلگای‮ ‬نێودەولەتی‮ ‬وئەمەریكابەتایبەتی‮ ‬لە تاوان و لەشكركێشیەكانی‮ ‬بێدەنگ بوون‮!‬،‮ ‬ئەمەش ئەو راستیە دەسەلمێنێ كەكوردستان لە ناوەخۆ لەگەل دەرەوە ناكۆك بووە،بەڵگەی‮ ‬ئەو راستیەش ئەگەر16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر رووی‮ ‬نەدابایە ریفراندۆم وەكو پرسێكی‮ ‬گشتی‮ ‬ئاشتی‮ ‬خوازانە هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬گەیاندبووە كەناری‮ ‬ئارامی‮ ‬و وەدەست هێنانی‮ ‬سەربەخۆی‮. ‬بەشێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬خەباتی‮ ‬رزگاری‮ ‬گەلان ئێستا لەسەر ئاستی‮ ‬هەمووجیهان فۆرمێكی‮ ‬ئاشتی‮ ‬خوازانەی‮ ‬وەرگرتووە نەك چەكداری،‮ ‬واتا شۆرشگێرییەتی‮ ‬رزگاری‮ ‬خوازی‮ ‬ئێستا هاوپەیمانیەتی‮ ‬لەگەل بزوتنەوەو خەباتی‮ ‬مەدەنی‮ ‬دەكات نەك خەباتی‮ ‬چەكداری،‮ ‬ئەمەش بۆ پێشێل نەكردنی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ و رێزگرتن لە رای‮ ‬جیاواز،‮ ‬بۆیە دوای‮ ‬ئەوهەموو خەباتە مەدەنیە لەهەرێمی‮ ‬كوردستان بەتایبەتی‮ ‬پێویستە لەسەر خەباتی‮ ‬ئاشتی‮ ‬خوازانە بەردەوام بین،‮ ‬گونجاوبین لەگەل هاوپەیمانیەتی‮ ‬و پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬نێودەولەتی،‮ ‬بەڵام لەپال ئەو ئاشتی‮ ‬خوازییە‮ ‬یەكگرتووی‮ ‬ناوەخۆ مەرجی‮ ‬سەرەكی‮ ‬زووگەیشتنە بەمافەكانمان،‮ ‬چونكە دوژمنانی‮ ‬دەوروبەر هێندە بێویژدان و دژەكوردن،‮ ‬بەبێ‮ ‬یەكگرتووی‮ ‬ناوەخۆ و بەخەباتی‮ ‬بەردەوامی‮ ‬ئاشتیانە رێگای‮ ‬ئازادی‮ ‬سەختتر دەكات‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌