2017-11-14

خەبات‮- ‬عەلی‮ ‬بانیشاری‮-‬سلێمانی
لە باشووری‮ ‬كـوردستان تـەنها لەشاری‮ ‬هەولێر كارگەیەكی‮ ‬زەیتی‮ ‬زەیتون هەیە،‮ ‬خاوەن باخەكانی‮ ‬زەیتون داوا دەكەن لەپـارێزگاكانی‮ ‬دیـكەش كارگەی‮ ‬لەو شێوەیـە بكرێتەوە تا بتوانن بـەرهەمی‮ ‬زەیتون ساغ‮ ‬بكەنەوە،‮ ‬بەشێك لە زەیتونـی‮ ‬هەرێم بەهۆی‮ ‬نەبوونی‮ ‬بـازاڕەوە ساغ‮ ‬نـابێتەوە،‮ ‬باخدارەكان دەڵێن‮" ‬نرخی‮ ‬زەیتون زۆر هـەرزانە و گـرنـگی‮ ‬نەدان بەو بەرهەمە بەسوودە تووشی‮ ‬نیگەرانی‮ ‬كردووین‮". ‬
بەڕێـوەبەری‮ ‬باخداری‮ ‬سلێمانی‮ ‬دەڵـێ‮: " ‬ساڵانـە لە سنووری‮ ‬پارێزگای‮ ‬سلێمـانی‮ ‬4 ‮ ‬هەزار تەن زەیتون بـەرهەم دەهێنرێت،‮ ‬بەڵام نەبوونـی‮ ‬كـارگەیەك ئێمە و باخدارەكانی‮ ‬تووشـی‮ ‬نـیگەرانی‮ ‬كردووە،‮ ‬چونكـە شارەكە پێویستی‮ ‬بە كارگەیەكی‮ ‬زەیتی‮ ‬زەیتونە‮". ‬
بەپێی‮ ‬ئامارەكانی‮ ‬وەزارەتـی‮ ‬كـشتوكاڵ و سەرچاوەیەكانی‮ ‬ئاوی‮ ‬هەرێم لە باشووری‮ ‬كوردستان‮ ‬10 هەزار دۆنم زەوی‮ ‬چێنراو بە زەیتـون هەیە‮. ‬
بەپێی‮ ‬ئامـاری‮ ‬بەڕێوەبەرایەتیەكانی‮ ‬باخداری‮ ‬لەسەرتاسەری‮ ‬هـەرێمی‮ ‬كوردستان زیاتر لە دوو میلۆن درەختی‮ ‬زەیتـون هەن،‮ ‬نەمامەكـانی‮ ‬زەیتون لە ئیسپانیا و سـوریا و‮ ‬یۆنان و چەند وڵاتێكی‮ ‬دیكەوە هێنراونەتە بـاشووری‮ ‬كوردستـان‮. ‬وەزارەتی‮ ‬كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی‮ ‬ئاوی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم لەبەرنامەیدایە پەرە بە باخەكانـی‮ ‬زەیتون بدات و بۆ ئەو مەبـەستەش چەند نەمامگەیەكیان بۆ بەرهەمهێنانی‮ ‬نەمامی‮ ‬زەیتون دروستكـردووە‮. ‬
خاوەن باخەكانی‮ ‬زەیتون دەڵێن بەرهەمەكانمان پارە ناكات و بازاڕی‮ ‬نییە،‮ ‬ئەوان داوا دەكـەن حكومەت هاوكـاریان بێت تـا پەرە بە باخداری‮ ‬زەیتون بدەن و بەرهەمی‮ ‬زیاتر بخەنە بـازاڕەوە‮.‬
ستار عبدولكەریم،‮ ‬باخدارێكی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێرە و لە نریك قەزای‮ ‬خەبات خاوەن باخێكی‮ ‬3 ‮ ‬دۆنمی‮ ‬زەیتونە،‮ ‬دەڵێت‮" ‬كیلۆیی‮ ‬زەیتون‮ ‬500 ‮ ‬دینار ناكات،‮ ‬خاوەن باخ ئەگەر بەرهەمەكە نەكاتە زەیت‮ ‬قازانجێكی‮ ‬كەمی‮ ‬دەست دەكەوێت،‮ ‬سـەرەڕای‮ ‬باشی‮ ‬زەیتون و سوودە زۆرەكانی،‮ ‬بەڵام تائێستا لە كوردستان گرنگی‮ ‬بە باخداری‮ ‬زەیتـون نـادرێت و وەكو پێویست ساغ‮ ‬نابێتەوە‮". ‬گوتیشی‮" ‬بەرهەمی‮ ‬زەیـتون لە كوردستان‮ ‬یەكێكە لە باشـترین بەرهەمەكان و بەشێك لە خەڵكی‮ ‬لەماڵەوە چاكی‮ ‬دەكەن و لەسەر سفرە دایدەنێنن و هەندێكیـش سـوود لـە زەیتەكـەی‮ ‬وەردەگرن‮".‬
ئەو بـاخدارە دەڵێت‮" ‬كردنەوەی‮ ‬كارگەی‮ ‬زەیتی‮ ‬زەیتونی‮ ‬هەولێر سوودێكی‮ ‬باشی‮ ‬بۆ خاوەن باخەكانی‮ ‬زەیتون هـەیە تا قیمەتی‮ ‬زەیتون بەرزبێتەوە‮". ‬دەشڵێت‮" ‬هەندێك لە خەڵكی‮ ‬گرنگی‮ ‬بە زەیتون نادەن،‮ ‬لەهـەولێر سـەدان ماڵ درەختی‮ ‬زەیتونیان هـەیـە و زەیتونەكەی‮ ‬لێناكـەنەوە تا باران لێدەدات و هەمووی‮ ‬خراپ دەبێت و دەكەوێتە سەر زەوی‮". ‬هەروەها گـوتیشی‮" ‬ئـەگەر پەرە بە باخداری‮ ‬زەیتون بدرێت دەبێتە سەرچاوەیەكی‮ ‬گرنگی‮ ‬ئابووری‮ ‬بۆ باشـووری‮ ‬كوردستان،‮ ‬چـونكە ناشتنی‮ ‬زەیتون لـێرە سەركەوتوو بووە‮". ‬ستار داوایكرد كارگەی‮ ‬زیاتری‮ ‬زەیتون بكرێتەوە تا بەرهەكە پارە بكات و ساغ‮ ‬بێتەوە‮.‬
لە تشریـنی‮ ‬دووەمی‮ ‬ساڵی‮ ‬رابردوو كـارگەیـەی‮ ‬زەیـتی‮ ‬زەیتونی‮ ‬هەولێر بە هەماهەنگی‮ ‬نێوان وەزارەتـی‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم و حكومەتی‮ ‬ئیتالـیا كرایەوە،‮ ‬كارگەكە ساڵانە بۆ ماوەی‮ ‬دوو مانگ كار دەكات و لە توانایدایە رۆژانە‮ ‬40 ‮ ‬تەن زەیـتون بـكات بە زەیت‮. ‬حكومەتی‮ ‬هەرێـم لەبەرنامـەیـدایە لە سلێمانی‮ ‬و دهۆك و گەرمیان كارگەیەكـی‮ ‬لەو شێوەیە دابمەزرێنێت‮. ‬
شارەزایانی‮ ‬باخـداری‮ ‬دەڵـێن‮" ‬ئاوو هەواو خاكی‮ ‬كوردستان زۆر لەبـارە بۆ چاندنی‮ ‬درەختی‮ ‬زەیتوون‮". ‬بەپێی‮ ‬ئامارە نافەرمـییەكان سـاڵانـە لە باشووری‮ ‬كوردستان نـزیكەی‮ ‬15 ‮ ‬هەزار تـەن زەیـتون بـەرهەم دەهێنرێـت‮.‬
رزگار محەمەد ئاغا،‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬باخداری‮ ‬سـلێمانی‮ ‬بە(خەبات‮)‬ی‮ ‬راگەیاند‮" ‬ساڵانە لە سنوری‮ ‬پارێزگای‮ ‬سلێمانی‮ ‬4 ‮ ‬هەزار تـەن زەیتون بەرهەم دەهێـنرێت،‮ ‬بەشێك لە بەرهەمەكە رەوانی‮ ‬هەولێر دەكرێت‮". ‬بڕیارە ئەمساڵ كـارگەیەكی‮ ‬هاوشێوەی‮ ‬كـارگەی‮ ‬زەیتی‮ ‬زەیتونی‮ ‬هەولێر لە شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬بكرێتەوە لەو بارەیەوە ناوبراو گوتی‮" ‬چاوەڕوانی‮ ‬دروستكـردنی‮ ‬كـارگـەكەیـن و رەزامەندی‮ ‬لەسەر دراوە‮". ‬رزگار محەمەد دەڵێت‮" ‬ئەو زەیتونە بەرهـەم دەهێنرێت هەر لەناوخۆدا ساغ‮ ‬دەكرێتەوە و هەناردەی‮ ‬دەرەوە ناكرێت‮". ‬
بەگوتەی‮ ‬ئەو ئاو هەواری‮ ‬كوردستان لەبارە بۆ چاندنی‮ ‬زەیتون و دەڵێ‮" ‬ئەو شوێنانەی‮ ‬هەزار مـەتر لـە ئـاستی‮ ‬رووی‮ ‬دەریـاوە بەرزن گونجاو نین بۆ چاندنی‮ ‬زەیتون و ناوچە دەشتاییەكان باشترین شوێنن بۆ باخی‮ ‬زەیتون‮".‬
چەندین تـوێژینەوەی‮ ‬زانـستی‮ ‬ئەوەیـان سەلماندووە زەیتون بۆ بەهێزبوونی‮ ‬ئیسقانی‮ ‬مندالأ بەسوودە و ئازاری‮ ‬گوێ كەم دەكاتەوە،‮ ‬ئەم زەیتە جەستە بەدوور دەگـرێت لەتووشبوون بە هەوكردن و چەوری‮ ‬گەدە و ریخوڵەكان كەمـدەكاتەوە،‮ ‬پـزیشكان ئاماژە بۆ ئەوەش دەكـەن زەیـتی‮ ‬زەیتون لەبەرئەوەی‮ ‬ڤیتامین‮ ‬A تێدایە‮ ‬یارمـەتی‮ ‬ئافرەتان دەدات بۆ بوونی‮ ‬كۆرپەلە،‮ ‬لەلایەكـی‮ ‬دیـكەوە ئەم زەیتە قژ لە سپی‮ ‬بوون و هەڵوەریـن دەپـارێزێت‮.‬
بەوتەی‮ ‬شارەزایانی‮ ‬باخداری‮ ‬باشتریـن كـات بـۆ لێكردنەوەی‮ ‬زەیـتون كە زەیتی‮ ‬لێ دروست بكرێت پاش ناوەڕاستی‮ ‬مانگی‮ ‬11یـە‮. ‬بەڕێوەبەری‮ ‬باخداری‮ ‬سـلێمانی‮ ‬دەشڵێت‮" ‬باشی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬زەیتون بەستراوە بە چۆنییەتی‮ ‬خـزمەتكردنی‮ ‬باخەكەوە،‮ ‬بـەرهەم باخ بۆ باخ دەیگۆڕێت‮". ‬زەیتون پێویستی‮ ‬ئاوێكی‮ ‬كەمە و ئەگەر پلەكانی‮ ‬گەرمـا بۆ چەند پلەیـەك ژێر سفر دابەزن رووبەڕووی‮ ‬گرفت نابێتەوە‮. ‬رزگار ئاغا هەروەها گوتیشی‮" ‬كەسـانی‮ ‬سەرمایەدار لە شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬لە هەوڵی‮ ‬ئەوەدان كارگەی‮ ‬زەیتی‮ ‬زەیتون دروست بكەن‮". ‬ئەو ئاماژەی‮ ‬بۆ ئەوەشكرد پارێزگـای‮ ‬سـلێمانی‮ ‬پێویستی‮ ‬بە كارگەیەكە تا بەرهەمی‮ ‬زەیتونی‮ ‬تێدا سـاغ‮ ‬بكـرێتەوە‮.‬
سەرچاوە پزیشكییەكان ئـاماژە بۆ ئەوە دەكەن زەیتی‮ ‬زەیتون سوودێـكی‮ ‬زۆری‮ ‬بۆ پێست و قژی‮ ‬مرۆڤ هەیە و خانە مردووەكـانی‮ ‬پێست زیندوو دەكاتەوە،‮ ‬زەیتی‮ ‬زەیـتون رێگـری‮ ‬لە زیبكەی‮ ‬دەم و چاو دەكات و دۆڵمەندە بە ڤـیتامین ئەی‮ ‬و كەی‮ ‬و ئیچ،‮ ‬ئەمە بـێ لەوەی‮ ‬پێـست لە تیشكی‮ ‬خۆر دەپارێزێت و سوڕی‮ ‬خوێن چـالاك دەكات،‮ ‬ئەم زەیتە رێگـری‮ ‬لە چرچ بوون و هەڵئاوسان و رەشبوونی‮ ‬ژێر چاوەكان دەكات و كێـش دادەبەزێنێت،‮ ‬پزیشكـان دەڵێن زەیـتی‮ ‬زەیتون بۆ سوتانی‮ ‬لەش بەسوودە و ئازاری‮ ‬كەم دەكات و ئەگەر لەگەڵ لیـمۆ تێكەڵ بكرێت بۆ چەوری‮ ‬خوێن بەسوودە‮. ‬بەوتەی‮ ‬سەرچاوە پزیشكیەكان زەیتون كرمی‮ ‬سك دەكوژێت و ئاوەی‮ ‬زەیتون پوكی‮ ‬مرۆڤ بەهێز دەكات‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌