2017-11-13

  له‌ پەیامی سەرەخۆشیدا بۆ قوربانیانی بومەلەرزەی شەوی ڕابردوو، (سەرۆك بارزانی) به‌ هۆی ئه‌م كارەساته‌ هاوخەمیی خۆی به‌ خەڵكی لێقەوماو و زیانلێكەوتووی هەر دوو پارێزگای کرماشان و هەڵەبجە ڕاده‌گه‌یێنێ.

ده‌قی پەیامی سەرەخۆشی سەرۆك بارزانی بۆ قوربانیانی بومەلەرزەی شەوی ڕابردوو

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە شەوی  ڕابردوو لە ئەنجامی ڕوودانی بوومەلەرزە لە پارێزگاكانی هەڵەبجە و كرماشان و ناوچەكانی قەسری شیرین و سەرپولی زەهاب سەدان هاووڵاتی گیانیان لە دەست دا و هەزارانی تریش بریندار بوون.

بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیان و خەڵكی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی بوومەلەرزەی شەوی ڕابردوو دەكەم و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەخوازم.
لەم كارەساتەدا خۆمان بە هاوخەمی خەڵكی لێقەوماو و زیانلێكەوتووی هەر دوو پارێزگای کرماشان و هەڵەبجە  دەزانین.

مه‌سعوود بارزانی

13ـی 11ـی 2017

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌