2017-11-12

بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و ھۆشیاری نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە پێشمەرگە ئاگاداری حکوومەتی عێراقی کردووەتەوە، کە هێزەکانی لە پردێ بکشێنێتەوە.

ھەڵگورد حیکمەت، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و ھۆشیاری نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە (باسنیوز)ی راگەیاند، تا ئێستاش چەکدارانی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان لە پردێ ماون و چەکی قورسیان کۆ کردووەتەوە.

هەڵگورد حیکمەت هەروەها رایگەیاند، هەرێمی کوردستان خوازیاری ئەوەیە کێشەکان لەگەڵ عێراق بە گفتوگۆ چارەسەر بکات و پێشمەرگەش ئاگاداری  حکوومەتی عێراق کردووەتەوە، کە هێزەکەی لە پردێ بکشێنێتەوە.

هەروەک بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و ھۆشیاری نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، پێشمەرگە هەموو جموجۆڵەکانی حەشدی شەعبی، کە چەکی ئەمریکی دژی پێشمەرگە بەکار دەهێنن، گەیاندووەتەوە هاوپەیمانان.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌