2017-11-12

له‌ دوای رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ به‌شێكی زۆری هاوڵاتیانی كه‌ركوك ئاواره‌ی شارو شارۆچكه‌كانی تری كوردستان بوون و پێویستیان به‌ كۆمه‌ك و هاوكاریه‌ بۆ به‌رده‌وام بوون له‌ ژیانی ئاسایی رۆژانه‌یان.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین كه‌مپین بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ ئاواره‌كان پێك هێنراوه‌ تا به‌شێكی پێداویستیه‌كانیان بۆ  پر بكرێته‌وه‌.

له‌ میانه‌ی هاوكاریه‌كانیان ئه‌مرۆ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له‌ بنه‌سڵاوه‌ خۆراك و كه‌ل و په‌لی به‌سه‌ر 800 خێزانی ئاواره‌ی موسل دابه‌شكرد.

ده‌زگای خێرخوازی بارزانی یه‌كێكه‌ له‌و ده‌زگا خێرخوازیانه‌ی به‌رده‌وام هاوكاری ئاواره‌كان و لێقه‌وماوان ده‌كات به‌ ده‌م نه‌هامه‌تییه‌كانیانه‌وه‌ ده‌چێت له‌ هه‌موو كاتژمێره‌كانی شه‌و رۆژدا .

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌