2017-11-04

خه‌بات: هەمزە سەرحان‮ ‬

گۆرانیبێژی‮ ‬كورد و بەشداربووی‮ ‬بەرنامەی‮ "‬زە ڤۆیسی‮ ‬ئەڵمانی‮" ‬دیلان خۆشناو هاوسەرگیری‮ ‬جیاواز دەكات و دەڵێت بەراستی‮ ‬عاشق نەبووم‮.‬

دیلان خۆشناو كە لە ماوەی‮ ‬رابردوو گەڕایەوە كوردستان وێرای‮ ‬چەندین دیمانەی‮ ‬هونەری‮ ‬ئاشكرای‮ ‬كرد ئەو ئێستا‮ ‬ئامادەكاری‮ ‬دەكات بۆ‮ ‬تەواو كردنی‮ ‬ئەلبوومێكی‮ ‬گۆرانی‮ ‬كە لە‮ »‬10‮« ‬تراك پێك هاتووە و سێ بەرهەمیان‮ ‬پێشتر هونەرمەندان‮ "‬شڤان پەروەر و لەیلا فەریقی‮ ‬و كەمال‮ ‬محەمەد‮" ‬وتویانە،‮ ‬گۆرانییەكانم بە زمانەكانی‮ "‬كوردی،‮ ‬ئینگلیزی،‮ ‬ئەڵمانی‮"‬یە‮.‬

دەربارەی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬هاوسەرگیری‮ ‬دیلان دەلێت‮ "‬من‮ ‬شوم بە‮ ‬گۆرانی‮ ‬و موزیك كردووە‮".‬دیلان خۆشناو تەمەنی‮ ‬28 ساڵە‮ ‬دەرچووی‮ ‬كۆلێژی‮ ‬ئەندازیارییە،‮ ‬لە وڵاتی‮ ‬ئەڵمانیا دەژی‮ ‬و خاوەنی‮ ‬چەند گۆرانییەكە بە كوردی‮ ‬و ئینگلیزی‮ ‬و ئەڵمانی‮ ‬و‮ ‬فەرنسی،‮ ‬دواین كاریشی‮ ‬گۆرانییەك بوو كە بۆ پێشمەرگە وتبووی،‮ ‬دیلان پێشتر لە پڕۆگرامی‮ ‬The Voiceی‮ ‬ئەڵمانیادا بەشداری‮ ‬كرد و لەو‮ ‬ڕێگەیەوە ناسرا‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌