2017-11-04

پێشبڕكێی‮ ‬ژمارە پێوانەییەكانی‮ ‬خودی‮ ‬لەنێوان هەردوو ئەستێرە رۆناڵدۆ و مێسی‮ ‬گەورەترین ململانێی‮ ‬یاریزانانی‮ ‬تۆپێی‮ ‬پێیە لەمێژوو‮. ‬بەڵام چەندین ژمارە ماون كە ئەم دوو‮ ‬یاریزانە بتوانن كۆنتڕۆڵی‮ ‬بكەن،‮ ‬لەم راپۆرتەدا تیشك دەخەینە سەر دیارترین ئەو ژمارە پێوانەییانەی‮ ‬كە تاكو ئێستا دوورن لە رۆناڵدۆ و مێسی‮ ‬لەخولی‮ ‬یانە پاڵەوانەكانی‮ ‬ئەوروپا،‮ ‬كە بەمشێوەیە‮:‬

‮- ‬گۆڵی‮ ‬یارییە كۆتاییەكان:زۆرترین گۆڵی‮ ‬یاریی‮ ‬كۆتایی‮: ‬ئەلڤێردۆ دی‮ ‬ستیڤانۆ و بۆشكاش لە ریال مەدرید‮ ‬7‮ ‬گۆڵ

‮- ‬زۆرترین گۆڵ لەیارییە كۆتاییەكان كە‮ ‬یەك‮ ‬یاریزان تۆماریكردووە‮: ‬ئالڤێردۆ دی‮ ‬ستیڤانۆ/ریال مەدرید بە‮ ‬5‮ ‬گۆڵ لەساڵانی‮ ‬1956، 1957، 1958، 1959، 1960‮.‬

- زۆرترین گۆڵی‮ ‬لەیاری‮ ‬كۆتایی‮ ‬یەك‮ ‬یاریدا‮: ‬فرینك بۆشكاش/ریال مەدرید ساڵی‮ ‬1960 بە‮ ‬4گۆڵ‮.‬

‮- ‬رۆناڵدۆ لەیەك‮ ‬یاری‮ ‬كۆتایی‮ ‬2‮ ‬گۆڵی‮ ‬تۆماركردووە،‮ ‬هەروەها لە‮ ‬3یاری‮ ‬كۆتاییدا گۆڵی‮ ‬تۆماركردووە بەرامبەر‮ ‬2یاری‮ ‬بۆمێسی،‮ ‬گۆڵەكانی‮ ‬رۆناڵدۆ لەیاری‮ ‬كۆتایی‮ ‬4 ‮ ‬گۆڵە‮. ‬

‮- ‬سەركەوتن لەگەڵ تیپە جیاوازەكان‮: ‬زۆرترین سەركەتن لەیارییەكانی‮ ‬كۆتایی‮ ‬لەگەڵ‮ ‬یانە جیاوازەكان‮: ‬3 سەركەوتن بۆ كلارنیس سیدۆرف لەگەڵ‮ ‬یانەكانی‮ ‬ئەیاكس‮ ‬1995 ریال مدرید‮ ‬1998، میلان‮ ‬2003.

- زۆرترین گۆڵ كەیەك‮ ‬یاریزان لەیاری‮ ‬كۆتایی‮ ‬تۆماری‮ ‬كردبێت‮: ‬زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ لەگەڵ‮ ‬6یانە‮ ‬ئەوانیش ئەیاكس،‮ ‬یۆڤنتۆس،‮ ‬ئینتەر میلان،‮ ‬بەرشلۆنە،‮ ‬میلان،‮ ‬پاریس سانت جێرمان‮.‬

‮- ‬رۆناڵدۆ ئەگەر بیەوێت ژمارەكەی‮ ‬سیدرۆف بشكێنێت دەبێت بچێتە‮ ‬یانەیەكی‮ ‬دیكە،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬نازناوەكەی‮ ‬لەگەڵ مان‮ ‬یونایتد و ریال مەدرید بەدەستهێناوە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌