2017-10-29

خه‌بات: ‬سەرهەنگ نەجمەدین‮ ‬

رۆژی‮ ‬پێنج شممە لەعەممانی‮ ‬پایتەختی‮ ‬ئەردەن،‮ ‬پاڵەوانیەتی‮ ‬هەڵبژاردەكانی‮ ‬وڵاتنی‮ ‬عەرەبی‮ ‬بۆ بەرزكردنەوەی‮ ‬قورسایی‮ ‬ئەنجام درا‮، لەپاڵەوانیەتیەكەدا‮ ‬6 وڵات بەشداریان تێدا كردبوو لەسەر هەردوو ئاستی‮ ‬كوڕان وكچاندا،‮ ‬3 خوشكە‮ ‬یاریزانی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر لەیاری‮ ‬بەرزكردنەوەی‮ ‬قورسایی‮ ‬بەناوی‮ ‬هەڵبژاردەی‮ ‬عێراق بەشداریان لەپاڵەوانیەتیەكە كردبوو،‮ ‬خۆشبەختانە هەرسێ‮ ‬یاریزانەكان لەكێشی‮ ‬خۆیان بەپلەی‮ ‬یەكەمی‮ ‬پاڵەوانیەتیەكە دەرچوون،‮ ‬ئەنجامی‮ ‬هەر سێ خوشكە بەشداربووەكە بەمشێوەیە بوو‮:‬ ئۆشین موحسین و ئیناس موحسین لەكێشی‮ ‬63 كیلۆگرام پلەی‮ ‬یەكەم،‮ ‬ئیسرا موحسین لەكێشی‮ ‬48 كیلۆگرام پلەی‮ ‬یەكەم‮.‬

جێی‮ ‬ئاماژەبۆ كردنە هەرسێ‮ ‬یاریزانە بەشداربووەكان لەژێر سەرپەرشتی‮ ‬باوكیان موحسین عەزیز كەراهێنەری‮ ‬هەڵبژاردەكەیە،‮ ‬باوكی‮ ‬ئەو‮ ‬3 یاریزانە دوای‮ ‬بەدەستهێنانی‮ ‬ئەو ئەنجامە ئەو بۆ خەبات گوتی‮: ‬زۆر خۆشحاڵبووم هەر‮ ‬3 كچەكەم لەپاڵەوانیەتی‮ ‬عەممان توانیان پلەی‮ ‬یەكەم لەكێشی‮ ‬خۆیان بەدەست بهێنن،‮ ‬ئەو ئەنجامەیش بەهەوڵ وكۆششی‮ ‬هەموو لایەك بووە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬سوپاسی‮ ‬هەموو ئەو كەسانە دەكەم كەلەهاوكاری‮ ‬وپاڵپشتی‮ ‬كردنی‮ ‬كچەكانم دەست پێشخەر بوونە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌