2017-10-29

خەبات‮: عەلی‮ ‬بانیشاری

گرانی‮ ‬نرخی‮ ‬نەوتی‮ ‬سپـی‮ ‬دوو سـاڵە هاونیشتمانی‮ ‬بۆ بەكارهێنانی‮ ‬زۆپای‮ ‬دار گەڕاندووەتەوە،‮ ‬زیاتر لە‮ ‬15 ساڵە‮ ‬دایشتووانی‮ ‬باشووری‮ ‬كـوردستان زۆپای‮ ‬نەوت و‮ ‬غاز و چەند ئامێرێكی‮ ‬تری‮ ‬كـارەبایی‮ ‬بۆ خۆ گەرمكردنەوە بەكاردێنن‮. ‬ماوەی‮ ‬دوو ساڵـە نەوت لەكـاتی‮ ‬خۆیدا و بەپێی‮ ‬پـێداویستی‮ ‬هاونـیشتمانیان دابەش ناكرێت،‮ ‬ئەمەش وایكردووە دانیشتووانی‮ ‬ناوچە شاخاویی‮ ‬و گوندنشینـەكان دووبارە پەنا بۆ بەكارهێنانـی‮ ‬زۆپای‮ ‬دار ببنەوە و دەست بە بڕینەوەی‮ ‬دارستانەكان بـكەن،‮ ‬حكومەتیش داوا دەكات هاوڵاتـیان داری‮ ‬تەڕ‮ ‬نەبڕنەوە و ژینگەی‮ ‬كوردستان نەشێوێنن‮. ‬هاوڵاتـیان دەڵێن‮" ‬لە وەرزی‮ ‬سەرما نـزیك دەبینەوە و چاوەڕێ ناكەین نەوتمان بەسەدا دابەش بكرێت‮". ‬بەوتەی‮ ‬ئەو كەسانەی‮ ‬كاریـان فرۆشتنی‮ ‬نەوتە،‮ ‬لەئێستادا نـرخـی‮ ‬نەوتی‮ ‬سپی‮ ‬لە بازاڕەكانی‮ ‬هەرێمدا بۆ‮ ‬180 هەزار دیناری‮ ‬عێراقی‮ ‬بەرزبووەتەوە‮.‬

سادق فەرەج،‮ ‬دانیشتوویەكی‮ ‬قەزای‮ ‬پێنجوێنی‮ ‬سەر بە پـارێزگای‮ ‬سلێمانییە،‮ ‬دەڵێ‮" ‬ئێستا خەڵك ئامێرەكانی‮ ‬گەرمكردنەوە بەكاردێنێت و لە وەرزی‮ ‬سـەرما نزیك دەبینەوە و چاوەڕێش ناكەین حكومەت ئەمساڵ نەوتمان بەسەدا دابەش بكات،‮ ‬چـونكە تائێستا بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬دانیشتووانی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان نەوتی‮ ‬ساڵی‮ ‬رابردوویان وەرنەگرتـووە‮".‬

پەیامنێری‮(‬خەبات‮) ‬لەسەر نرخی‮ ‬نەوتی‮ ‬سپی‮ ‬پرسـیاری‮ ‬لەچەند نەوت فرۆشێك كرد،‮ ‬ئەوان رایانگەیاند لەئێستادا نرخی‮ ‬بەرمیلێك نەوتی‮ ‬سپـی‮ ‬گـەیـشتووەتە‮ ‬180 هەزار دینار و ئەگەری‮ ‬هەیە لە چەند هەفتەی‮ ‬داهاتوودا بگتە‮ ‬200 هەزار دینار‮. ‬بەهۆی‮ ‬نەبوونی‮ ‬مووچە و قەیرانی‮ ‬داراییە بەشێك لە هاوڵاتیان لەئێستادا ناتوانن چەند بەرمیلێك نـەوت بۆ وەرزی‮ ‬زستان بكڕن،‮ ‬ئەوان وەكو خۆیان دەڵێن ناچارن دەست بەڕینەوەی‮ ‬دارستانەكان بكـەن‮.‬

سادق گوتی‮" ‬خەڵك بەناچاری‮ ‬دەست بە بڕینـەوەی‮ ‬دارستانەكان كردووە‮". ‬گوتیشی‮" ‬نرخی‮ ‬پیكابێك دار لەم هەفتەیەدا گەیشتووەتە‮ ‬90 هەزار دیـنار و ئەگەر كڕیاری‮ ‬دار زیاتر بێت ئەوا گرانتریش دەبێت‮". ‬بەوتەی‮ ‬ئەو هاونیشتمانیە هەر خێـزانێكی‮ ‬نیشتەجێی‮ ‬ناوچە شاخاوییەكان لە وەرزی‮ ‬زستاندا پێویستی‮ ‬بە نزیكەی‮ ‬85 لیتر نەوتە و حـكومەتیش ئەگەر دابەشی‮ ‬بكات‮ ‬215 لیتر نەوتی‮ ‬سپی‮ ‬دابەش دەكات‮". ‬هەروەها دەشڵێت‮" ‬بەهـۆی‮ ‬نەبوونی‮ ‬نەوتەوە خواست لەسەر زۆپای‮ ‬دار زۆر بووە‮".‬

لە وەرزی‮ ‬زستاندا بەهۆی‮ ‬بێ نەوتی‮ ‬و خراپـی‮ ‬كارەباوە ئەوانەی‮ ‬دانیشتووی‮ ‬ناوچە شاخاویی‮ ‬و گوندەكان پەنا بۆ بەكارهێنانی‮ ‬زۆپای‮ ‬دار دەبـنەوە بەشێكی‮ ‬زۆریش لە شارنشینەكان زۆپای‮ ‬غاز بەكاردێن،‮ ‬چونكە توانایی‮ ‬كڕینی‮ ‬چەنـد بەرمیل نەوتێكیان نییە كە رۆژ بە رۆژ نرخەكەی‮ ‬بەرزدەبێتەوە‮. ‬بەراورد بەساڵانی‮ ‬رابردوو ئـەمساڵ لەترسی‮ ‬دابەشنەكردنی‮ ‬نەوت هاونیشتمانێكی‮ ‬زۆر لە وەرزی‮ ‬هاویندا نەوتیان كڕی‮. ‬سادق دەڵێ‮" ‬ئەوەی‮ ‬پارەی‮ ‬هەبوو هەر هاوین نەوتی‮ ‬كڕی،‮ ‬بەڵام خەڵكی‮ ‬زۆریش تائێستا‮ ‬یەك لیتر نەوتی‮ ‬نەكڕیـووە‮".‬

پەیامنێری‮(‬خەبات‮) ‬لەرێگەی‮ ‬تەلەفۆنەوە پـرسیاری‮ ‬لە سێ وەستای‮ ‬دروستكردنی‮ ‬زۆپای‮ ‬دار لە پێنجوێن و چۆمان كرد،‮ ‬بەوتەی‮ ‬ئەو وەستـانە،‮ ‬ساڵ زیاترە بەهێندەی‮ ‬ئەمساڵ كڕیاری‮ ‬زۆپای‮ ‬دار زۆر نەبووە،‮ ‬ئەوەشیان گوت‮" ‬لەسەرەتـایی‮ ‬مانگی‮ ‬10وە كڕیاری‮ ‬زۆپا هەیە‮". ‬نرخی‮ ‬زۆرپای‮ ‬دار بەپێی‮ ‬گەورە و بچوكی‮ ‬دەگۆڕێت كە لە‮ ‬25 بۆ‮ ‬45 هەزار دینارە‮. ‬دەستی‮ ‬ژینگەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم و رێكخراوەكانی‮ ‬ژینگەپارێزی‮ ‬لەسـەرەتای‮ ‬ئەم مانگە داوایان كرد خەڵك لە بڕینەوەی‮ ‬دار دور بكەوێتەوە و پەنا بۆ بڕینی‮ ‬دار تەڕ‮ ‬نەبرێت و ژینگەی‮ ‬كوردستان نەشێوێنرێت‮. ‬

تائێستا دابەشكردنی‮ ‬نەوتی‮ ‬ساڵی‮ ‬رابردوو لەسەرتاسەری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان تەواو نەبووە و زۆرینەی‮ ‬خەڵك نەوتیان وەرنەگرتووە،‮ ‬حكومەت لەبـەرامـبەر پـێدانی‮ ‬هەر بەرمیلێك نەوتدا بڕی‮ ‬54 هەزار دینار لە هاونیشتمانیان وەردەگرێت‮. ‬بەپێی‮ ‬زانیارییەكانـی‮ (‬خەبات‮) ‬سنوری‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر ساڵانە پێویستی‮ ‬بـە‮ ‬100 مـلیۆن لیتر نـەوتە،‮ ‬بەڵام تائێستا كەمتر لە‮ ‬30%ی‮ ‬هاوڵاتیان بەرمیلە نەوتەكەیان وەرگـرتووە كـە ئەوەیش دانیشتووانی‮ ‬ناوچە شاخاوییەكانن‮. ‬دەوربەری‮ ‬هـەولـێر و سەنـتەری‮ ‬شار بــەوتەی‮ ‬بەڕێوەبـەری‮ ‬نـەوت و كانزكـانی‮ ‬هەولێر پێویستی‮ ‬بە نزیكەی‮ ‬75 ملیۆن لیـتر نەوتی‮ ‬سپییـە،‮ ‬بەڵام تائێستا دابەشكردنی‮ ‬نەوت نەگـەیشتووەتە سەنتەری‮ ‬هەولێر و دەوروبەری،‮ ‬مستەفا تەهـا دەڵـێت‮" ‬دیـار نییە لە وەرزی‮ ‬پاریـزدا دابەشكردنی‮ ‬نەوت دەگاتە دەوروبەری‮ ‬هەولێر و سەنتەری‮ ‬شار‮".‬

ساڵانە لـە باشووری‮ ‬كوردستان،‮ ‬لـە ناوەڕاسـتی‮ ‬مـانگی11 و هـەنـدێك ساڵیش لە مـانگی12دا حكومەتی‮ ‬هەرێم نەوتی‮ ‬بەسـەر هـاونــیشتیمانیاندا دابەش دەكرد،‮ ‬بەڵام تائێستا نەوتی‮ ‬زستانی‮ ‬رابردوو تەنها لە ناوچە شاخاوییـەكان دابەشكراوە،‮ ‬هەر خێزانێكی‮ ‬هەرێم ساڵانە تێكڕا پێویستی‮ ‬بە450 لیتر نەوتی‮ ‬سپـی‮ ‬بۆ850 لیتر‮ ‬هـەیە‮. ‬سستی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬نەوت بۆ ئەوە دەگەڕێتـەوە بەغدا ئامادەنییە وەكو ساڵانی‮ ‬رابردوو نەوت بداتە بـاشووری‮ ‬كـوردستـان و حكومەتی‮ ‬هەرێـمیش بەهۆی‮ ‬نەبوونی‮ ‬پاڵاوگەی‮ ‬پێویستەوە ناتوانێت نەوتی‮ ‬سپی‮ ‬بۆ هاوڵاتیان دابـین بـكات‮.‬

بەڕێوەبەری‮ ‬نەوت و كانزاكانی‮ ‬هەولێر باس لەوە دەكات لەرێگەی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر و وەزارەتی‮ ‬سامانە سروشتییەكانەوە لە هەوڵی‮ ‬بەردەوامدا تا بڕی‮ ‬ئەو نەوت زیاد بكەن كە رۆژانە دەگاتە دەستیان بۆ ئەوەی‮ ‬زووتر هاوڵاتیان نەوت وەربگرن‮. ‬مستەفا گوتی‮" ‬رۆژانە بەردەوامین لە دابەشكردن،‮ ‬بەڵام كەمی‮ ‬نەوتی‮ ‬سپی‮ ‬وایكردووە سست بـن لە دابەشكردن‮ ". ‬گوتیـشی‮" ‬ناوەستین لە دابەشكردن بۆ ئەوەی‮ ‬هـاوڵاتیان ئەو بەرمیـلەی‮ ‬وەریدەگـرن بـۆ وەرزی‮ ‬زستانی‮ ‬هەڵبگرن‮". ‬نەبەز عەبدولحەمید،‮ ‬قایمقامی‮ ‬قەزای‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەولێر لە كۆنگرەیەكی‮ ‬رۆژنامەوانیدا لەبەردەم بینای‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر رۆژی‮ ‬یەك شەممە بە رۆژنامەنووسانی‮ ‬راگەیاند‮" ‬دابەشكردنی‮ ‬نەوت نەوەستاوە،‮ ‬بەڵام رۆژانە بڕێكی‮ ‬كەم دەگاتە دەستمان و لە هەوڵداین ئەو گرفتە چارەسەر بكەین‮". ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌