2017-10-28

دكتۆر دیندار زێباری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كۆمیتەی‮ ‬وەڵامدانەوەی‮ ‬راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان سەبارەت بە رووداوەكانی‮ ‬كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێم رایگەیاند،‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كەوتۆتە ژێر هێرشی‮ ‬میلیشایی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی،‮ ‬كە بەشێوەیەكی‮ ‬دڕندانە هێرشیانكردۆتە سەر ئەم ناوچانە و دەستیان لەسەر و ماڵی‮ ‬هاووڵاتییانی‮ ‬ئەم ناوچانە نەپاراستووە و پێشێلكارییەكانی‮ ‬بە شێوازی‮ ‬جۆراوجۆر دەرهەق بە دانیشتووانی‮ ‬ئەو ناوچانە بەردەوامن و هەڕەشەیان لەسەرە‮. ‬زێباری‮ ‬ئەوەشی‮ ‬راگەیاند كە حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬لە دەیان گرووپی‮ ‬چەكداری‮ ‬جیاجیا پێكهاتووە و بەر لە ماوەیەك بە هۆی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬چەند تاوانێك نەتەوەیەكگرتووەكانی‮ ‬ناوی‮ ‬خستۆتە لیستی‮ ‬شەرمەزارییەوە و پێشتریش لە ناوچە سوننە نیشنەكانی‮ ‬عێراق پێشێلكاریی‮ ‬جۆراوجۆریان ئەنجامداوە هەر لە دەركردنی‮ ‬هاووڵاتییان و دەستگیركردن و ئەشكەنجەدانیان و لەم رووەوە رێكخراو نێودەوڵەتییەكانی‮ ‬تایبەت بە مافی‮ ‬مرۆڤ چەندین راپۆرتیان لەو بوارە بڵاوكردۆتەوە و ئاماژەیان بەو پێشێلكاریانە كردووە‮.

‬لەم بارەوە زێباری‮ ‬زیاتر گوتی‮: ‬بەشێك لەو تاوانانەی‮ ‬كە حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬لە ناوچە سوننەنشینەكان ئەنجامیاندابوو گەیشتۆتە ئاستی‮ ‬تاوانەكانی‮ ‬جەنگ و ئەو تاوان و پێشێلكارییانەی‮ ‬كە لە هەفتەی‮ ‬رابردوودا لە كەركووك و دوزخورماتوو هیچی‮ ‬لەو تاوانانە كەمتر نەبوو،‮ ‬بەداخەوە تا ئێستا سەرەڕای‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬بەشێك لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی‮ ‬تایبەت بە مافی‮ ‬مرۆڤ،‮ ‬بەڵام تا ئێستا هەڵوێستی‮ ‬هەندێك لە لایەنە نێودەوڵەتییەكان وەك ئەوە نییە كە پێشبینی‮ ‬دەكرا بۆیە داوا لە نێردەی‮ ‬تایبەتی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان بۆ عێراق‮ (‬یۆنامی‮) ‬دەكەین كە لیژنەیەكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆیان بنێرن بۆ ئەو ناوچانە بەتایبەتی‮ ‬كەركووك و خورماتوو و رەبیعە بۆ ئەوەی‮ ‬لە نزیكەوە ئاگاداری‮ ‬رەوشەكە بن و راستییەكان بە چاوی‮ ‬خۆیان ببینن‮. ‬دیندار زێباری‮ ‬سەبارەت بە رەوشی‮ ‬كەركووك و دوزخورماتوو گوتی‮: ‬لە كەركووك و دوزخورماتوو تاوانی‮ ‬زۆر بووە،‮ ‬هەروەها سوتاندنی‮ ‬سەروماڵی‮ ‬هاووڵاتیان و رووخاندانی‮ ‬خانوو زۆر بووە،‮ ‬بەتایبەت بارەگای‮ ‬حزبەكان و دووكان و شوێنە بازرگانییەكانی‮ ‬هاووڵاتییان،‮ ‬سووكایەتی‮ ‬بە لاشەی‮ ‬شەهیدەكان كراوە،‮ ‬ئەمە جگە لەوەی‮ ‬هەوڵی‮ ‬نانەوەی‮ ‬دووبەرەكی‮ ‬و درێژەپێدان بە سیاسەتی‮ ‬تەعریب دەدەن،‮ ‬ئەویش بە هاندانی‮ ‬عەرەبە سوننەكانیش بۆ شەڕی‮ ‬تایەفی،‮ ‬جگە لەمان چەندین پێشێلكاری‮ ‬دیكەش كراوە وەك‮ ‬سووكایەتی‮ ‬بە جلوبەرگی‮ ‬كوردی‮ ‬و ئاڵای‮ ‬كوردستان‮ ‬و ناچاركردن بۆ بە زۆر وازهێنان لە دەوام و فەرمانیان كردووە ئەو فەرمانبەرانەی‮ ‬كورد بوون بەتایبەت لە كۆمپانیای‮ ‬نەوت و پارێزگا بۆ دەستلەكاركێشانەوە تاوەكو خەڵك شوێنەكانیان جێبهێلن،‮ ‬بۆیە سەرجەم پێشێلكارییەكان بە لیست و ناو دراون بە نەتەوەیەكگرتوەكان‮.

‬سەبارەت بە ژمارەی‮ ‬ئاوارەكانیش زێباری‮ ‬گوتیشی‮: ‬بەپێی‮ ‬زانیارییەكانمان تاكو ئێستا زیاتر لە‮ ‬168721‬كەس لە كەركووك و خانەقین و زومار و رەبیعە ئاوارەبوونە بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان و تەواوی‮ ‬ماڵی‮ ‬خاڵی‮ ‬خۆیان جێهێشتووە،‮ ‬لەوانە‮ ‬80111كەس روویان لە هەولێر كردووە و‮ ‬28721‬كەس چوونەتە شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬هاوكات‮ 6111‬ كەس روویان كردووتە شارەكانی‮ ‬دهۆك و زاخۆ لە زومار و رەبیعەوە بەهۆی‮ ‬هەڕەشەكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮.

‬زۆربەی‮ ‬هەرە زۆری‮ ‬ئاوارەكان لەلایەن هاووڵاتیانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و خزم و كەسەكانیان میوانداری‮ ‬كراون لە هەرسێ شارەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و هاوكات ژمارەیەكی‮ ‬بەرچاویان لە كەمپ و خانووی‮ ‬تەواو نەكراو و شوێنە گشتیەكان نیشتەجێكراون و لە بارێكی‮ ‬زۆر خراپدان و پێویستیان بە هاوكاری‮ ‬دەستبەجێ‮ ‬و بەپەلە هەیە وەكو خواردن و خۆراك و بەتانی‮ ‬و پۆشاك و شیر و دایبی‮ ‬منداڵ و جلوبەرگ و سووتەمەنی‮ ‬و شوێنی‮ ‬نیشتەجێبوون و داودەرمان و چارەسەری‮ ‬تەندروستی‮.

‬سەبارەت بەو زیانانەی‮ ‬كە بەر دوزخورماتوو كەوتووە زێباری‮ ‬گوتی‮: ‬خورماتوو زیانێكی‮ ‬زۆری‮ ‬بەركەوتووە و زیاتر لە‮ ‬(31،000)‮ ‬خێزان كە دەكاتە‮ ‬(100،000)‮ ‬سەد هەزار كەس ئاوارە بوون و شوێنەكانی‮ ‬خۆیان جێهێشتووە و زیاتر لە‮ ‬150‮ ‬خانوو تێكدراون لە نێویان‮ ‬12‮ ‬بارەگای‮ ‬حزبی‮ ‬سوتێنراوە و‮ ‬6‮ ‬بارەگای‮ ‬دەزگاكانی‮ ‬راگەیاندن،‮ ‬هەروەها‮ ‬19‮ ‬كارگە و چێشتخانەی‮ ‬هاووڵاتییان و بە سەدان مۆڵ و دووكانی‮ ‬هاووڵاتیان تاڵانكراوە و سووتێندراوە،‮ ‬هەروەها تا ئێستا لە كەركووك و خورماتوو و سنونێ و زوممار هەڕەشەكردن لە هاووڵاتیان و دەركردنیان لە سەر كارەكانیان و رفاندنیان بەردەوامە،‮ ‬بۆیە پێویستە لایەنە نێودەوڵەتییەكان بە پەلە لیژنەی‮ ‬بەدواداچوونی‮ ‬راستییەكان بۆ ئەو ناوچانە پێك بهێنن و لەو تاوانانە بكۆڵنەوە كە دەرهەق بە خەڵكی‮ ‬ئەو ناوچانە ئەنجامدراوە لە پێكهاتە نەتەوەیی‮ ‬و ئایینییە جۆراوجۆرەكان بە بێ جیاوازی‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌