2017-10-24

خەبات‮ ‬– رانیار دڵشاد‮:‬
دوێنێ دوای‮ ‬كۆبوونەوەی‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬روسیا سێرگی‮ ‬لاڤرۆڤ و وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬عێراق ئیبراهیم جەعفەری،‮ ‬لە پرێس كۆنفرانسێكدا‮ ‬هەردوولا باسیان لە دۆخی‮ ‬عێراق و هەرێمی‮ ‬كوردستان كرد،‮ ‬بۆ قسەكردن
لەم بارەیەوە خەبات پەیوەندیی‮ ‬بە د‮. ‬خۆشەوی‮ ‬مەلا ئیبراهیم نوێنەری‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان كرد‮.‬
سەرەتا لەبارەی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬رووسیا بەرامبەر عێراق گوتی‮: ‬سێرگی‮ ‬لاڤرۆڤ لە پریس كونفرانسەكەدا لەگەل جەعفەری‮ ‬گووتی‮ ‬لەگەڵ عێراقێكی‮ ‬یەكگرتووداین كە مافەكانی‮ ‬كوردی‮ ‬تێدا پارێزراو بن،‮ ‬بەڵام لە لایەكی‮ ‬ترەوە لە سەرباسی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان گووتی‮ ‬ئێمە باش لە موعاناتی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد دەگەین،‮ ‬كە دەیانەوێت ناسنامەی‮ ‬خۆیان بەو رێگایەوە بپارێزن‮ .‬
لاڤرۆڤ لەبارەی‮ ‬پرسی‮ ‬كورد و دیلۆگ لەگەڵ عێراقەوە گووتی‮: ‬ئێمە لەو بڕوایەداین كە ئەو هەوڵ و خواستانە بە رێگای‮ ‬دیالۆگەوە لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬عێراقدا چارەسەر دەكرێن،‮ ‬بەڵام دەبێ ئەوەش لە پێش چاوبگیرێت كە كێشەی‮ ‬كورد كاریگەریی‮ ‬هەرێمی‮ ‬هەیە و پێویستە پێشگیری‮ ‬لە روودانی‮ ‬ئاڵۆزی‮ ‬زیاتر بكرێت‮. ‬هەروەها گووتی‮: ‬پەیوەندییە دیپلوماتی‮ ‬و سیاسییەكانمان بەردەوام دەبین،‮ ‬چونكە كوردستان خاوەنی‮ ‬ستاتویەكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬لە چوارچێوەی‮ ‬عێراقدایە‮.‬
د‮. ‬خۆشەوی‮ ‬مەلا ئیبراهیم لەبارەی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬رووسیا بەرامبەر بە هەرێمی‮ ‬كوردستان بە خەباتی‮ ‬گووت‮: ‬واتە رووسیا دژی‮ ‬خواستی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان نیە،‮ ‬بەڵام بە مەرجی‮ ‬دیالۆگ لەگەڵ عێراقدا،‮ ‬رووسیا ئامادەیە لەسەر ئەو كارە هاوبەشانەی‮ ‬كە لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستاندا ئەنجام دراون بەردەوام بێت‮.‬
لەبارەی‮ ‬چوونی‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬عێراق بۆ مۆسكۆ د‮. ‬خۆشەوی‮ ‬گووتی‮: ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬عێراق بە مەبەستی‮ ‬گوشاری‮ ‬زیاتر بۆ سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان هاتۆتە رووسیا،‮ ‬بەڵام نەیتوانیوە خواستەكانی‮ ‬بە شێوەیەكی‮ ‬یەكلایەنە بسەپێنێت،‮ ‬رووسیا بە بەراورد لەگەڵ‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەتدا سیاسەتی‮ ‬نائیدئۆلۆژی‮ ‬و فرەلایەنی‮ ‬پەیڕەو دەكات،‮ ‬واتە بە پێی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬و جیۆپۆلیتیكی‮ ‬و ستراتیژیەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬لەگەڵ وڵاتان و لایەنە جۆراوجۆرەكاندا دروست دەكات‮ ‬و تەنیا پابەندی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬بە لایەنێكەوە نیە،‮ ‬هەر لەماوەی‮ ‬رابردودا بوو كە مەلیكی‮ ‬سعودیا سەردانی‮ ‬رووسیای‮ ‬كرد،‮ ‬بە بەراورد لەگەڵ سەردەمانی‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەت پەیوەندی‮ ‬دیپلۆماتیش لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا نەبوو،‮ ‬بەڵام ئێستا باسی‮ ‬پەرەسەندنی‮ ‬پەیوەندییە هەمەلایەنەكان دەكرێت،‮ ‬بەهەمان شێوە رووسیا‮ ‬هەوڵ دەدات كە لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬تریشدا پەیوەندی‮ ‬بەرفراوان بكات‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌