2017-10-21

هونەرمەندی گۆرانیبێژ کورد، زەکەریا عەبدوڵڵا، لە دوای هاتنی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بۆ ناو کەرکووک، گۆرانییەک پێشکەش بەو شارە دەکات.

گۆرانییەکە بەناوی "بۆ کەرکووک"ـە و ئەمڕۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە و دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

ئەم بەرهەمە بە شێوەی دەنگ بڵاوکراوەتەوە و تێیدا دەڵێت "بە چەندتان فرۆشت، بە کێتان فرۆشت، چیتان دەستکەوت...".

ئەم بەرهەمە بەشێوەیەکی بەربڵاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵابووەتەوە و دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، بە تایبەت لە کاتێکدا بڵاویکردووەتەوە کە دۆخی کەرکووک نا سەقامگیرە.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌