2017-10-17

سەرۆكی‮ ‬سەنتەری‮ ‬هودا بۆ لێكۆڵینەوەی‮ ‬سیاسی‮ ‬دەڵێت،‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە كەركووك‮ ‬ڕوویداوە موئامەرەیەكە لە لایەن بەغداوە دژی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكرێت،‮ ‬بەڵام ئەمە بە شكستی‮ ‬ئەوان تەواو دەبێت و جەختیش دەكاتەوە،‮ ‬ئەگەر لە نێوخۆمان خیانەت نەكرابووایە،‮ ‬هەرگیز حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬نەیدەتوانی‮ ‬نزیكی‮ ‬كەركووك بێتەوە‮. ‬
سەرۆكی‮ ‬سەنتەری‮ ‬هودا بۆ لێكۆڵینەوەی‮ ‬سیاسی،‮ ‬د‮. ‬محەمەد بازیانی‮ ‬بە ماڵپەڕی‮ ‬فەرمیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانی‮ ‬ڕاگەیاند‮: ‬ئێمە ئێستا لە دەوروبەری‮ ‬كەركووكین و ئەوەی‮ ‬ڕوویداوە موئامەرەیەكە دژی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكرێت،‮ ‬بەڵام با گەلی‮ ‬كورد دڵنیا بێت،‮ ‬بە شكستی‮ ‬ناحەزانی‮ ‬كورد تەواو دەبێت‮. ‬
د‮. ‬محەمەد بازیانی‮ ‬گوتیشی‮: ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان جارێكی‮ ‬دیكە ناكەوێتە ژێردەستی‮ ‬ئەوان،‮ ‬بەڵام بەداخەوە هەست دەكرێت خیانەت لە نێوخۆی‮ ‬ئێمە دەكرێت،‮ ‬گەرنا حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬نەیدەتوانی‮ ‬لە كەركووك نزیك بێتەوە،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬ئەمەش خەڵكی‮ ‬كەركووك و هێزی‮ ‬پێشمەرگە بە ورەیەكی‮ ‬بەرزەوە بەرگری‮ ‬لە خاكی‮ ‬كەركووك دەكەن و لە بەرەی‮ ‬شەڕدا ئامادەن‮. ‬بازیانی‮ ‬ڕوونیشی‮ ‬كردەوە‮: ‬ئەمە سەرەتایەكە بۆ بەدیهاتنی‮ ‬ئاواتی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتیش دێتە سەرخەت و بێدەنگ نابن و ئەو زوڵمەی‮ ‬لە گەلی‮ ‬كوردستان دەكرێت،‮ ‬قبووڵ ناكرێت‮. ‬عەدنان كەركووكی،‮ ‬گوتەبێژی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬سەركردایەتیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە كەركووك‮/ ‬گەرمیان‮ ‬ڕایگەیاندبوو‮: ‬بە هۆی‮ ‬چۆڵكردنی‮ ‬سێ میحوەری‮ ‬كەركووك لە لایەن هەندێك لە سەركردەكانی‮ ‬یەكێتییەوە،‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬توانی‮ ‬زەفەر بە كەركووك ببات،‮ ‬بۆیە پێویستە سەركردایەتیی‮ ‬كورد پلانێكی‮ ‬نوێ دابنێت و‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬ئەو پلانە ببێتەوە و لەناوی‮ ‬ببات و دەست بەسەر كەركووكدا بگرێتەوە‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌