2017-10-13

پارێزگاری كه‌ركووك له‌ناو گه‌نجان و لاوانی شاری كه‌ركووكه‌وه‌ كه‌ بۆ رێگه‌گرتن له‌ هه‌ر هێرشێكی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی كۆبوونته‌وه‌، له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ كوردستان  24رایگه‌یاند:هێزی پیشمه‌رگه‌ شوێنه‌كانی خۆیان قایم و توندوتۆڵ كردووه‌و قسه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌كان كردووه‌و كۆسره‌ت ره‌سووڵ و محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموودیش لێره‌ن، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ته‌له‌فۆنی بۆ كردووم و  ره‌وشی كه‌ركووكی پرسیووه‌و ئێمه‌یش بارودۆخه‌كه‌مان بۆ باسكردووه‌‌".

 پارێزگاری كه‌ركووك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ "ئیستا هاووڵاتیان و خۆبه‌خشه‌كان، هاوشانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئاماده‌ی پارێزگارین و هه‌موو ماڵ و شوێنه‌كانی شاره‌كه‌ ده‌پارێزرێت، ئێمه‌ كێشه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌ربازی عێراق نییه‌ و هیوادارین ره‌وشه‌كه‌ به‌ره‌و هێوربوونه‌وه‌ بڕوات، چونكه‌ شه‌ڕ زیانی بۆ هه‌مووان ده‌بێت و ئێمه‌ له‌ شار و وڵاتی خۆمانین و هیوادارین ئه‌و هێزانه‌ بگه‌ڕینه‌وه‌ شوێنه‌كانی خۆیان".

هه‌روه‌ها گووتی: "ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر چه‌كدارانی داعشیش ویستیان سه‌قامگیری كه‌ركووك تێكبده‌ن، به‌ڵام به‌ هه‌وڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵكی شاره‌كه‌ توانرا شكست به‌ پیلانه‌كه‌یان بهێنرێت".

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌