2017-10-12

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان ژمارەی قەوارە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەڵدەبژێرێت.

رۆژی پێنجشەممە 12/10/2017، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان تیروپشکی بۆ 30 قەوارەی سیاسی ئەنجام دا، کە خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 1/11/2017، تۆمار کردووە.

شێروان زرار، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رۆژی 17/10/2017، قەوارە سیاسییەکان دەتوانن دەست بە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بکەن.

بۆ یەکەمجارە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، حزبـێکی کوردانی ئێزدی بەشداریی هەڵبژاردنەکە بکات.

 

ژمارەی قەوارەکان:

 
بزوتنەوەی گۆڕان 101

زەحمەتكێشان 115

بزووتنەوەی ئیسلامی 131


هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری 142

یەكگرتووى ئیسلامی كوردستان 150

یەكێتی نیشتمانیی كوردستان 171

 
پارتی دیموكراتی كوردستان 178

لیستی نەوەی نوێ 120

حیزبی ئێزدی 182

 
هاوپەیمانی سەربەخۆی كوردستان 163

پارتی پارێزگارانی كوردستان 189

لیستی ئازادی 190

 
كۆمەڵی ئیسلامی192

لیستی تورکمانی دیموکراتی 240

پارتی چاکسازی تورکمانی 261

 
گەشەپێدانی تورکمان 270

بەرەی تورکمانی عێراق 293

تورکمانی دیموکراتی 298

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌