2017-10-12

فەرماندەییەکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دڵنیایی دەداتە گەلی کوردستان و رایدەگەیەنێت، کە هەر لایەنێک هێرش بکاتە سەر کوردستان، شکۆی دەشکێنن.


بەپێی راگەیەندراوێک  فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی/1 رایدەگەیەنێت، کە هێزی پێشمەرگە توانیویەتی شکۆی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بشکێنێت.

فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی/1 دڵنیایی دەداتە گەلی کوردستان و رایدەگەیەنێت، کە ئەوان بە پشت بەستن بە ئیرادەی گەلی کوردستان، رێگا بە هیچ هێز و لایەنێکی دەرەکی نادەن ”پێ بنێتە نێو خاکمان“ و شکۆی دەشکێنن.

هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بۆ بەجێ گەیاندنی ئەنجامئی ریفراندۆم، کە بریتییە لە سەربەخۆیی کوردستان، ئەوان هەمیشە بۆ دوژمنان دەوەستن و ”کوردستان لە دوژمنانمان دەکەینە گۆڕستان“.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌