2017-10-10

  سەرۆکی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشیی بەبۆنەی كۆچی دوایی زانای ناوداری کوردستان مامۆستا (کەریم زەند) راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بنەماڵەی بەڕێزی مامۆستا کەریم زەند
هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا و مێژوونووس و ڕۆشنبیری ناودار و کەسایەتیی نیشتیمانپەروەری کوردستان، مامۆستا کەریم زەند خەمباری کردم.
مامۆستای کۆچکردوو، خەباتگێڕ و نیشتیمانپەروەرێکی ماندوویینەناسی گەلەکەمان بوو. یەکێک بوو لەو دڵسۆزانەی خزمەتی کۆماری کوردستان لە مەهابادی کرد و بە درێژایی ژیانی وەک مامۆستا، مێژوونووس، لێکۆڵەر و ڕۆشنبیرێکی بە ئەزموون و بەتوانا، ڕۆڵێکی گرینگی گێڕاوە و دەیان کتێب و سەدان وتاری لەبواری مێژوو و جیوگرافیا بۆ گەلەکەی کردۆتە دیاری.
لەم بۆنە خەمناکەدا لە دڵەوە سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و خزمان و ئاشنایانتان  و سەرجەم مامۆستایان و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
لە خودای گەورە داواكارم گیانی پاکی مامۆستا کەریم زەند بباتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله وانا الیه راجعون
مەسعوود بارزانی
١٠ـی ١٠ـی ٢٠١٧

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌