2017-10-10

مافپەروەر‮: ‬جەواد مستەفا ستوپەیی
لە دوای‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ڕاپرسی‮ ‬و سەركەوتنی‮ ‬دەنگی‮ ‬بەڵێ بەرێژەیەكی‮ ‬زور كێشەی‮ ‬نەتەوەكەمان گواستراوە بۆ قوناغێكی‮ ‬نوێی‮ ‬پێشكەوتووتر،‮ ‬چونكە لەم رۆژە بە دواوە شێوازی‮ ‬هەڵسوكەوت و دانوستاندنەكان لەگەڵ عێراق و وڵاتانی‮ ‬جیهان گۆڕانی‮ ‬بەسەردادێت،‮ ‬بۆیە لە سەرەتای‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ڕاپرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان هەرسێ وڵاتی‮ ‬دەوروبەرمان و هەندێك وڵاتانی‮ ‬جیهان توشی‮ ‬شۆك بوون،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬هەرسێ وڵاتی‮ ‬توركیا و عێراق و‮ ‬ئێران بە ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم توشی‮ ‬هستریا هاتوون‮. ‬
هەریەكەو لە لای‮ ‬خۆیەوە هەلوێستی‮ ‬زۆر توند و میانگیر لە دژی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬كوردستان دەربڕی،‮ ‬لە هەمان كاتیشدا وڵاتانی‮ ‬دراوسێ دەستیان كرد بە راگەیاندنی‮ ‬هەڕشەی‮ ‬توند لە دژی‮ ‬كوردستان بەبێ ئەوەی‮ ‬بیر لەوە بكەنەوە ئایا ئەو هەڕەشانەی‮ ‬خۆیان دەیكەن دەتوانن لە پراكتیكدا جێبەجێیان بكەن‮ ‬یان نە؟ لە وەڵامدا بێگومان ناتوانن بەتایبەتی‮ ‬توركیا و عێراق‮. ‬
راستەوخۆ لە دوای‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ڕاپرسی‮ ‬حكومەتی‮ ‬عێراق بە دەیان هەڕەشەی‮ ‬توندی‮ ‬لە كوردستان كرد‮. ‬كە ئەم هەڕشانە هەندێكیان نا‮ ‬یاسایی‮ ‬و نادەستووری‮ ‬بوون و هەندێكیان پێچەوانەی‮ ‬بنەماكانی‮ ‬دیموكراسیەت و‮ ‬یاسای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بوون و هەندێكیشیان توانای‮ ‬جێبەجێكردنیان نەبوو و هەندێكی‮ ‬تریشیان لەوانەیە بتوانن جێبەجێ بكەن بەڵام بۆ ماوەیەكی‮ ‬كەم،‮ ‬چونكە ئێستا چاوی‮ ‬هەموو دونیا لەسەر عێراق و‮ ‬ڕاپرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانە و هێشتا كوردستان هاوپەیمانە لەگەڵ هاوپەیمانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لە شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬داعش،‮ ‬لە هەمان كاتیشدا پرسی‮ ‬ریفراندوم و سەربەخۆی‮ ‬كوردستانیش لە چوارچێوەی‮ ‬عێراق دەرچووە و بویتە پرسێكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و كاردانەوەی‮ ‬زۆری‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لێكەوتووتەوە‮. ‬گرنگترین ئەو هەڕەشانەش بریتی‮ ‬بوون لەو بڕیارانەی‮ ‬كە پەرلەمانی‮ ‬عێراق بە بڕیارێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬و نایاسایی‮ ‬لە سێزدە خاڵدا دەركرد كە دەسەڵات بە عەبادی‮ ‬سەروك وەزیرانی‮ ‬عێراق درا بو ئەنجامدانی‮ ‬هەر دژایەتییەك دژی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لەوانە جولاندنی‮ ‬هێز بو گەڕاندنەوەی‮ ‬ناوچە كوردستانیەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێم و گەراندنەوەی‮ ‬خاڵە سنووریەكان و فڕۆكەخانەكان بو ژێر دەسەڵاتی‮ ‬عێراق و گواستنەوەی‮ ‬نوێنەرایەتی‮ ‬و كونسولخانەكانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬بیانی‮ ‬بۆ شارەكانی‮ ‬تری‮ ‬عێراق و‮ ....‬تاد‮. ‬
هەروەها لە توركیاش سەرۆك كۆماری‮ ‬توركیا هەڕشەی‮ ‬توندی‮ ‬لە كوردستان كرد بە لەشكركێشی‮ ‬بو ناوچەی‮ ‬شنگال و راگڕتنی‮ ‬گەشتەكان بۆ فڕۆكەخانەكانی‮ ‬كوردستان و داخستنی‮ ‬دەروازەی‮ ‬سنووری،‮ ‬كەواتە لە واقعدا بۆ ناوخۆ و دەرەوەی‮ ‬توركیا بارودۆخ شێوازێكیترە،‮ ‬بە هیچ شێوەیەك ناكرێت ئەم هەڕشانە لە واقعدا جێبەجێ بكرێن،‮ ‬چونكە بە جێبەجێكردنیان زیانێكی‮ ‬زۆر گەورە بە ئابووری‮ ‬توركیا دەكەوێت هەر لە سەرەتاترین هەنگاودا لەدوای‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندوم بەهای‮ ‬پارەی‮ ‬توركی‮ ‬دابەزی‮ ‬و نرخی‮ ‬نەوت لە بازارەكانی‮ ‬جیهاندا بەرز بوو،‮ ‬هەرچەند هەڕشەكانی‮ ‬ئوردوگان زیاتر بوون بەهای‮ ‬لیرەی‮ ‬توركی‮ ‬زیاتر دابەزی‮. ‬لە راستیدا ئەم وڵاتە ناتوانێت هەڕشەی‮ ‬لەشكركێشی‮ ‬بۆ شنگال بكات،‮ ‬چونكە ئەم شوێنە دەڤەرێكی‮ ‬هەستیارە و نزیكە لە بەرەی‮ ‬جەنگی‮ ‬پاوپەیمانان دژی‮ ‬داعش لە هەمان كاتیشدا ئەم هەوڵەی‮ ‬توركیا پێچەوانەی‮ ‬بنەماكانی‮ ‬یاسای‮ ‬نێودەوڵەتییە،‮ ‬هەروەها فرۆكەخانەی‮ ‬هەولێریش بە هەمان شێوە جێی‮ ‬گرنگی‮ ‬پێدانی‮ ‬هاوپەیمانانە‮. ‬بەڵام لە هەمان كاتدا من ئەم هەڕەشە نالوجیكیانە بە موزایەدەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و پرۆپاگەندی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬داهاتووی‮ ‬توركیا دەزانم بۆ رازیكردنی‮ ‬دڵی‮ ‬توركە شوڤینییەكان و راكێشانی‮ ‬سەرنجیان بۆ لای‮ ‬خۆی،‮ ‬كە لە واقعدا ناتوانێت هیچ‮ ‬یەك لەم هەڕشانە جێبەجێ بكات‮. ‬یەكێك لەم بەڵگانەش ئەوەیە‮ ‬یەكێك لە بەرپرسە باڵاكانی‮ ‬توركیا راگەیاند ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیرانی‮ ‬توركیا لە چەند وەزیر پێكهاتوون ئەوەندەش رای‮ ‬جیاوازیان هەیە سەبارەت بە ریفراندۆمی‮ ‬كوردستان‮.‬
‮ ‬لە كاتێكدا بینالی‮ ‬یەلدرم سەرۆك وەزیرانی‮ ‬ئەم وڵاتە لە پەیوەندییەكی‮ ‬تەلەفۆنیدا لە گەل عەبادی‮ ‬بەڵێنی‮ ‬پێدا كە هەموو بڕیارەكانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق لە دژی‮ ‬ریفراندومی‮ ‬كوردستان بە هاوبەشی‮ ‬لەگەل عێراق جێبەجێ دەكەین،‮ ‬لە كاتێكدا عێراق خۆی‮ ‬ناتوانێت ئەم بریارە نالوجیكیانە جێبەجێ بكات تا‮ ‬یەلدرم لەگەڵ داتەپینی‮ ‬ئابووری‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬بتوانێت جێبەجێ بكات‮. ‬بەڵام ئاشكرایە دەركردنی‮ ‬هەموو ئەم بریار و لێدوانانە لە كاتێكدایە كە هێشتا شۆك و هستریای‮ ‬ریفراندوم ئەوانیان بەرنەداوە و هوشیان نەهاتووە سەریان،‮ ‬چونكە ناتوانن هیچ‮ ‬یەك لەم هەڕشانە جێبەجێ بكەن،‮ ‬وەك هەڕەشەی‮ ‬داخستنی‮ ‬سنوور و راگرتنی‮ ‬هەناردەكردنی‮ ‬نەوت و گواستنەوەی‮ ‬نوێنەرایەتی‮ ‬و كونسوڵخانەكانی‮ ‬ولاتان لە هەولێر بۆ شارەكانی‮ ‬تری‮ ‬عێراق‮. ‬لە كاتێكدا خەریكی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬مانۆری‮ ‬سەربازی‮ ‬هاوبەشن لەگەل سوپای‮ ‬عێراق لەسەر سنوری‮ ‬توركیا كوردستان‮.‬
من پێموایە ئەگەر هەر‮ ‬یەكێك لەم هەڕشانە لە لایەن توركیاوە جێبەجێ بكرێن ماوەیەكی‮ ‬درێژ ناخایەنێت و لە كۆتایدا ئەوان ناچار دەبن پەیوەندییەكانی‮ ‬خویان لە كەڵ كوردستان ئاسایی‮ ‬بكەنەوە و ناچار دەبن دان بە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دابنێن‮.‬
هەروەها لە لایەكیترەوە ئێران بەتوندی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬خۆی‮ ‬راگەیاند و پەرلەمانی‮ ‬ئێران كوبووە و دژایەتی‮ ‬خۆی‮ ‬بەرامبەر‮ ‬ڕاپرسی‮ ‬كوردستانی‮ ‬راگەیاند،‮ ‬بەڵام لەلایەكیترەوە وەزیری‮ ‬ئێران جەواد زەریف لە نیویورك راگەیاند هەرچەندە پرۆسەی‮ ‬ڕاپرسی‮ ‬هەڵەیەكی‮ ‬ستراتیجی‮ ‬بوو،‮ ‬بەڵام دوستایەتی‮ ‬ئێران لەگەل كوردستان بەردەوام دەبێت‮. ‬ئەم لێدوانە لە كاتێكدابوو كە لە هەوڵێكی‮ ‬دیبلوماسی‮ ‬ژێربەژێرەوە سەروك ئەركانی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراق لەگەل شاندیكی‮ ‬باڵای‮ ‬سەربازی‮ ‬عێراقی‮ ‬لە تاران بوون بۆ دارشتنی‮ ‬پلانێكی‮ ‬كاریگەر لە دژی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮. ‬ئەم جۆرە هەوڵانەی‮ ‬ئێران شتێكی‮ ‬نوێ نییە لە سیاسەتی‮ ‬ئەم وڵاتەدا،‮ ‬چونكە هەمیشە ئەوان لە باری‮ ‬ئاسایی‮ ‬و نەرمی‮ ‬نواندن و لە دانوستاندنەكاندا،‮ ‬كات بۆ بەرژەوەندی‮ ‬خۆیان دەقۆزنەوە و گورز و خەنجەر لە پشتەوە دەوەشێنن،‮ ‬لە مێژووی‮ ‬ئەم وڵاتەدا نموونەی‮ ‬زۆر بەم شێوەیە رووداون وەك‮: ‬لە سێدارەدانی‮ ‬پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد لە مەیدانی‮ ‬چوار چرا لە دوای‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬كۆماری‮ ‬مهاباد لە كوردستانی‮ ‬ئێران‮. ‬وە شەهیدكردنی‮ ‬هەردوو سەركردەی‮ ‬كورد دكتور عەبدولڕەحمان قاسملو و دكتور‮. ‬سادق شەرەفكەندی‮ ‬بە دوو پلانی‮ ‬جیاوازی‮ ‬ئێرانی‮ ‬پلان بۆ دارێژراو‮. ‬كە دكتور عەبدولرحمان قاسملو لە بەرواری‮ ‬13\7\1989 ‮ ‬لە ڤیەنای‮ ‬پایتەختی‮ ‬نەمسا لەگەل دوو لە هەڤاڵانی‮ ‬خۆی‮ ‬شەهید كران‮. ‬هەروەها دكتور سادق شەرەفكەندی‮ ‬دەچێتە بەرلین بۆ بەژداریكردن لە كونگرەی‮ ‬سوسیالیستی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لە بەرواری‮ ‬17\9\1992 ‮ ‬لە‮ (‬ریستورانتی‮ ‬میكونوس‮) ‬لە بەرلینی‮ ‬پایتەختی‮ ‬ئەلمانیا لە گەل سێ لە هەڤالەكانی‮ ‬بە ناوی‮ ‬فەتاح عەبدولی‮ ‬و هەمایون ئەردەلان و نوری‮ ‬دەبوكری‮ ‬بە پلانێكی‮ ‬پلان دارێژراوی‮ ‬ئێرانی‮ ‬شەهید كران،‮ ‬ئەوەی‮ ‬شایانی‮ ‬ئاماژەپێكردنە شەهید قاسملو لە كاتی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬دانوستاندا شەهید كرد كە كارێكی‮ ‬نا لوژیكی‮ ‬و تەواو نایاساییە و پێچەوانەی‮ ‬یاساكانی‮ ‬نێودەولەتی‮ ‬و مافی‮ ‬مرۆڤ و نەریتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و هەموو پێوەرەكانی‮ ‬تری‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤە لە جیهاندا‮. ‬هەروەها لە هەمان كاتدا بەرپرسیاریەتی‮ ‬نێودەوڵەتیش لە سەر ئەم دوو وڵاتە دروست دەكات كە تاوانەكەی‮ ‬لێ ئەنجامداوە‮.‬
ئێستاش حكومەتی‮ ‬ئێران بەردەوام لە ژێر بەژێرەوە لە هەوڵی‮ ‬پلاندانادایە لە دژی‮ ‬سەربەخوی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەمیشە هەوڵ دەدات پلانەكانی‮ ‬یان راستەوخۆ‮ ‬یان لە رێگەی‮ ‬عێراقەوە جێبەجێ بكات،‮ ‬بەڵام من پێموایە لە دوای‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندوم هەموو كارتەكانی‮ ‬دوژمانان لە دژی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان سووتان و لە ئایندەیەكی‮ ‬نزیكدا پاڵپشت بە دەنگی‮ (‬بەڵێ‮) ‬و ئیرادەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دەبێتە ئەمری‮ ‬واقع‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌