2017-10-10

ئیبراهیم لۆتەری‮❊‬
پێش باس
گۆڕانكاریە جوگرافیەكانی‮ ‬سەدەی‮ ‬بیستو‮ ‬یەكی‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست لەكوردستانەوە بڵێسەیان هەڵدەستێت،‮ ‬هەرێمی‮ ‬باشوری‮ ‬كوردستان لە25 ‮ ‬سێپتەمبەر‮ ‬ڕیفراندۆمی‮ ‬ئەنجامدا،‮ ‬لە ئەنجامی‮ ‬كۆبونەوەی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم وپازدە حزبی‮ ‬سیاسی‮ ‬كە بڕیاری‮ ‬ژمارەسەدوشەشی‮ ‬لە8/6/2017 ‮ ‬وادەی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ڕیفراندۆم دیاریكرا‮. ‬وێرای‮ ‬نارازیبوونی‮ ‬هەندێك وڵات و بێدەنگی‮ ‬هەندێكی‮ ‬دیكە و دژایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬هەندێك وڵات،‮ ‬لە‮ ‬25ی‮ ‬ئەلوول پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان لە كەش و هەوایەكی‮ ‬هێمن و ئارام و دیموكراسی‮ ‬و شەفاف ئەنجام درا،‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بە رێژەی‮ ‬%62.73 ‮ ‬گوتیان‮ (‬بەڵێ‮) ‬بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەمەش خواست و ئیرادەی‮ ‬گەلێكە كە بە درێژایی‮ ‬100‮ ‬ساڵ ژێردەست و چەوساوە بووە،‮ ‬بەدرێژەیی‮ ‬100‮ ‬ساڵ جینۆساید كراوە،‮ ‬كیمیاباران كرا،‮ ‬ئەنفال كرا،‮ ‬بەڵام خەڵكی‮ ‬كوردستان بە سەركردایەتی‮ ‬بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كوردستان،‮ ‬چۆكی‮ ‬نەدا و بەدرێژایی‮ ‬ئەم‮ ‬100‮ ‬ساڵە بەردەوام لە خەبات و بەرخودان دابوو‮. ‬هەورەها هیچ‮ ‬هەلێك بۆ ئاشتی‮ ‬و برایەتی‮ ‬و هاوبەشی‮ ‬لە گەڵ عێراق پشت گوێ نەخست و چەندین جار چووە نێو گفتوگۆ و دانوستان بۆ چارەسەر كردنی‮ ‬دۆزی‮ ‬كوردستان بە شێوەیەكی‮ ‬ئاشتیانە و شەراكەت لە عێراقدا،‮ ‬بەڵام ئەزموون دانوستان و گفتوگۆ و شەراكە لەگەڵ حكوومەتە‮ ‬یەك لەدوا‮ ‬یەكەكانی‮ ‬عێراق هەردەم بە كارەسات و شكست كۆتایی‮ ‬هاتووە‮. ‬بۆیە ئەمجارە سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان ناچاربوو بیر لە شێوازێكی‮ ‬دیكە بكات بۆ كۆتاپێ هێنانی‮ ‬ستەم و ژێردەستی‮ ‬و قەیرانی‮ ‬بەردەوام لە گەڵ عێراق،‮ ‬ئەوەبوو‮ ‬ڕاپرسی‮ ‬بە خەڵكی‮ ‬كوردستان كرد‮.‬
لێرەدا ئەوەی‮ ‬دەمانەوێت بیخەینە بەرباس ناڕەزای‮ ‬ئێران وتوركیایە لەمەڕئەم پرسە،سەرەڕای‮ ‬هەڕەشەو هێرشەكانی‮ ‬ئەم دو وڵاتە باشووری‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕۆژبەڕۆژ سورتر دەبێت لەسەر ئەم پرسە،بۆیە ئەو دوو دەوڵەتە باش لەو‮ ‬ڕاستیە گەیشتون كە داهاتووێكی‮ ‬نزیكدا كورددەبێتە خاوەن دەوڵەتێكی‮ ‬سەربەخۆ،‮ ‬هەربۆیە لە رێگای‮ ‬هەڕەش و گوشار و گەمارۆ،پرسیارەكە ئەوەیەچۆن ئێران توركیا مامەڵە لەكەڵ دەوڵەتی‮ ‬كوردستاندا دەكەن؟ لێرەدا گریمانەی‮ ‬ئەو مەترسیانە دەخەینە بەرباس‮:‬
مەترسی‮ ‬ئێران دوای‮ ‬بەدەوڵەت بوون
لەڕوانگەی‮ ‬ئێرانەوە دەوڵەتی‮ ‬كوردستان واتە دابەشبون وپارچەكردنی‮ ‬عیراق وشكستی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئێران لەناوچەكەوبە فیڕۆچوونی‮ ‬ئەو هەوڵە سیاسی‮ ‬وئابوریانەی‮ ‬كەلەعیراق هەوڵی‮ ‬بۆ داوە،‮ ‬چونكە ئێران ئەكتەرێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬عێراقە و هەژمونی‮ ‬تەواوی‮ ‬بەسەرعیراقدا هەیە و خۆی‮ ‬بەخاوەنی‮ ‬بەغدای‮ ‬پایتەخت دەزانێت و‮ ‬ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ كاریگەری‮ ‬لەسەر بڕیاردانی‮ ‬عێراق هەیە،ئیران هەوڵی‮(‬ئیحتیوا)كردنی‮ ‬هەموو هێزە عێڕاقیەكان دەدات لەڕێگەی‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬ئەو ئامرازانەی‮ ‬لەژێر دەستیدایەتی‮ ‬بۆ زامنكردنی‮ ‬بەرژەوەندیە كانی‮ ‬ومامەڵە پێكردنیان لەهەر سینارێو و هاوكێشەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬وناوخۆیی،‮ ‬لەڕووی‮ ‬مەزهەبگەراشەوە ئێران بەشێوەیەك سەیری‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان دەكات پێی‮ ‬وایە دەوڵەتێكی‮ ‬سوننی‮ ‬لەناوچەكە دروست دەبێت،ترس لەڕوی‮ ‬ئابوریەوە بریتیە لەدەست گەیشتنی‮ ‬كوردەكان بەدەریا لەڕێگەی‮ ‬لێك گرێدانی‮ ‬باشورو‮ ‬ڕۆژئاوا،‮ ‬بەم كارەش گورزێكی‮ ‬سەخت بەر ژێرخانی‮ ‬ئابوری‮ ‬ئیران دەكەوێت‮. ‬ئەگەر بێینە باسی‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬كوردستانیش ئەوپارچەیە گڕوتینێكی‮ ‬نوێی‮ ‬لەخەباتی‮ ‬سیاسی‮ ‬و سەربازی‮ ‬وەرچەرخاندوە،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬هێزە كوردیەكان ودەست پێكردنی‮ ‬چالاكی‮ ‬لەقوڵای‮ ‬خاكی‮ ‬ئیران،ئەومەترسیانەش لەو‮ ‬ڕوەوە سەرچاوە دەگرن دەوڵەت لەباشوركاریگەری‮ ‬وڕەنگدانەوەی‮ ‬دەبێت لە‮ ‬ڕۆژهەڵاتیش،‮ ‬لەڕوانگەی‮ ‬ئیرانەوە دەوڵەتی‮ ‬كوردستان واتەكۆت وبەندكردنی‮ ‬لە گەمەی‮ ‬سیایی‮ ‬ناوچەكەوبەرتەسك كردنەوەی‮ ‬خەتی‮ ‬هیلالی‮ ‬شیعی‮.‬
مەترسی‮ ‬توركیا دوای‮ ‬بەدەوڵەت بوون
مەترسی‮ ‬توركیا لەوڕوەوە سەرچاوە دەگرێت كە عێڕاق لەڕوی‮ ‬سیاسی‮ ‬وسەربازیەوە لەژێر كۆنتڕۆڵ وهەژموونی‮ ‬شیعەدایە بەناوچە سوننە كانیشەوە،‮ ‬ئەوە لەكاتێكدایە توركیا لەنێوان دوپاڕادۆكسی‮ ‬دژبەردا دەژی‮ ‬سەرەڕای‮ ‬خەونی‮ ‬بەڕۆژئاوای‮ ‬بوون دەیەوێت لەناوجەرگەی‮ ‬جیهانی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬خەلافەتێكی‮ ‬عوسمانی‮ ‬زیندوو بكاتەوە،‮ ‬بۆ ئەومەبەستەش ئاڕاستەی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬لەئەوروپاوە‮ ‬ڕوەو جیهانی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬گۆڕیوە،بەلەدایك بونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان ئەوخەونەی‮ ‬توركیا زیانی‮ ‬گەورەی‮ ‬بەردەكەوێت،‮ ‬لەهەمان كاتدا سەرەڕای‮ ‬پەیوەندی‮ ‬كوردەكانی‮ ‬ڕۆژهەڵات وڕۆژئاواو باشورو باكور،‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان دەبێتە چەتری‮ ‬كۆكەرەوەی‮ ‬كوردان هەوڵدەدات كەركوك نەكەوێتە ژێر هەژمونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستانەوە،‮ ‬كاردەكات تاوەكو كەركوك لەگەڵ عێراق‮ ‬یاخود وەك هەرێمێكی‮ ‬سەربەخۆ بمێنێتەوە،‮ ‬ئەم هەوڵەش خۆی‮ ‬لەو سامانەی‮ ‬كەخۆی‮ ‬لەنەوت دەبینێتەوە سەرچاوە دەگرێت،‮ ‬لەڕوی‮ ‬ستراتیژیەوە توركیا پێی‮ ‬وایە دەوڵەتی‮ ‬كوردستان زیانی‮ ‬دەبێت بۆتوركیا و ئەو وڵاتە سنوردار دەكات لەگەمەی‮ ‬سیاسی‮ ‬ناوچەكە.توركیا دەیەوێت ئەكتەرێكی‮ ‬بەهێزبێت لەناوچەكە بەرامبەر هەموو ئەو گۆرانكاریانەی‮ ‬ڕودەدەن.سەرەڕای‮ ‬هەموو ئەوانە توركیای‮ ‬ئێستا توركیایەكی‮ ‬ئابوری‮ ‬خوازە نەك شەڕخواز بەومانایەی‮ ‬هەوڵی‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬هێزی‮ ‬نەرم‮ (‬SOFT POWER‮)‬ دەدات وهێزی‮ ‬ڕەقی‮ ‬پشت گوئ خستوە،‮ ‬بەلەبەرچاوگرتنی‮ ‬هەندێ ئاسۆی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬بەدەر لەگوتاری‮ ‬نەژاد پەرستانە و لەچوارچێوەی‮ ‬چەمكی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬هاوبەشدا كە تیایدا فاكتەرە ئابوریەكان دەوری‮ ‬سەرەكی‮ ‬دەبینن،توركیا هەرگیزسەركێشی‮ ‬سیاسی‮ ‬ناكات وە ناشكرێ دوالیزمانە‮ (‬ازدواجیە‮) ‬بۆ ماوەیكی‮ ‬درێژ رەفتار لەگەڵ كوردستاندا بكات‮.‬
سەرئەنجام
پەیوەندیەكانی‮ ‬توركیاو ئیران لەهەردوو حاڵەتی‮ ‬باش وخراپیدا باكگڕاوندێكی‮ ‬مێژوی‮ ‬قوڵی‮ ‬هەیە،‮ ‬هەرچەندە ئەو پەیوەندیانە لەقۆناغە جیاجیاكاندا گۆڕانی‮ ‬زۆری‮ ‬بەسەردا هاتووە،‮ ‬لەدوای‮ ‬نەوەدەكانی‮ ‬سەدەی‮ ‬ڕابردوو بەتایبەت دوای‮ ‬پڕۆسەی‮ ‬ئازادی‮ ‬عێراق ئەوپەیوەندیانە ئاستێكی‮ ‬بەرزی‮ ‬دیبلۆماسی‮ ‬وپێشڤەچونێكی‮ ‬بەرچاویان بەخۆوە بینیوە،‮ ‬كۆمپانیاكانی‮ ‬ئەو دوو وڵاتە پشكی‮ ‬شەیریان بەردەكەوێت لە وەگەڕخستنی‮ ‬سەرمایەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬زۆر كەمن ئەو بازاڕانەی‮ ‬ئاسەواری‮ ‬كاڵای‮ ‬ئەو دوو وڵاتەیان پێوە دیار نەبێت،‮ ‬لە‮ ‬ڕۆژگاری‮ ‬ئەمڕۆدا پەیوەندیە ئابوریەكان گاریگەری‮ ‬ڕاستەوخۆی‮ ‬دەبێت لەسەرپرسە سیاسیەكان،‮ ‬بەبڕوای‮ ‬من هیچ كام لەو دوو دەوڵەتە سەركێشی‮ ‬سیاسی‮ ‬ناكەن،چونكە بەرژەوەندی‮ ‬هاوبەش لێكیان گرێدەدات،‮ ‬پێویستی‮ ‬كوردستان بەئیران و توركیا‮ ‬یەكسانە بەپێویستی‮ ‬توركیا و ئێران بەكوردستان،‮ ‬بەئاوڕدانەوە لەمێژوو خوێندنەوەی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬ئەو دو وڵاتە بۆمان دەردەكەوێت ئەو دوو وڵاتە سیاسەتیان بەرامبەر بەكورد نەگۆڕبووە،‮ ‬بەڵام هەركاتێك دیفاكتۆیەك خۆی‮ ‬فەڕز بكات بەناچاری‮ ‬ئەم دوو دەوڵەتە مامەڵەیان لەگەڵ كردووە،‮ ‬ئەگەرلەڕوانگەی‮ ‬دورمەودای‮ ‬سیاسیەوە سەیربكەین دوورنیە بەرژەوەندی‮ ‬وابكات ئەم دوو دەوڵەتە باشترین دۆستی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان بن،‮ ‬پێموایە ئیران وتوركیا لەپێشینەی‮ ‬هەموو دەوڵەتەكان دەبن مامەڵە لەگەڵ دەوڵەتی‮ ‬كوردستاندا دەكەن ولەدوو دەوڵەتی‮ ‬نەیارەوە بۆ دو دراوسێی‮ ‬باش هەنگاوبەرەو مامەڵە و گۆڕانكاری‮ ‬هەڵدەگرن،‮ ‬هەربۆیە پێویستە سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كورد وەفدی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دیبلۆماسی‮ ‬ئاڕاستەی‮ ‬دەرەوە بكات تاوەكو بۆ دنیاو دراوسێی‮ ‬ڕون بكاتەوە دەوڵەتی‮ ‬كوردستان دەبێتە هەوێنی‮ ‬سەقامگیری‮ ‬وهێمنی‮ ‬ناوچەكە و هیچ زیانی‮ ‬بۆ دراوسێ و رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست ننابێت،‮ ‬لەسەرمان پێویستە بۆدنیای‮ ‬دەرەوە بیسەلمێنین كەدەوڵەتی‮ ‬كوردستان نەك هەر هەڕەشە نیە بۆ دراوسێكانی‮ ‬بەڵكو هێمایەكە بۆ پێكەوە ژیان وسەقامگیری‮ ‬و بازرگانی‮ ‬سەرەڕای‮ ‬ئەوەش زەروورەتێكی‮ ‬پێویست و مێژووییە،سەركردایەتی‮ ‬كورد زەرورە هەموشێوازەكانی‮ ‬هێزی‮ (‬SOFT POWER‮)‬ بەكاربهێنێت،‮ ‬تاوەكو ئەكتەرێكی‮ ‬بەهێزبێت لە ناوچەكەدا‮. ‬وە لایەنی‮ ‬ئابوریش وەك فاكتەرێكی‮ ‬بەهێز‮ ‬ڕۆڵی‮ (‬خۆگونجاندن و هاریكاری‮) ‬دەبینێت لەنێوان دەوڵەتی‮ ‬كوردستان و دەوڵەتە دراوسێكانیدا‮.‬
‮❊ ‬بەكالۆریۆس لە زانستە سیاسیەكان‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌