2017-10-10

سیاسەتمەداری‮ ‬ناسراوی‮ ‬كوردستان،‮ ‬مەحمود عوسمان لە دیمانەیەكدا لەگەڵ ئاژانسی‮ ‬ئەنادولو رایدەگەیەنێت حكوومەتی‮ ‬عێراق مافی‮ ‬ئەوەی‮ ‬نییە بڵێت ریفراندۆم هەڵوەشێنەوە ئینجا قسەتان لەگەڵ دەكەم،‮ ‬دەشڵێت‮ "‬ئەوەی‮ ‬كە دەنگی‮ ‬داوە رێژەی93 ‮ ‬لەسەدی‮ ‬بۆ بەڵێ دەنگی‮ ‬داوە،‮ ‬كەواتە دەوڵەتی‮ ‬دەوێت،‮ ‬بۆیە ناتوانی‮ ‬ئەوە ئیهمال بكەیت،‮ ‬ئەو دەنگی‮ ‬بۆ دەوڵەت داوە،‮ ‬تۆ قورساییەكت خستووەتە سەر شان و دەڵێی‮ ‬دەوڵەت دروست دەكەیت و داوای‮ ‬میللەت جێبەجێ دەكەیت،‮ ‬بۆیە دەبێت بەرەو سەربەخۆیی‮ ‬بچیت،‮ ‬بەڵام ئیتر ئەوە مەرج نییە ئێستا بێت،‮ ‬ئەوەش قۆناغی‮ ‬دەوێت،‮ ‬دەتوانیت ئەو مەسەلەیە بۆ ماوەیەك دوای‮ ‬بخەیت تا بارودۆخەكە گونجاو دەبێت،‮ ‬بارودۆخی‮ ‬دەرەوە،‮ ‬پاڵپشتی‮ ‬دەوڵەتان و شتی‮ ‬تر‮. ‬یان ئەوەتا لە جیاتی‮ ‬ئەوە داوای‮ ‬كۆنفیدڕاڵی‮ ‬بكەیت كە لە فیدڕاڵییەت لە پێشترە و جیاوازیشە لەگەڵ جیابوونەوە،‮ ‬هەریەك كیانی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبێت و بەیەكەوە ئیشەكان بكەن‮. ‬لە راستییدا حكوومەتی‮ ‬عێراق مافی‮ ‬ئەوەی‮ ‬نییە بڵێت ریفراندۆم هەڵوەشێنەوە ئینجا قسەتان لەگەڵ دەكەم،‮ ‬چونكە كراو و كەس ناتوانێت هەڵێوەشێنێتەوە،‮ ‬هیچ سەركردایەتی‮ ‬و پەرلەمانێكیش ناتوانێت هەڵیبوەشێنێتەوە،‮ ‬ئەمە بڕیاری‮ ‬میللەتە بڕیاری‮ ‬كەس نییە بەتەنها،‮ ‬بۆیە ئەو پێشمەرجەی‮ ‬بەغدا هەڵەیە و پێویستە مانعییان نەبێت گفتوگۆمان لەگەڵ بكەن،‮ ‬ئەوەش با نەتەوەیەكگرتووەكان و لایەنی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬سەرپەرشتی‮ ‬بكەن بەڵكو بتوانیین بگەینە ئەنجام،‮ ‬چونكە كێشەكانی‮ ‬ئێمە هی‮ ‬ئێستا نیین،‮ ‬هەرهەمووی‮ ‬10‮ ‬ساڵە كێشەكان كەڵەكەبوون و چارەسەر نەكران،‮ ‬بۆیە دەبێت تۆ تەنها لەگەڵ ئەنجامەكەی‮ ‬نەكەیت،‮ ‬بەڵكو لەگەڵ ئەوەش بۆ ریفراندۆم كرا،‮ ‬بۆیە هەڵوێستی‮ ‬بەغدا توندە و زۆر‮ ‬یاساییش نییە،‮ ‬نەدەبوو بەو شێوەیە مامەڵە بكەن،‮ ‬دەبێت چارەسەر بدۆزنەوە نەك بەو شێوەیە مامەڵە بكەن‮. ‬
سوننەكان نیوەیان دەربەدەرن
لەبارەی‮ ‬یەكگرتوویی‮ ‬عێراقیشەوە مەحموود عوسمان دەڵێت‮: ‬عێراق بە تەنها كێشەی‮ ‬ئێمە نییە،‮ ‬عێراق كێشەی‮ ‬حوكمڕانیی‮ ‬هەیە،‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬كردن لە عێراق قەیرانە،‮ ‬تەماشای‮ ‬حاڵی‮ ‬سوننەكان بكە چۆنە،‮ ‬نیوەیان دەربەدەرن،‮ ‬ناوچەكانییان كاول بووە،‮ ‬دوژمنییان شیعەیە،‮ ‬ئێستا هەموو رۆژێك سەدان كەس لە حەویجەوە رادەكەن بۆ لای‮ ‬كورد‮. ‬لە حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬را دەكەن،‮ ‬راستە بەشێكیان لە داعش را دەكەن‮. ‬لە مووسڵ هەمان شت،‮ ‬بۆیە كێشە تەنها ئێمە نیین،‮ ‬بەڵكو كێشەكە ئەوەیە عێراقی‮ ‬دوای‮ ‬سەدام نەیتوانی‮ ‬حوكمڕانییەك دابڕێژرێت كورد و سوننە و شیعە و توركمان و ئەوانی‮ ‬تریش پێكەوە بژیین،‮ ‬ئێستا شیعەكان دەیانەوێت زاڵ بن و خۆیان حوكمڕانی‮ ‬بكەن،‮ ‬دەیانەوێت سوننە پەراوێز بخەن و كێشەیان بۆ دروست بكەن،‮ ‬ببینە پێش ئێمە سوننە تووشی‮ ‬كێشەی‮ ‬زۆر بوو و تیاچووە،‮ ‬كوردیش ئێستا ئەم كێشانەی‮ ‬لەگەڵیاندا هەیە،‮ ‬بۆیە قەیرانەكە هی‮ ‬چۆنێتی‮ ‬حوكمڕانیی‮ ‬عێراقە،‮ ‬وە ئەو پڕۆسە سیاسییەی‮ ‬پاش سەدام راگەیەنرا كە دەبێت هەموو لایەن و حزبەكان تیایدا بن سەرنەكەوتووە،‮ ‬ئاشتەوایی‮ ‬نیشتمانیش لە عێراق نەكراوە چەند هەوڵ دراوە،‮ ‬ئێمە لە ئەنجوومەنی‮ ‬حوكم و لە بەغداش بووین دواتریش هەوڵی‮ ‬زۆر درا ئاشتەوایی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬بكرێت و لێخۆشبوونی‮ ‬گشتی‮ ‬دەربكرێت وەكو ئەوەی‮ ‬ئێمە لەدوای‮ ‬راپەڕین كردمان،‮ ‬شیعە نەیكرد بەڵكو بەعەكسەوە رۆحی‮ ‬تۆڵەسەندنەوە و ئەو شتانەیان زیاتر زاڵ كرد،‮ ‬بۆیە هەر ئێمە كێشەمان نییە لە عێراق،‮ ‬پێش كورد سوننە كێشەیان هەبوو،‮ ‬سەیری‮ ‬سوننە بكە لە ئەنبار و مووسڵ وەزعیان چۆنە؟،‮ ‬زۆر زۆر لە وەزعی‮ ‬ئێمە خراپترن‮. ‬
یەكێتیی‮ ‬ئەورووپا لە دژی‮ ‬ریفراندۆم قسەیان نەكرد
ئەو سیاسەتمەدارە كوردە لەبارەی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەورووپاش وەكو ناوەندێكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لە مەسەلەی‮ ‬ریفراندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستاندا دەڵێت‮: ‬یەكێتیی‮ ‬ئەورووپا لە دژی‮ ‬ریفراندۆم قسەیان نەكرد،‮ ‬بەڵام لەگەڵیشی‮ ‬نەبوون،‮ ‬بەكردەیی‮ ‬سەلمێنراوە لە كۆن و ئێستاشدا‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەورووپا تەماشای‮ ‬ئەمریكا دەكەن،‮ ‬ئەمریكا دژ بە شتێك بێت ئەوانیش لەسەر ئەوە دەڕۆن،‮ ‬بۆیە مەسەلەكە روونە،‮ ‬زۆر نەگەیشتنە ناو ئەوەی‮ ‬كێشە دروست بكەن،‮ ‬بەڵام لەگەڵیشی‮ ‬نەبوون و هەڵوێستی‮ ‬دوژمنانەشییان نەبوو‮. ‬
سزادانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هەڵوێستی‮ ‬شۆڤێنی‮ ‬و سیاسیین
لەبارەی‮ ‬سزادانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە لایەن عێراقەوە مەحموود عوسمان بۆچوونی‮ ‬وایە‮: ‬ئەو سزایانەی‮ ‬لە پەرلەمانی‮ ‬عێراقەوە دەرچوون زۆر نایاسایی‮ ‬و نائاسایی‮ ‬و نا سروشتیین‮. ‬لە پەرلەمان كارمانكردووە،‮ ‬تا بڕیارێك دەردەكرێت چەند رۆژێكی‮ ‬دەوێت،‮ ‬بەڵام لە رۆژێكدا چەند بڕیارێكیان دەركرد كە ئەمە زۆر سیاسییانە بوو‮. ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق دەبوو‮ ‬یەكەم پرسیار لە دادگەی‮ ‬باڵا بكات كە ئەوەی‮ ‬كورد‮ ‬یاساییە‮ ‬یان نا،‮ ‬ئینجا پاش ئەوە بێت شتێك بكات،‮ ‬نەدەبوو شتێكیش بكات بێ ئەوەی‮ ‬پەرلەمانتارە كوردەكان لەوێ بن،‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬سەیرییان دەربڕیوە،‮ ‬بۆیە هەڵوێستی‮ ‬شۆڤێنی‮ ‬و سیاسیین و زۆر بە پەلە و ناڕاست بوو،‮ ‬كاریگەریی‮ ‬پێچەوانەی‮ ‬هەبوو،‮ ‬چونكە كوردی‮ ‬كرد بەیەك،‮ ‬كورد پێشتر وانەبوون،‮ ‬بەڵام پاش بڕیارەكان جیاواز بوو،‮ ‬بڕیارەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراقیش زۆر پەلەپەلە بوو،‮ ‬فڕۆكەخانەكانی‮ ‬داخست،‮ ‬سنوورەكان و ئەو شتانە،‮ ‬فڕۆكەخانەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان رێزلێنانییان هەیە كە لە باشترین فڕۆكەخانەكانی‮ ‬عێراقن،‮ ‬ئینجا فڕۆكەخانە دامەزراوەیەكی‮ ‬مرۆییە و تەنها بۆ كورد نییە،‮ ‬ئەو هەموو خەڵكە هەیە،‮ ‬بۆیە ئەمە سزای‮ ‬بەكۆمەڵ بوو كە لە تۆڵەسەندنەوە دەچێت،‮ ‬ئومێدەوارم چاوی‮ ‬پێدابخشێننەوە‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌