2017-10-09

سەلام عەبدوڵڵا
ئێستا‮ ‬ڕیفراندۆم كراو گەلەكەمان‮ ‬ڕای‮ ‬خۆی‮ ‬لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬دەنگدانەوە ئاشكرا كرد‮.‬
ئەویش لە پڕۆسەی‮ ‬دیموكراتیدا كە گەلانی‮ ‬شارستانی‮ ‬پەنای‮ ‬بۆ دەبەن و لە ئەنجامیشدا‮ ‬ڕای‮ ‬زۆرینەی‮ ‬گەل دەركەوت كەچی‮ ‬دەوێت‮. ‬
دەڵێین پڕۆسەكە دیموكراتی‮ ‬بوو،‮ ‬چونكە هاووڵاتیان سەرپشك كرابوون بە بەڵێ‮ ‬یان نەخێر‮ ‬ڕای‮ ‬خۆیان بدەن هەر بۆیەش لە ئەنجامدا هەردوو‮ ‬ڕاكە هەبوون،‮ ‬بەڵام بە زۆرینەی‮ ‬زۆر بە بەڵێ بوو هەروەك بە‮ ‬ڕادەیەكی‮ ‬كەمیش نەخێر هەبوون‮.‬
ئەم پڕۆسەیەش لەناو خاكی‮ ‬كوردستان و چوارچێوەی‮ ‬عێراقدا كراوە و پەیوەندی‮ ‬بەهیچ وڵاتێكی‮ ‬ترەوە نییە و بۆ گەڕانە بە دوای‮ ‬چارەسەرێكی‮ ‬گونجاودا لە عێراق،‮ ‬چونكە لەماوەی‮ ‬ئەم چواردەساڵەی‮ ‬ڕابردوودا كێشەكان نەك چارەسەر نەبوون،‮ ‬بەڵكو بەرەو خراپتر‮ ‬ڕۆیشتوون تا گەیشتە ئەوەی‮ ‬گەلەكەمان بڕیاری‮ ‬گشتپرسی‮ ‬بدات‮. ‬
ئێستا ئیتر دەبێ حكوومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬و لایەنەكان هەموویان لە داخوازی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬گەلەكەمان تێگەیشتبن و لەسەر ئەو بنەمایەدا دانووستاندنێكی‮ ‬كراوە و بێ مەرج دەستپێبكەن،‮ ‬چونكە داواكردنی‮ ‬ئەوەی‮ ‬واز لە ئەنجامی‮ ‬ڕیفراندۆم بهێندرێ و ئەوە بكرێتە مەرجی‮ ‬دانوستاندن كێشەكە چارەسەر ناكات،‮ ‬چونكە ئەوە نە بڕیارێكی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬و حزبییەو نە خواستی‮ ‬كەسانێكی‮ ‬دیاریكراوە،‮ ‬بەڵكو ئەوە‮ ‬ڕا و بۆچوونی‮ ‬زیاتر لە‮ (‬3‮)‬ملیۆن لە دانیشتوانی‮ ‬هەرێمە بە پێكهاتە جیاجیاكانیەوە،‮ ‬هەر بۆیە بەهیچ جۆرێك ناتوانرێ ئەو ئەنجامە نادیدە بگیرێ و‮ ‬ڕای‮ ‬ئەو هەموو خەڵكە لە پرۆسەیەكی‮ ‬دیموكراتیدا پشتگوێ بخرێ،‮ ‬هەربۆیە گفتوگۆی‮ ‬بێ مەرجی‮ ‬هەردوولا بنەمایەكی‮ ‬دروست و زەمینەیەكی‮ ‬لەبار بۆ وتووێژ دەرەخسێنێ‮. ‬
هەرچەندە لەم پڕۆسە دیموكراتییەی‮ ‬هەرێم دەستی‮ ‬پێكردووە‮ ‬ڕەنگە وا ئاسان نەبێت بۆ وڵاتێك كە لەماوەی‮ ‬نیو سەدەی‮ ‬پێشوودا لەژێر سیستەمی‮ ‬سەربازی‮ ‬و دیكتاتۆری‮ ‬گوزەرانی‮ ‬كردبێت و بە ئاسانی‮ ‬پڕۆسەیەكی‮ ‬وای‮ ‬بۆ هەزم بكرێت،‮ ‬چونكە لەو ماوە زۆرەدا نەك هیچ بنەمایەكی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬دابین نەكرا بۆ پەروەردەكردنی‮ ‬نەوەیەكی‮ ‬نوێ كە بتوانێت سیستەمی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬قبوڵ بكات،‮ ‬بەڵكو بەپێچەوانەشەوە بوو،‮ ‬چونكە‮ ‬ڕژێمە‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەكەكان تا دەهات خراپتر دەبوون تا گەیشتە ئەوەی‮ ‬تاكە شەخسێك بە تەنها لەماوەی‮ (‬35‮)‬ساڵ حوكمڕانی‮ ‬عێراق بكات،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا هیوابڕ‮ ‬نین،‮ ‬چونكە زۆربەی‮ ‬هەرە زۆری‮ ‬سیاسیەكانی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬بەغداد و حوكمڕانانی‮ ‬ماوەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬ژیانیان لە وڵاتانی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬و پێشكەوتوو بەسەربردووە كە دەبێت ئامادەگی‮ ‬ئەوەیان تێدا چەكەرەی‮ ‬كردبێت كە قبوڵی‮ ‬دانوستاندنی‮ ‬دیموكراتیانەی‮ ‬بێ پێشمەرج بۆ چارەسەری‮ ‬هەموو گرفتە كەڵەكە بووەكان بكەن كە هەموو لایەك لێی‮ ‬سوودمەند دەبێت‮. ‬ئەم دەستپێشخەرییەی‮ ‬بەڕێزان عەلاوی‮ ‬و نوجەیفی‮ ‬دوێنێ و هاتنی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پەرلەمان بۆلای‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم زەمینەسازییەك دەبێ بۆ دانوستاندن لە داهاتووی‮ ‬نزیكدا‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌