2017-10-09

شاخەوان برایم عەبدوڵڵا
كاتی‮ ‬خۆی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬توركیا،‮ ‬هەڕەشەی‮ ‬هێرشكردنە سەر خاكی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستانی‮ ‬دەكرد،‮ ‬بەڵام دواتر كوردستان توانی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬توركیا بهێنێتە هەرێم،‮ ‬هەڵبەت بە رەچاوكردنی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان لە پرسی‮ ‬ئاڵوگۆڕی‮ ‬بازرگانی،‮ ‬دواتر بووە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كوردستان بتوانێت نەوت لە رێگەی‮ ‬توركیاوە هەناردەی‮ ‬بازاڕەكانی‮ ‬جیهان بكات،‮ ‬كەوایە لێرەدا كورد ئەنجامەكەی‮ ‬بردەوە،‮ ‬بەوپێیەی‮ ‬ئێستا خاوەنی‮ ‬ئابووریی‮ ‬سەربەخۆیە‮.‬
كوردستان بە هۆی‮ ‬بێئومێدبوونی‮ ‬لە سیاسییە مەزهەبی‮ ‬و فیتنەچییەكانی‮ ‬بەغدا،‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬ئەنجامدا،‮ ‬كە هێندەی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬دەوڵەتێك،‮ ‬تیری‮ ‬لە دڵی‮ ‬مەزهەبچییەكانی‮ ‬عێراق و دوو وڵاتە دراوسێكەی‮ ‬كوردستان داوە،‮ ‬ئەوەتا هەر رۆژە و سەعاتەی‮ ‬یەكێك لەو دوو وڵاتە و مەزهەبچییەكانی‮ ‬بەغدا،‮ ‬دژایەتی‮ ‬هەرێم دەكەن،‮ ‬عێراق فڕۆكەخانەكانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬راگرت و داواش لە توركیا دەكات سنوور لەسەر هەرێم دابخات،‮ ‬هاوكات توركیاش هەڕەشە دەكات و ئێرانیش وەك ئەوەی‮ ‬وەزعی‮ ‬خۆی‮ ‬زۆرباش بێت،‮ ‬ئەویش چاوسوور دەكاتەوە،‮ ‬لە كاتێكدا ترەمپ خەریكە كۆمەڵێك بڕیار دژی‮ ‬ئێران دەردەكات،‮ ‬كە كاریگەری‮ ‬بەسەر ئێرانەوە دەبێت‮.‬
ریفراندۆم خۆی‮ ‬سیاسەتێكی‮ ‬بوێرانەی‮ ‬كورد بوو،‮ ‬رەنگە لە قۆناغێكدا مەزهەبچییەكانی‮ ‬بەغدا و دوو وڵاتە دراوسێكەی‮ ‬كوردستان،‮ ‬واتە ئێران و توركیا،‮ ‬بتوانن شتێك بەرانبەر كورد بكەن،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬برسیكردنی‮ ‬خەڵك،‮ ‬بەڵام دواجار برسیبوون‮ ‬یەكسان نییە بە كەوتن،‮ ‬چونكە كورد هەر خۆی‮ ‬پێشووتر هەم برسی‮ ‬دەكرا و هەمیش دەكوژرا و ئەنفال دەكرا،‮ ‬بەڵام مایەوە‮! ‬ئێستاش ئەو ئیرادە بەهێزەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬وای‮ ‬كردووە‮ ‬مەزهەبچییەكانی‮ ‬بەغدا و دوو وڵاتە دراوسێكە،‮ ‬زیاتر دووچاری‮ ‬فۆبیاكوردستان ببن،‮ ‬ئەوەتا تۆپی‮ ‬هەڕەشەكانیان ئەم وڵات و ئەو وڵات و فڵانە سیاسی‮ ‬دەكات،‮ ‬هەڵبەت لە دژی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردی‮ ‬موسڵمان كە ئەوان بانگەشەی‮ ‬برایەتی‮ ‬نێوان موسڵمانان دەكەن،‮ ‬لە كاتێكدا ئەردۆغان فرمێسك بۆ موسڵمانانی‮ ‬بۆرما دەڕێژێت،‮ ‬كەچی‮ ‬دەیەوێت كوردی‮ ‬موسڵمان برسی‮ ‬بكات‮! ‬تەنێ بەهۆی‮ ‬داواكردنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬خۆی،‮ ‬واتە مافی‮ ‬گەلێكی‮ ‬ستەمدیدە،‮ ‬ئێران خۆی‮ ‬بەدەست شەڕی‮ ‬مەزهەبی‮ ‬ناوچەیی‮ ‬و گوشارەكانی‮ ‬ئەمەریكا گیری‮ ‬خواردووە،‮ ‬كەچی‮ ‬هەڕەشە لە كورد دەكات،‮ ‬ئەو بۆرمایە بتوانێت هێرشبكاتە سەر كوردستان،‮ ‬ئێران ناتوانێت‮! ‬چونكە ئەمەریكا هەر خۆی‮ ‬لە بیانوو دەگەڕێت و كوردیش لەڕووی‮ ‬سەربازییەوە،‮ ‬هێڵی‮ ‬سووری‮ ‬ئەمەریكایە،‮ ‬دەی‮ ‬فەرموون با حەشد و پاسداری‮ ‬ئێران،‮ ‬بێنە نزیك هەولێرەوە،‮ ‬ئینجا بزانن چی‮ ‬روودەدات‮!‬
عێراق و توركیا و ئێران،‮ ‬لە هەوڵی‮ ‬گوشار دروستكردنن دژی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬رەنگە هەندێك سزادان بێتە ئاراوە،‮ ‬بەڵام ئیدی‮ ‬كوردی‮ ‬دوای‮ ‬ریفراندۆم،‮ ‬كوردی‮ ‬پێش ریفراندۆمیش نییە،‮ ‬چونكە هەر پێش ریفراندۆم دەیزانی‮ ‬هەڕەشە دێتە ئاراوە،‮ ‬بەڵام سووربوو لەسەر ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم،‮ ‬كەوایە هەر خۆی‮ ‬ریفراندۆم هێندەی‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬كوردستانی،‮ ‬كاریگەری‮ ‬هەبوو،‮ ‬چونكە ئەو سێ وڵاتە،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬و هەندێك وڵاتی‮ ‬دیكەش،‮ ‬داوای‮ ‬ئەنجامنەدانی‮ ‬ریفراندۆمیان دەكرد،‮ ‬بەڵام ئێستا ئێمە لە قۆناغی‮ ‬پاش ریفراندۆم داین،‮ ‬واتە قۆناغێكی‮ ‬تازەی‮ ‬سیاسی‮ ‬هاتووەتە ئاراوە كە پێشبینی‮ ‬دەكرێت دواجار دەرئەنجام بە دڵی‮ ‬كورد بكەوێتەوە،‮ ‬لە سیاسەتدا دەرئەنجام گرنگە و سیاسەتیش بەشێوە گشتییەكەی‮ ‬واتە‮ ‬یاریكردن بۆ بەدەستهێنانی‮ ‬دەرئەنجامێكی‮ ‬باش،‮ ‬سیاسەتی‮ ‬ریفراندۆم فۆكەسی‮ ‬جیهانی‮ ‬خستەوە سەر پرسی‮ ‬كورد،‮ ‬كە دواجار ئەو فۆكەسە دەرئەنجامی‮ ‬دەبێت‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌