2017-10-09

فارس قادر فەقێ عەبدوڵا‮❊‬
پەیام لە دوای‮ ‬پەیام لە مێژوودا بۆ شۆڤینییە عێراقییەكان و‮ ‬غەیرە عێراقییەكان و ئەمجارەشیان لە‮ ‬25‮/‬9‮/‬2017‮ ‬پەیامی‮ ‬كورد و كوردستانیان لە باشووری‮ ‬كوردستان بۆ گشت جیهانە و بە دونیایان گوت ئێمە ئێمەین و ئێمە جیاین و ئەم خاكە خاكی‮ ‬ئێمەیە و ئەمە مێژوومانە‮.‬
ئەوەی‮ ‬ناحەزان دەیڵێن با بیڵێن گرنگ نییە و نوێش نییە،‮ ‬گوێمان پڕ‮ ‬بوو لە بەڵێنە نا بەڵێنەكانیان لە بێ وەفایی‮ ‬و بێ نمەكی‮ ‬و بێ وەعدیەكانیان ئیتر بەسە تەواو جام كە پڕ‮ ‬بوو لە سەری‮ ‬دەرژێت‮. ‬ئەوەی‮ ‬ئێمە دەیڵێن ئەوە راستە و پەیامی‮ ‬حەقیقەتە،‮ ‬چونكە دەنگی‮ ‬خاوەن ماڵە، دەنگی‮ ‬گەل و نیشتمانە‮. ‬ئێمە خاوەن خاكی‮ ‬خۆمانین، خاوەن مێژوویەكی‮ ‬پڕ‮ ‬سەروەری‮ ‬و جوانین‮. ‬بۆیە خاوەن ئیرادە و بڕیاری‮ ‬خۆشمان دەبین، بەڵێ كوردستانیان كە گوتیان ئێمە ئازادین و سەربەخۆییمان دەوێت،‮ ‬ئەمەش سندوقی‮ ‬دەنگدانە‮ (‬سەنگی‮ ‬مەحەكە‮) ‬بە دونیایان گوت‮ (‬93%‮)‬ كوردستانیان سەربەخۆییان دەوێت‮. ‬بەڵێ بەڵێ ئەوە پەیاممانە ئەوە بەرهەمی‮ ‬خوێنی‮ ‬شەهیدانمانە،‮ ‬ئەوە بەرهەم و زادەی‮ ‬خەباتی‮ ‬دەیان ساڵمانە،‮ ‬بەڵێ بۆ دەنگی‮ ‬میللەت،‮ ‬خەباتمان كرد بەڵێ بۆشی‮ ‬پارێزەرین،‮ ‬وەك ئەوەی‮ ‬لە مێژوودا سەلماندمان پارێزەری‮ ‬شەرەف و كەرامەتی‮ ‬گەلەكەمان بووین،‮ ‬بەڵێ بە بیر خۆتان بێنەوە هەر لە سەرەتاوە بۆ سەربەخۆیی‮ ‬و بۆ ئازادی‮ ‬خەباتمان كرد لە‮ ‬یادتان چوو،‮ ‬لە سروودی‮ ‬ئەی‮ ‬رەقیب،‮ ‬چیمان پێتان دەگوت؟ ئەی‮ ‬مامەش نەیگوت كەركووك قودسی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬یان لە بیرتان چوو باوكی‮ ‬گەورە و سەروەرمان بارزانی‮ ‬كە فەرمووی‮ (‬كەركووك دڵی‮ ‬كوردستانە‮) ‬ئەم دروشمانە هیچیان نوێ نین،‮ ‬بۆچی‮ ‬تێنەگەیشتن،‮ ‬خەباتمان بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانە؟ بەڵێ بۆشی‮ ‬پارێزەرین،‮ ‬بۆشی‮ ‬دەمرین،‮ ‬جارێكی‮ ‬تر لە‮ ‬25‮/‬9‮/‬2017 زەنگمان بۆ لێدان بۆ بە بیرهێنانەوە تا بزانن ئەمە دوا ئاوات و دروشممانە‮. ‬و بە دایكی‮ ‬شەهیدانمان گوت بەرهەمی‮ ‬خوێنی‮ ‬رۆڵەكانتان لەناو دەستمانە و لەسەر سەرمانە،‮ ‬بە دۆستانیشمان گوت خاوەن بەڵێنی‮ ‬خۆمانین،‮ ‬دەستتان دەگوشین و جێگای‮ ‬رێز و شانازیمانن،‮ ‬ئەمجارە بە دەنگی‮ ‬میللەتەوە دێینە لاتان،‮ ‬بە دوژمنانیشمان گوت ئێمە خاوەن‮ ‬182‮ ‬هەزار ئەنفالین و خاوەن شەهیدانی‮ ‬كیمیابارانی‮ ‬هەڵەبجە و لێقەوماوانی‮ ‬بارزانین،‮ ‬خاوەن دەریایەك خۆێنی‮ ‬گەرمیان و كیمیابارانی‮ ‬سەرتاسەری‮ ‬كوردستانین و خاوەن‮ ‬12‮ ‬هەزار شوێن بزر و دەیان هەزار ئاوارە و بەدبەختی‮ ‬فەیلیەكانین، خاوەن زیاتر لە‮ ‬4500‮ ‬گوندی‮ ‬كاوڵكراوی‮ ‬كوردستانین‮ . ‬ئەو كاتەی‮ ‬كە تەنها ئەگەر كارمامزێك بیتوانیبا بەناو ئەو دەشت و دۆڵەدا بگەیشتبا ئەم گوندانەی‮ ‬كاوڵتان كردبوو،‮ ‬ئێوە جارێكی‮ ‬تر رێگاتان بۆ دروستدەكرد تا شۆفەڵ و ناپالمەكانتان ببەن بۆ كاوڵكردنیان،‮ ‬ئەوكات كە ئێوە دەیان فڕۆكەخانەی‮ ‬سەربازی‮ ‬بەناو مەدەنیتان هەبوو،‮ ‬كەچی‮ ‬ئێمەتان پێ تەواو نەبوو،‮ ‬ئێمە هەر هەبووین‮! ‬بە سەرپشتی‮ ‬گوێدرێژ و ولاغ‮ ‬بە كۆلە مەرگی‮ ‬و بە پای‮ ‬پەتی‮ ‬نەوەستاین،‮ ‬وەڵاممان دانەوە،‮ ‬ئێوەش زرێپۆش و تانكەكانتان‮ (‬دەبابە‮) ‬ناردە سەرمان،‮ ‬شوكر بۆ‮ ‬یەزدان لای‮ ‬ئێمە تانكەكانتان كران بە‮ ‬یاری‮ ‬یاریگاكانی‮ ‬منداڵەكانمان و چەرغ‮ ‬و فەلەكی‮ ‬هەرزەكارەكان و بوون بە كاڵا بۆ بازرگان و خاوەن كارگەی‮ ‬ئاسنگەرییەكان‮ ‬لە ئێران و دواییش لە كوردستان،‮ ‬ئێمە هەر هەبووین و لەو رۆژەوەش هەر ماوین و سنووری‮ ‬نێوان هەرسێ وڵاتی‮ ‬عێراق و ئێران و توركیاتان بۆ كردین بە گۆڕەپانی‮ ‬كوشتارگەی‮ ‬رۆڵەكانمان و ژووری‮ (‬اعدام و مەرگ‮) ‬بەڵام ئێمە هەر ماین‮! ‬سێگۆشە و سێكوچكەی‮ ‬سنووری‮ ‬هەرسێ وڵاتتان كرد بە سێكوچكەی‮ ‬ئاگردان بۆ گیانی‮ ‬كوردان،‮ ‬ئێمە هەر ماین و هەر هەبووین بە تەنسیق و هاوكاری‮ ‬هەر هەمووتان كوشتارگەی‮ ‬كوردانتان بەرێوەدەبرد،‮ ‬ئێمە هەر ماین و هەر هەبووین دەیان ساڵە ماڵەكانمان كراون بە دۆزەخ و كوردستانتان كردووە بە بەندینخانەیەك بۆ هەموو كوردان،‮ ‬ئێمە هەر ماین كە نەتاندەتوانی‮ ‬بەندینخانەی‮ ‬تاك تاكی‮ ‬بۆ هەموومان دروستبكەن،‮ ‬بڕیارتاندا كوردستان بكەن بە بەندینخانە،‮ ‬كەچی‮ ‬كۆڵمان نەدا و هەر ژیاین،‮ ‬نێوان دایك و كوڕ‮ ‬و كچ و باوك و ژن و مێرد و برا لەگەڵ براتان كرد بە تەلبەند و سنوور و پەرژین،‮ ‬ئێمە هەر ماین‮! ‬چوارپارچەی‮ ‬كوردستانتان كرد بە چوارهەزار پارچە،‮ ‬ئێمە هەر ماین‮!! ‬چیما نەیكەن لە مێژوودا بە ئێمە؟ ئەوەی‮ ‬نەتان كردووە دڵنیام پێتان نەكراوە،‮ ‬ئیتر بەس نییە؟ دەبا بەس بێت؟ دەتان بینین دەتانناسین،‮ ‬هەمووتان هەمان شۆڤێنین كە لە شەستەكانەوە تا نەوەدەكان و لەوێشەوە تا ئێستا هەمان عەقڵییەتن بەدەموچاو گۆڕاون،‮ ‬ئەگەرنا هیچ جیاوازیتان نییە و گوێمان لێتان بوو،‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئێوە دەیڵێن سەدامیش هەر وای‮ ‬دەگوت‮. ‬جیاوازییەكەتان ئەوەیە هێز و دەسەڵاتی‮ ‬سەدامتان نییە،‮ ‬ئەگەرنا هەر‮ ‬یەكن،‮ ‬دەتانبینین دراوێكن هەرچەند رووبن،‮ ‬نەك دوو روو،‮ ‬بەڵام‮ ‬یەكن و فەرقتان چییە لەگەڵ سەدام بۆ گیانی‮ ‬كورد‮! ‬سەدامیش هەر وای‮ ‬كرد لەسەرەتای‮ ‬ساڵی‮ ‬هەشتاكان بە دواوە سەدام لە رێكەتنامەیەك لەگەڵ توركیا رێگای‮ ‬بە توركیادا‮ ‬15كم بە درێژایی‮ ‬لە سەرتاسەری‮ ‬سنوور هەركاتێك پێویستی‮ ‬كرد داخل ببێت بۆ گیانی‮ ‬كورد و سەركوتكردنی‮ ‬شۆڕشەكانی‮ ‬كوردی‮ ‬لە باشوور و باكووری‮ ‬كوردستان،‮ ‬كەواتە بۆ سەركوتكردنی‮ ‬كوردانی‮ ‬توركیا و عێراق هەرچەندە هەردوو وڵات دوژمنی‮ ‬سەرسەختی‮ ‬یەكتربوون ئەوكات،‮ ‬بەڵام بۆ گیانی‮ ‬كورد‮ ‬یەكتان گرت‮. ‬لە‮ ‬یادمە جارێكیان سەدام گوتی‮ ‬عێراق تەنها كورد و عەرەبی‮ ‬تێدایە،‮ ‬هەرچی‮ ‬دەڵێت من توركمانم ئەوە توركیا با دەرچێ،‮ ‬كەواتە سەدام دژی‮ ‬نەتەوەیەك بوو كە تورك بوو،‮ ‬توركیا قبووڵی‮ ‬دەكرد و مساوەمەشی‮ ‬لەسەر مافی‮ ‬برا توركمانەكان دەكرد‮ ‬مقابل لەناوبردنی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬كوردی‮ ‬لە توركیا و‮ (‬ئەمەیە ئەخلاقییەتی‮ ‬سیاسەت بە داخەوە‮)‬، بەداخەوە لەو ماوەیە تورك كە دوژمنی‮ ‬سەرسەختی‮ ‬دەسەڵاتدارانی‮ ‬عێراق بوون و عێراق رۆژانە تەهدیدی‮ ‬توركیان دەكرد،‮ ‬ئێستاش مانۆڕی‮ ‬سەربازی‮ ‬هاوبەش دەكەن و دیسان بۆ گیانی‮ ‬كورد گەر پێیان بكرێت‮ (‬كە ناكرێ‮)!! ‬كاتی‮ ‬خۆی‮ ‬سەرانی‮ ‬عێراق‮ (‬سەدام حوسێن‮) ‬نیوەی‮ ‬كەنداوی‮ ‬عەرەبی‮ ‬دا بە ئێران لە رێككەتننامەی‮ ‬جەزائیر،‮ ‬بەرامبەر بە نسكۆهێنان بە شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول،‮ ‬بە داخەوە سەرانی‮ ‬عێراق ماوە بە ماوە لە مێژوو زەماوەند دەكەن لەگەڵ نەوەكانی‮ ‬سەفەوی‮ (‬شیعە‮) ‬و جارێكی‮ ‬تر نەوەكانی‮ ‬عوسمانی‮ (‬سوننە‮) ‬و‮ (‬جارێك شیعە بۆ عوسمانییەكان بە بووك دەبەن كە دەكاتە تورك جارێك سوننە بۆ سەفەوییەكان كە دەكاتە ئێرانی‮ ‬ئێستا‮) ‬لە هەموو لایەكیش نەخت و مارەیەكە خوێنی‮ ‬كوردە،‮ ‬ئەم ماڵوێرانییە بۆچی؟ تاكەی‮ ‬هەمووی‮ ‬بۆ خوێنی‮ ‬كورد‮ ‬بەس نییە؟ دەرستان لە مێژوو وەر نەگرت‮ ! ‬دەیانجار پەیامی‮ ‬كوردتان پێ درا،‮ ‬كەڵكتان وەرنەگرت لە هەڵە مێژووییەكان‮! ‬پەیام بە دوای‮ ‬پەیام،‮ ‬پێم ناڵێن تاكەی‮ ‬تێناگەن‮!‬
لە‮ ‬25‮/‬9‮/‬2017‮ ‬دەنگی‮ ‬باشوور هەمووی‮ ‬بۆ سەربەخۆیی‮ ‬بوو،‮ ‬دەنگی‮ ‬باكوور و رۆژهەڵات و رۆژئاوا و تاراوگە هەمووی‮ ‬پاڵپشتی‮ ‬و دڵخۆشی‮ ‬و زەماوەند بووە‮ ‬، پاڵپشتی‮ ‬نزیكەی‮ ‬50‮ ‬ملیۆن كورد بوو بە پەیام بۆ گشت جیهان بۆ تێناگەن چیتان دەوێ؟ چ زمانێك تێدەگەن تا كەی‮ ‬تەهدید؟ تاكەی‮ ‬چاوسووركردنەوە ؟‮! ‬با بەس بێت ئەمجارە،‮ ‬لەم پەیامە تێبگەن‮. ‬فەرموون جارێكیتر لە‮ ‬6‮/‬10‮/‬2017‮ ‬كوردستانیانی‮ ‬باشوور پەیامی‮ ‬هەموو پارتە سیاسییەكان پەیامی‮ ‬رێزلێنان بوو بۆ‮ (‬مام جەلال‮) ‬لە شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬شاری‮ ‬مەردان شاری‮ ‬هەڵمەت و قوربانی‮ ‬پەیامیان نارد و گوتیان ئێمە كوردین دەبا بەس بێت تێبگەن‮! ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬و رۆڵەكانی‮ ‬بارزان و گەرمیان و بادینان و رۆڵەكانی‮ ‬هەر چوارپارچەی‮ ‬كوردستان لە پێشوازین لە شاری‮ ‬مەردان دە تێبگەن دەبا بەس بێت،‮ ‬مامی‮ ‬بەڕێزمان بە خاكدەسپێرین بە ئاڵای‮ ‬كوردستان دەینەخشێنین بە رەنگی‮ ‬سپی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و سەوزی‮ ‬ئاوەدانی‮ ‬و سووری‮ ‬خوێنی‮ ‬شەهیدان و زەردی‮ ‬تیشكی‮ ‬خۆر و ئومێدی‮ ‬ژیان،‮ ‬دەبا بەس بێت تێمان بگەن‮! ‬چاوەڕوان مەبن بگەڕێینەوە بن ئەو ئاڵایەی‮ ‬نانمان دەبرێت و ئاسمانمان دەكرێت و هەنگاو دەنێت،‮ ‬مێژووی‮ ‬عوسمانی‮ ‬و سەفەوی‮ ‬بۆ گیانی‮ ‬كورد خوێنی‮ ‬رۆڵەكانمان جارێكیتر نەخشە بكرێت،‮ ‬ئێمە شاخەكانمان شارەكانمان دەشت و دۆڵ و گوندەكانمان دەیان ساڵ بێنازبوون بێ رێگابوون،‮ ‬كاوڵكرابوون،‮ ‬هەژار و لێقەوماوبووین،‮ ‬دەربەدەر و سەرلێشواوبووین،‮ ‬هەر هەبووین هەر پێشمەرگە بووین و خاوەنی‮ ‬ئەم ئاڵایە بووین لەسەر پێی‮ ‬خۆمان بووین،‮ ‬هیچ كاتێك پەیاممان بە فڕۆكە و فڕۆكەخانە نەگەیاندووە بە جیهان، خەونیشمان بە فڕۆكە و فڕۆكەخانە نەبینیوە،‮ ‬بەڵام هەر پێشمەرگە بووین بۆ سەربەخۆیی‮ ‬گیانفیدابووین،‮ ‬ئێمە ئێمە بووین،‮ ‬نەوەی‮ ‬دوێنێن،‮ ‬خۆڕسكین،‮ ‬خاوەن بڕیارین،‮ ‬خاوەن قەرارین،‮ ‬خاوەن دەنگی‮ ‬كرێكار و هەژارین،‮ ‬پەیامان ئاشتییە،‮ ‬خوێنمان بۆ سەربەخۆییە،‮ ‬دە تێبگەن بەگرتنی‮ ‬سنوور و داخستنی‮ ‬فڕۆكەخانە برسیەتی‮ ‬مەمان ترسێنن،‮ ‬ئێوە ئەو كاتانەی‮ ‬لە هەموو كوردستان بوون،‮ ‬ئێمە هەبووین و ئێوە نەبوون‮.  ‬
‮❊ ‬ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر‮ (‬پ.د.ك‮).‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌