2017-10-09

فەتحی‮ ‬مەلا عەلی
بە پێی‮ ‬تێوری‮ ‬زانستیی‮ ‬فیزیكیی‮ ‬كات وەك فاكتەرێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬مەسەلە‮ ‬یەككلاكەرەوەكان و بڕیارەچارەنوس سازەكان مامەلەی‮ ‬لەگەڵیدا دەكریت‮ ‬وە مرۆڤ بە هیچ شێوەیەك دەسەڵاتی‮ ‬بەسەر‮ ‬ڕابردوو وە دواروژدا نیە تەنیا وەك ئەزموون سوودی‮ ‬لێوەردەگیرێت‮. ‬بەڵام مرۆڤ دەسەڵاتی‮ ‬ڕەهای‮ ‬هەیە بۆ ئەو ساتەی‮ ‬تێیدا دەژی‮ ‬بۆ بڕیاردان لە شێوازی‮ ‬ژیان،‮  ‬ئەگەر مرۆڤ دەرفەتی‮ ‬گونجاوی‮ ‬بە جدی‮ ‬و سەرنجەوە ورنەگرت ئەوا هەرگیز نابێت چاوەڕوانی‮ ‬دووبارە بوونەوەی‮ ‬ئەو دەرفەتە‮ ‬بكات‮ ‬لە ئایندەیەكی‮ ‬نزیكد‮.‬
شرۆڤە كردنی‮ ‬بابەتێكی‮ ‬ئەوەندە بایەخدار وەك چەمكی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬پرسیار دێنێتە باس و لێكوڵینەوە،ئایا سەربەخۆیی‮ ‬دەكرێت مامەلەی‮ ‬لەگەلێدا بكرێت وەك هەر كاڵایەكی‮ ‬تر لە‮ ‬بازاڕی‮ ‬سیاسەتدا؟،‮ ‬سەربەخوێی‮ ‬و ئازادی‮ ‬مافی‮ ‬بڕیاردان لە چارەنوس بە‮ ‬ڕەهەندێكی‮ ‬هەرە بەرزی‮ ‬ڕەوشتی‮ ‬مرۆڤ هەژمار دەكرێت‮ .‬لە سەرەتای‮ ‬دەستپێكردنی‮ ‬شارستانیەت وە‮ ‬ڕاسپاردنی‮ ‬مرۆڤ بە ئەركی‮ ‬خەلافەت و ئاوەدانكردنەوە لە سەر زەوی‮ ‬ئەوەش بە ئیرادەی‮ ‬خوداوەندی‮ ‬وە ئەو ئەركەش پەیوەستە بە خودی‮ ‬مروڤی‮ ‬سەربەخۆ لە فیكر و هۆش و ئیڕادە و بڕیار تاكو رۆژی‮ ‬مەحشەر‮ .‬مەسەلەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و ئازادی‮ ‬دەتوانرێت بە تیڕوانینی‮ ‬جیا جیا شڕۆڤە بكرێت بۆ ئەوەی‮ ‬تێگەیشتنی‮ ‬تەواو هەبێت‮ .‬سەرەتا لە‮ ‬ڕوانگەی‮ ‬دەرونیەوە تاوتۆی‮ ‬ئەو‮ ‬غەریزە بەهێزەی‮ ‬مرۆڤ دەكەین كە چۆن جیهانی‮ ‬بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووە وە لە پێناویدا گیان دەبەخشێت وە خوێن دەڕێژێت وە واقعێكی‮ ‬خوازراو‮ ‬دەچەسپێنێت‮ .‬مرۆڤ وەك هەر گیان لەبەرێك عەودالی‮ ‬سەربەخۆیە بە‮ ‬ڕواڵەت و‮ ‬بە پلەی‮ ‬جیاواز بەڵام مرۆڤ وەك گیانلەبەریكی‮ ‬خاوەن فیكر و هۆش و ئیڕادە قبولێ نیە دەست بەسەر بێت‮ ‬یاخود لە ژێر دەسەڵاتی‮ ‬بێگانە ژیان بەسەر ببات‮ .‬سەربەخۆیی‮ ‬و ئازادی‮ ‬لە مرۆڤ جیانابێتەوە وە لەبەر ئەوەشە كە‮ ‬یاساكانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬پاڵپشت بە‮ ‬یەكەم درافتی‮ ‬پاراستنی‮ ‬مافی‮ ‬مروڤ ناسراو بە ماگناكارتا لە بریتانیا ساڵی‮ ‬1282 ‮ ‬تاكو ئیمرۆ‮ ‬برگەكانی‮ ‬دۆكیومێنت كراوە‮ ‬،‮ ‬هەر لەو كاتەوە‮ ‬یاساكانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ دووپاتی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و ئازادی‮ ‬دەكەنەوە وە بە بنەمای‮ ‬ژیانی‮ ‬ئاسودە هەژماری‮ ‬دەكەن‮ .‬لەبەر ئەو‮ ‬ڕەهەندە و مامەلەكردنی‮ ‬مرۆڤ لەگەڵ جیهانی‮ ‬دەوروبەری‮ ‬زەرورەتی‮ ‬ئازادی‮ ‬و هەستكردن بەسەربەخۆیی‮ ‬لە فەلسەفەدا بە گشت قۆناغەكانیەوە تەعبیر لە پەیوەندی‮ ‬ڕەسەنی‮ ‬ئەزەلی‮ ‬مرۆڤ دەكات لەگەڵ خوداوەندی‮ ‬و پاشان ئەو حالەتە دەچێتە نێو ووردەكاری‮ ‬پەیوەندی‮ ‬مرۆڤ لەگەڵ سروشت دواتر لەگەڵ كۆمەڵگا وە دواتر لەگەڵ خودی‮ ‬مرۆڤ‮ ‬وە لە كۆتاییدا لەگەڵ دەسەڵات بەهەر شێوازێك بێت‮ ‬یان لەسەر چ ئاستێك بێت‮ .‬ئامانجی‮ ‬مرۆڤ لەو پەیوەندییە ئاڵۆزیەی‮ ‬دروستی‮ ‬دەكات لە‮ (‬سەعادەت و خۆشگوزەرانی‮) ‬كۆدەبێتەوە ئەو حالەتەش وەك ژیان لەژێر دەسەڵاتی‮ ‬بێگانە وە كۆیلایەتی‮ ‬مانای‮ ‬فەنا و مردن و لەناوچوون دەبەخشن‮ .‬لە‮ ‬ڕوانگەی‮ ‬پەیامەكانی‮ ‬خوداوەندی‮ ‬كە بۆ مرۆڤی‮ ‬ناردووە لەهەر سێ ئایینی‮ (‬یەهودیەت و مەسیحیەت و ئیسلام‮) ‬زۆڕ‮ ‬بە ئاشكرای‮ ‬و‮ ‬ڕوونی‮ ‬فەرمان دەدات كە گشت مرۆڤێك دەبێت سەربەخۆ بێت وە لەژێر حوكمی‮ ‬كۆیلایەتی‮ ‬و چەوساندنەوە خۆی‮ ‬ڕزگار بكات بۆ ئەوەی‮ ‬گشت فەرمانەكانی‮ ‬خوداوەندی‮ ‬جێبەجێبكات وە لە زۆڕ‮ ‬حالەتیشدا ئەو مرۆڤە ئەو تەكلیفەی‮ ‬لەسەر هەڵدەستێت لەبەرئەوەی‮ ‬ناتوانێت مافەكانی‮ ‬لە كۆمەڵگایەكی‮ ‬سەربەخۆ ژیان بەسەر ببات‮ ‬واتە فەرمانەكان ناكرێت جێبەجێ بكرێت لەژێر دەسەڵاتی‮ ‬چەوسانەوە وە ژیانبەسەربردن لە ژێر دەستی‮ ‬بێگانە‮.‬
گەڕانەوە بۆ‮ ‬یاساكانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬وە لەسەرەتای‮ ‬سەدەی‮ ‬بیستەم تاكو ئێستا گشت بڕگەكانی‮ ‬پەیوەست بە مافی‮ ‬مرۆڤ پارێزراوە بە حوكمی‮ ‬یاسای‮ ‬نێودەوڵەتی،‮ ‬پاراستنی‮ ‬ژیانی‮ ‬مرۆڤەكان لەهەر كوێەك بن،‮ ‬لە چەوساندنەوە وە پێشێلكاری‮ ‬وە تەهمیشكردن‮ .‬ئەو‮ ‬یاسا نێودەوڵەتیانە دووپاتی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕاستیە دەكەنەوە كە نابێت هیچ هێزێك‮ ‬یان دەسەڵاتێك‮ ‬یان كۆمەڵێك‮ ‬یان میللەتێك‮ ‬ببن بە ئامانجی‮ ‬مەترسی‮ ‬و هەڕەشەكردن و زوڵم كردن وە لەهەمان كاتدا دووپاتی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬دەكات بۆ میللەتان وە ئیڕادیان بۆ بڕیاردان لە شێوازی‮ ‬ژیانیان‮ .‬لە سۆنگەی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕاستیانە بە حوكمی‮ ‬شەرع و خوداوەندی‮ ‬وە بە حوكمی‮ ‬یاسا نێودەوڵەتیەكان مرۆڤ پارێزراوە وە سەربەخۆیە لە بڕیاردان‮ . ‬
بەڵام لەبەر ئەوەی‮ ‬بەرژەوندیە سیاسیەكان و ئابووریەكان لە نێوان ووڵاتانی‮ ‬جیهان وە هەوڵدان بۆ وەدەستهێنانی‮ ‬باشترین و زۆڕترین دەستكەوت ئەو‮ ‬یاساو حوكمە خوداوەندیانی‮ ‬هەردەم پێشێلكراوە بە درێژایی‮ ‬مێژوو،‮ ‬بە تایبەت پێشێلكردنی‮ ‬مافی‮ ‬ڕەوای‮ ‬گەڵی‮ ‬كورد‮ .‬هەر لەبەر ئەوش شۆڕشی‮ ‬ئازادیخوازی‮ ‬كورد لە پێناوی‮ ‬ئازادی‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬هەڵدەگیرسێت وە كۆتایی‮ ‬ناێت تاكو ئامانجەكانی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬نەیەتەدی‮ .‬میللەتی‮ ‬كورد بەداخەوە‮ ‬دیسانەكەوە دەكەوێتە ژێر باری‮ ‬قورسایی‮ ‬و ئاڵوزی‮ ‬بەرژەوەندیەكانی‮ ‬زل هێزەكانی‮ ‬ناوچەكە لەكاتێك كە جیهان خەریكە قۆناغی‮ ‬جیهانگیری‮ ‬تێپەڕ‮ ‬دەكات وە دەچێتە قۆناغێكی‮ ‬تری‮ ‬پێشكەوتن و پەرەپێدان بەڵام چەمك و بەهایە بایەخدارەكان بە دوو تێڕوانین سەیر دەكرێت‮. ‬پڕۆسەی‮ ‬ڕیفراندۆم كە بە ئەنجامی‮ ‬بەڵێ كۆتایی‮ ‬هات وە ئێستا كورد خاوەن كارتێكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬یاساییە،‮  ‬قۆناغی‮ ‬ناوە هەنگاوێكی‮ ‬تر،‮ ‬قۆناغی‮ ‬ڕاگەیاندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆ وە ئەو قۆناغەش بە بێ گومان جیهانی‮ ‬دەخاتە بەرامبەر سێ بەرەی‮ ‬جیاواز‮:‬
1-بەرەی‮ ‬ئیعتراف كردن و دانپێدانان‮ : ‬كە چاوەڕان دەكرێت بۆ ماوەی‮ ‬كورت‮ ‬یان درێژ خایەن‮ ‬یەك دوای‮ ‬یەك بڕیاری‮ ‬دانپێدانان بدەن‮ .‬
2-بەرەی‮ ‬قبوڵنەكردن و بەرهەڵستی‮ ‬كردن وە ئەگەری‮ ‬پێكدادان‮.‬
3-بەرەی‮ ‬بێ دەنگی‮ ‬وە تەماشاكردن‮.‬
سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان بەرامبەر‮ ‬گشت ئەو ئەگەرانە پێویستە دیراسەی‮ ‬هەر‮ ‬یەكێك لەو ئاڕاستانە بكات بۆ ئەوەی‮ ‬ئامادەباشی‮ ‬هەبێت لەو ئەگەرانە وە لە هەمان كاتدا فەرامۆش نەكردنی‮ ‬لایەنەكانی‮ ‬تری‮ ‬ژیانی‮ ‬دامەزراوەی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬وە بەگەڕ‮ ‬خستنەوەی‮ ‬هەوڵەكان بۆ‮ ‬یەك هەڵوێستی‮ ‬لە بڕیارەكانی‮ ‬داهاتوو،‮ ‬ئەو بڕیارانەی‮ ‬كە جیهان چاوەڕێی‮ ‬دەكات‮. ‬وە بە پێی‮ ‬لاپەڕەكانی‮ ‬مێژوی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬خاوەن سەروەری‮ ‬تازە دامەزراو وەك ئەو ووڵاتانەی‮ ‬لە دوای‮ ‬شكستهێنانی‮ ‬بەرەی‮ ‬ئیشتراكی‮ ‬كۆمێونیزم وەك كرواتیا وە بۆسنە و لاتفیا تێبینی‮ ‬دەكەین كە بە هەمان ئەزمون و تەحدیات‮ ‬ڕۆیشتونە بەڵام جیهانیان ناچاركردووە بە دانپێدانان بە دروست بونیان وە كوردستان توانای‮ ‬تێپەڕبوونی‮ ‬ئەو قۆناغەی‮ ‬هەیە بە بێ گومان‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌