2017-10-08

دڵشاد مستەفا وەسانی

بەغدا و تاران و ئەنكارا،‮ ‬زۆر كاریان لەسەر ئەوە كرد،‮ ‬جیهان بەوە بترسێنن،‮ ‬ریفڕاندۆم لەبەر پێكدادانی‮ ‬نێوان پێكهاتەكان ناكرێت،‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتیش ئەو ترسەی‮ ‬لێ نیشت،‮ ‬بەڵام بەڕێوەچوونی‮ ‬ریفڕاندۆم لە ناوچەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێم بەتایبەتیش كەركووك،‮ ‬بەبێ گرفت و لە كەشێكی‮ ‬ئارامدا،‮ ‬بەغدا و پایتەختەكانی‮ ‬دەوروبەری‮ ‬تاساند،‮ ‬ئاخر كەركووك‮ ‬90% زیاتر دەنگی‮ ‬بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی‮ ‬دا،‮ ‬خانەقینیش لە رێژەی‮ ‬زۆری‮ ‬دەنگی‮ ‬بەڵێ ململانێی‮ ‬لەگەڵ زاخۆ كرد،‮ ‬بۆیە هەرسێ پایتەخت ئاگریان گرت و ئاگایان لەخۆ نەما و كەوتنە هەڕەشە،‮ ‬یەكەم رێوشوێن كە بەغدا گرتییەبەر راگرتنی‮ ‬گەشتە ئاسمانییەكانی‮ ‬هەردوو فڕۆكەخانەی‮ ‬هەولێر و سلێمانی‮ ‬بوو،‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق دەسەڵاتی‮ ‬بە حەیدەر عەبادی‮ ‬سەرۆك وەزیران دا هێز بەكاربێنێ‮.‬

بەغدا و تاران و ئەنكارا هەماهەنگن،‮ ‬هەندێ دەنگی‮ ‬شۆفێنیش لە كەركووك ئامادەی‮ ‬هەموو جۆرە پیلانێكن،‮ ‬وەك چۆن لە بانگەشەی‮ ‬ریفراندۆمدا لە بارەگایەكی‮ ‬ئەو شۆفێنییانە تەقەیان لە بانگەشەكاران كرد و‮ ‬یەكێكیان شەهید كرد،‮ ‬لە خورماتووش حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬تەقەی‮ ‬لە پێشمەرگە كرد و پێشمەرگەیەك شەهید بوو،‮ ‬ئەمە بۆ دروستكردنی‮ ‬فەوزابوو،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬رێگە لە بەڕێوەچوونی‮ ‬ریفڕاندۆم بگیرێ و بە جیهان بڵێن قسەی‮ ‬ئێمە راست دەرچوو،‮ ‬بەڵام‮ ‬كەركووكییەكان و پێشمەرگە و هێزەكانی‮ ‬ئاسایش و پۆلیس بە چاوكراوەییەوە زیرەكانە دانیان بەخۆدا گرت،‮ ‬وەڵام ئەوەبوو كەركووك بە هەموو پێكهاتەكانییەوە،‮ ‬بەرێژەیەكی‮ ‬بەرز دەنگی‮ ‬بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی‮ ‬دا‮.‬

لەبەرئەوەی‮ ‬بەغدا و تاران و ئەنكارا،‮ ‬گرەوێكی‮ ‬زۆریان لەسەر ناوخۆی‮ ‬كوردستان كرد،‮ ‬پێیان وابوو دەتوانن لە درزی‮ ‬نێوان حزبەكانەوە ناكۆكی‮ ‬دروست بكەن،‮ ‬پێش ریفڕاندۆم پێیان نەكرا،‮ ‬دوای‮ ‬ریفڕاندۆمیش هەرسێ پایتەخت دڵی‮ ‬خۆیان بەوە خۆش دەكرد،‮ ‬حزبەكان ناكۆكن و پاشەكشەمان پێدەكەن،‮ ‬بەڵام رۆژی‮ ‬6 ی‮ ‬10 ی‮ ‬2017 ‮ ‬لە مەراسیمی‮ ‬پێشوازیكردن لە تەرمی‮ ‬مام جەلال لە فڕۆكەخانەی‮ ‬سلێمانی،‮ ‬بەرپرسانی‮ ‬بەغدا تووشی‮ ‬شۆك بوون،‮ ‬تەنانەت هەندێكیان كە چاویان بەرایی‮ ‬نەدا تەرمی‮ ‬مام جەلال بە ئاڵای‮ ‬كوردستانەوە ببینن،‮ ‬خۆیان پێنەگیرا و ئەو دیمەنە هەراسانی‮ ‬كردن و زوو گەڕانەوە بەغدا،‮ ‬چونكە كوردستانیان بەیەكگرتوویی‮ ‬بینی،‮ ‬بۆیە دەبێ چاومان لەسەر كەركووك بێت،‮ ‬تا بۆیان بكرێت هەوڵ دەدەن فیتنە دروست بكەن،‮ ‬چونكە هەرسێ پایتەخت كاری‮ ‬بۆ دەكەن،‮ ‬پێویستە ئاگامان لە كەركووك بێت،‮ ‬چۆن لە سایەی‮ ‬ئارامیدا دەنگی‮ ‬بە سەربەخۆییدا،‮ ‬هەرواش بەئارامی‮ ‬بمێنێتەوە‮.‬

كەركووكییەكان وەپێش حزبەكان كەوتن،‮ ‬پەیامی‮ ‬ئەوان بۆ هەموو جیهان و كوردستان زۆر گرنگ بوو،‮ ‬بۆیە پێویستە لەمەودوا هەموومان دڵمان لای‮ ‬كەركووك بێت،‮ ‬دەستی‮ ‬كەركووكییەكان و پێشمەرگە و ئاسایش بگوشین،‮ ‬هەر چاوێكمان بكەینە چوار چاو،‮ ‬ئەوەی‮ ‬پێش ریفڕاندۆم رووی‮ ‬نەدا،‮ ‬نابێ لێبگەڕێین رووبدات و ئاواتی‮ ‬هەرسێ پایتەخت بێتەدی‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌