2017-10-08

خەبات‮ -‬ بڕیار كۆیی

بەرپرسانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دڵنیایی‮ ‬دەدەنە هاووڵاتیان كە ئاڵوگۆری‮ ‬بازرگانی‮ ‬نێوان هەرێمی‮ ‬كوردستان و وڵاتان بەردەوامە و دەروازە سنوورییەكانیش كراوەن و ئێستا بڕی‮ ‬خۆراك و دەرمان و سووتەمەنی‮ ‬پێویست لە هەرێمی‮ ‬كوردستان هەیە و بەشی‮ ‬چەندین مانگی‮ ‬دیكەی‮ ‬پێداویستی‮ ‬هاووڵاتیان دابینكراوە‮.‬

نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەولێر بۆ(خەبات‮) ‬گوتی‮: "‬هاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە كە سنوورەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دانەخراون و ئاڵوگۆڕی‮ ‬بارزگانی‮ ‬زۆر ئاساییە و كۆگاكانی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر پڕن لە ئازووقە و خۆراك و پێداویستی‮ ‬هاووڵاتیان و بەشی‮ ‬ساڵێكی‮ ‬پێداویستی‮ ‬هاووڵاتیانیان تێدایە و كۆگای‮ ‬وا هەیە كە بە سەدان تۆن ئازووقە و خۆراكی‮ ‬تێدایە و پێویست ناكات هیچ كەسێك نیگەران بێت‮".‬

سەبارەت بە كۆنتڕۆڵكردنی‮ ‬نرخ و‮ ‬ڕێگەگرتن لە بەرزكردنەوەی‮ ‬نرخ لەلایەن بازرگان و فرۆشیارانەوە‮ ‬قایمقامی‮ ‬هەولێر گوتی‮: "‬ئێمە لەگەڵ سەرجەم بارزگانەكان كۆبووینەتەوە و پێمان‮ ‬ڕاگەیاندوون كە قەدەغە نرخی‮ ‬هیچ كاڵا و خۆراكێك زیاد بكرێت لە چەند‮ ‬ڕۆژی‮ ‬ڕابردوودا تەنیا نرخی‮ ‬شەكر كەمێك بەرز بووەوە ئەویش بە كاتێك كەم و بەخێرایی‮ ‬چارەسەر كرا‮".‬

ئاماژەی‮ ‬بۆ ئەوەش كرد كە بەردەوام لیژنەكان چاودێر ماركێت و بازاڕەكان دەكەن و‮ ‬داواشی‮ ‬لە هاووڵاتیان كرد كە هاوكارییان بن و لە هەر شوێنێك سەرپێچی‮ ‬هەبوو لیژنەكانی‮ ‬قایمقامیەتی‮ ‬لێ ئاگادار بكەنەوە‮.‬

نەبەز محەمەد سەبارەت بە نرخی‮ ‬سووتەمەنی‮ ‬گوتیش‮: "‬ئێستا نرخی‮ ‬بەنزین دابەزیوەتەوە و سەقامگیر بووە بەڵام ئێمە چاودێری‮ ‬ڕەوشەكە دەكەین و‮ ‬جگە لە لیژنەكانی‮ ‬ئێمە چەند لیژنەیەكی‮ ‬دیكە هەن كە چاودێری‮ ‬نرخ و كوالێتی‮ ‬سووتەمەنی‮ ‬دەكەن‮".‬

لەلایەكی‮ ‬دیكەوە سەبارەت بە نیگەرانی‮ ‬هاووڵاتیان لە بەرامبە دەنگۆی‮ ‬ڕاگیرانی‮ ‬بەشەخۆراكی‮ ‬مانگانەی‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان وەزارەتی‮ ‬بازرگانی‮ ‬و پیشەسازی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕایدەگەیەنێت كە پێدانی‮ ‬بەشەخۆراك بڕیارێكی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتوەكانە لە ساڵی‮ ‬1997 كە هاوشانی‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬عێراق بدرێتە هاووڵاتیانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش و ئەو بەشە خۆراكە لەماوەی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬بەعسی‮ ‬لەناوچووشدا دەدرایە هاووڵاتیان و بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬لەدەسەڵاتیدا نەبوو،‮ ‬بۆیە‮ ‬ڕژێمی‮ ‬بەعس نەیتوانی‮ ‬ڕێگە لە ناردنی‮ ‬بگرێت،‮ ‬هەروەها ئێستاش حكوومەتی‮ ‬عێراق ناتوانێت بڕیاری‮ ‬بڕینی‮ ‬بدات‮.‬

هەروەها سەبارەت بە بەشە دەرمانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان د‮. ‬خاڵس قادر،‮ ‬گوتەبێژی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ڕایگەیاند كە بڕینی‮ ‬بەشە دەرمانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەلایەن بەغداوە دوورە لە‮ ‬ڕاستییەوە و حكوومەتی‮ ‬عێراق لە ناردنی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕێژەیەی‮ ‬مانگانە دەینێرێت،‮ ‬بەردەوامە‮.‬

ئاماژەی‮ ‬بۆ ئەوەشكرد،‮ ‬كە ئەو بەشە دەرمانەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق‮ ‬بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دەنێرێت،‮ ‬بەش ناكات و ئەوەی‮ ‬دەمێنێتەوە لەسەر بودجەی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬فەرمانگە تەندروستییەكان دەكڕدرێت‮.‬

گوتیشی‮: "‬بەپێی‮ ‬زانیارییەكانمان لە نوێترین پەیوەندیدا،‮ ‬وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬عێراق پەیوەندی‮ ‬بە لایەنی‮ ‬پەیوەندیداری‮ ‬وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬هەرێمەوە كردووە كە بچن بۆ وەرگرتنی‮ ‬بەشە دەرمانی‮ ‬خۆیان‮".‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌