2017-10-08

ڕازی‮ ‬عادل زێتی

حكومەتی‮ ‬عیراق بە هەموو هێزیەوە داوای‮ ‬لكاندنەوەی‮ ‬كوردستان دەكات بە عیراقی‮ ‬عەرەبی‮ ‬لەكاتێكدا هەموو جیهان دەزانێت ئەم داوایەی‮ ‬عیراق بۆ پاراستنی‮ ‬بەرژەوەندیەكانی‮ ‬خەلكی‮ ‬كوردستان نیە،‮ ‬بەڵكو عیراق بۆ شاردنەوەی‮ ‬شكستەكانی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬كە لە رووی‮ ‬سیایسی‮ ‬و سەربازی‮ ‬و ئابوریدا توشی‮ ‬بووەو هاوكاری‮ ‬كردنی‮ ‬چەند ولاتێكی‮ ‬ترە بۆ جیبەجێكردنی‮ ‬ئەجندای‮ ‬ئەو ولاتانە‮.‬

هەموو ئەو هەڕەشە و بریارە نا بەرپرسانەی‮ ‬لە بەغداوە دەردەچن دژی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان گرنگی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم دەردەخەن و ئەوەمان پێ دەڵێن كەوا هیچ دەرفەتێك بۆ ژیان لەگەل عەقڵیەتی‮ ‬رەگەز پەرستی‮ ‬و شۆڤێنی‮ ‬عیراقیەكان نەماوە و ئەوانەی‮ ‬بڕیاری‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆمیشیان دا كەسانی‮ ‬زۆر شارەزا و لێهاتوون لە سەركردایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬كوردستاندا‮ .‬

عێراق لە پرۆسەی‮ ‬دیموكراسیدا شكستی‮ ‬خواردوە و هیچ پێكهاتەیەك لە عێراقدا مافی‮ ‬پارێزراو نیە بەتایبەتیش كورد كە نەك هەر بە مافەكانی‮ ‬پێشیلكرا بەلكو هەرەشەی‮ ‬دووبارەبوونەوەی‮ ‬جینۆساید و تراژیدیای‮ ‬لەسەر هەبوو،‮ ‬لە عێراقدا بێجگە لە لایەنگرانی‮ ‬مەرجەعیەتی‮ ‬شیعە كەسی‮ ‬تر سوود مەند نین وە چاوەروان كراویش نین هیچ بەرەو پێش چونیك لە عەقڵیەتی‮ ‬تاكڕەوانەی‮ ‬بڕیار بەدەستانی‮ ‬بەغداوە بێتە دی‮.‬

هەر پێكهاتەیەك بۆی‮ ‬بڕەخسێت هەوڵی‮ ‬خۆ رزگاركردنی‮ ‬دەدات لە هەژموونی‮ ‬رەگەز پەرستی‮ ‬و دەسەلاتی‮ ‬ئاینی‮ ‬ئەمرۆی‮ ‬عیراقدا و خۆشبەختانەش كورد هەنگاوی‮ ‬جددی‮ ‬و دروستی‮ ‬دەست پێكرد بۆ رزگاربوون لە دۆزەخی‮ ‬بەناو عێراق،‮ ‬بێگومان عەرەبی‮ ‬سوننەش لە دوای‮ ‬كورد لە نزیكترین دەرفەتدا لە شیعەكان جیا دەبنەوە چونكە تا دێت لە كۆتای‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش نزیك دەبینەوە و زەمینەی‮ ‬گونجاو دەڕەخسێت بۆ سونەكانیش كە مافەكانیان وەربگرنەوە‮ .‬

عێراق وەك دەوڵەت شكاوە و پارچە پارچە بووە،‮ ‬شكستیشی‮ ‬خواردووە لە‮ ‬یەكخستنەوەی‮ ‬پارچەكانیدا و ئێستا عێراق‮ ‬بوەتە جێگای‮ ‬یاریكردنی‮ ‬چەندین وڵاتی‮ ‬جیهانی‮ ‬و چەند ولاتێكی‮ ‬ناوچەكە بەتایبەتیش هەردوو ولاتی‮ ‬ئێران و توركیا كە‮ ‬یاریزانی‮ ‬سەرەكی‮ ‬ئەو گۆڕەپانە بێ دادوە و بێ‮ ‬یاسا و رێسای‮ ‬كەپێ دەڵێن عێراق‮.‬

كورد بە ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم بۆ هەموو جیهانی‮ ‬سەلماند گەلێكی‮ ‬زیندوون و بەڕێگای‮ ‬دەولەتی‮ ‬كوردستانەوە دەیانەوێت لەگەڵ كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هاوكارێكی‮ ‬راستەقینە بێت و كاری‮ ‬هاوبەش لە هەموو رویێكەوە لەگەڵ‮ ‬یاندا بكات وسەلماندوویەتی‮ ‬هاوبەشێكی‮ ‬راست و دروستی‮ ‬وڵاتە دیموكراتی‮ ‬خوازەكانی‮ ‬جیهانە و‮ ‬فاكتەری‮ ‬سەقامگیریشە لە ناوچەكەدا‮، ‬هەروەها كورد دوپاتی‮ ‬كردەوە ئەوەی‮ ‬لە عیراقدا روودەدات لە پاشەكشەی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و شكستی‮ ‬سیاسی‮ ‬و سەربازی‮ ‬لێ‮ ‬ی‮ ‬بەرپرس نیە‮.‬

بە داواكردنی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬جارێكی‮ ‬تر كورد هەبوونی‮ ‬خۆی‮ ‬سەلماند ولە ناو ئالۆزیەكان و‮ ‬گێژاوی‮ ‬ناوچەكەدا توانی‮ ‬رێگایەكی‮ ‬دروست هەلبژێرێت،‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و هەموو ئەوانەی‮ ‬لەگەل ریفراندۆمدا بوون مێژوویان تۆماركرد و جارێكی‮ ‬ترسەلماندیان جێگای‮ ‬متمانەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬ستەملێكراوی‮ ‬كوردستانن،‮ ‬لەگەل ئەوەشدا بە رێگای‮ ‬پرۆسەیەكی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و ئازادانە كە ریفراندۆم بوو هەنگاوێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬بڕی‮ ‬بۆ دەستخستنی‮ ‬مافە نەتەوەیی‮ ‬و نیشتیمانیەكانی‮ ‬هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان‮.‬

بۆ گەیشتنە ئامانج كە خۆی‮ ‬لە راگەیاندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستاندا دەبینێتەوە هێشتا ئەركی‮ ‬زۆر گرنگ لەبەردەم سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان و خەلكی‮ ‬خۆراگری‮ ‬كوردستان ماون،‮ ‬چونكە هەموومان دەزانین لە رۆژهەلاتی‮ ‬ناوەراست و بەتایبەتیش لە عێراقدا بۆ گەیشتن بە مافە رەواكان‮ ‬ڕێگایەكی‮ ‬پر لە هەوراز و نشێومان بۆ دروست دەكرێت،‮ ‬بۆیە خۆراگری‮ ‬و پشوو درێژی‮ ‬هەموو خەلكی‮ ‬كوردستان بەرامبەر پیلان و دوژمنكاریەكانی‮ ‬ناحەزانی‮ ‬كوردستان و خۆراگری‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بەرامبەر گوشارەكان هۆكارێكی‮ ‬سەرەكیە بۆ سەركەوتنی‮ ‬یەكجارەكی‮ . ‬دڵنیام خەڵكی‮ ‬كوردستان هاوكاری‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان دەبن و لە ئاست ئەركی‮ ‬مێژوویی‮ ‬خۆیاندا ئامادەیی‮ ‬هەموو قوربانیدانێك دەبن،‮ ‬راگەیاندنەكانیش دەتوانن لە هەر روداوێكدا كاریگەری‮ ‬خۆیان هەبێت بۆیە پێویست دەكات‮ ‬ڕێگا نەدرێت‮ ‬دەزگاكانی‮ ‬راگەیاندن چیتر‮ ‬یاری‮ ‬بە هەست و دەروونی‮ ‬خەڵك بكەن‮.‬

وا باشترە بەر لە هەوڵە دیبلۆماسیەكانی‮ ‬كوردستان بۆ گەیاندنی‮ ‬پەیامی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بە ناوندە جیهانیەكان پێویست دەكات هیچ كێشەیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬نێوخۆییمان نەبێت و بە هێزێكی‮ ‬یەكگرتوویەوە دانوستاندن بكرێت بۆیە هەموو لایەنە سیاسیەكانی‮ ‬كوردستان‮ ‬كێشەكانی‮ ‬نێوانیان وەلا بنێن و پێكەوە كار بۆ ئامانجە نەتەوەیی‮ ‬و نیشتیمانیەكان بكەن،‮ ‬ئەگەر پێویست بكات‮ ‬سەر لە نوێ حكومەتێكی‮ ‬یەكگرتوو پێكبهێنرێتەوە و بە بەشداری‮ ‬هەموو لایەنە سیاسیە سەرەكیەكان ئەو دۆخەی‮ ‬كوردستان ئیدارە بكرێت‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌