2017-10-08

عەبدولقادر كەڵهۆڕ

ئەگەر مرۆڤ لە مێژوو بكۆڵێتەوە،‮ ‬دەگاتە ئەو راستییەی‮ ‬هەموو كێشەیەك رەگ و ریشەو مێژوو بنەمایەكی‮ ‬كۆنی‮ ‬هەیە‮. ‬كاتێك تەنگژەیەك سەرهەڵدەدات‮ ‬،‮ ‬هەر لە خۆڕاو بێ بنەما نیە‮..‬بە مسۆگەری‮ ‬بنەماوبەسەرهات‮ ‬یا رەگێكی‮ ‬دیرۆكی‮ ‬هەیە‮..‬

ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم لە هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ -‬ عێراق لە پێناو سەربەخۆیی‮ ‬و جودابوونەوە لە عێراق لە‮ ‬25/9/2017و دەنگدانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی‮ ‬و كاردانەوەی‮ ‬عەرەب و تورك و فارس لە هەمبەر ئەو ریفراندۆمەو رەتكردنەوەیان بۆ ئەنجامەكەی‮ ‬و دواتر سزادانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بەهۆی‮ ‬ویستی‮ ‬بۆ جیابوونەوەی‮ ‬،‮ ‬نوێترین نمونەن بۆ ئەو پرسەی‮ ‬كە لە سەرەوە خستمەڕوو‮. ‬بە پێی‮ ‬نەخشەی‮ ‬جوگرافی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەسێ نەتەوە دەورە دراوە كە بریتین لە عەرەب و تورك و فارس‮. ‬هەر ئەوانەشن كاتێك كورد باس لە كیانێكی‮ ‬سەربەخۆ دەكات بە ئاگرو ئاسن لە كورد دێنە پێشەوەو بە توندترین و ناشرینترین شێوە هەوڵدەدەن و هەوڵیان داوە شكست بەو كیانە كوردیە بێنن‮. ‬ئێستاش وەكو هەموو جارێك لە هەمان هەوڵدان‮ . ‬لێرەدا پێویستە بپرسین بۆچی‮ ‬؟؟ لە بەرچی‮ ‬عەرەب و تورك و فارس دژی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كورد‮ ‬یا هەر كیانێكی‮ ‬كوردین‮ . ‬لەسەر خاك و نیشتمانی‮ ‬خۆشیدا؟؟

هەروەكو ئاماژەم پێدا،ئەگەر بە مێژوودا بچینەوە،‮ ‬ئەو راستیەمان بۆ روون دەبێـتەوە،‮ ‬ئەو سێ نەتەوەیە،كلتورو بیركردنەوەی‮ ‬راستەقینەیان لە ئەزەلدا‮ ‬،‮ ‬وابووە‮ ‬،‮ ‬بە جۆرێك بیردەكەنەوە پێیان وایە دەبێت نەك هەر كورد،‮ ‬هەرچی‮ ‬میللەتانی‮ ‬سەرگۆی‮ ‬زەوی‮ ‬هەیە دەبێت ژێردەستەی‮ ‬ئەوان بێت‮ ..‬جا هەر‮ ‬یەكەیان لە رێگەیەكەوە هەوڵیداوە ئەو ویستەی‮ ‬بهێنێتە دی‮ .. " ‬عەرەب‮" ‬لە رێگەی‮ ‬ئایینەوە،1400 ساڵە لە هەوڵی‮ ‬ئەوەدایە هەرچی‮ ‬نەتەوەو ئایین و ئاینزای‮ ‬سەرگۆی‮ ‬زەوی‮ ‬هەیە بیخاتە ژێر ركێفی‮ ‬خۆی‮ ‬و خۆی‮ ‬بكاتە سەروەری‮ ‬هەموو جیهان‮ ‬،‮ ‬لەو پێناوەش بەردەوام هەزاران جەنگ و كوشتارو توندو تیژی‮ ‬و ستراتیژییەتی‮ ‬وێرانكارییانەی‮ ‬گرتووەبەرو چەندین وڵات و كیشوەرو نیشتمانی‮ ‬دیكەی‮ ‬داگیركردووەو ناوی‮ ‬جیاجیای‮ ‬وەك فتوحات و سەپاندنی‮ ‬شەریعەتی‮ ‬خودای‮ ‬لەو وڵات و شوێنانە ناوە‮..‬هەركاتێك نەتەوەیەك باس لەسەر بەخۆیی‮ ‬و بوونی‮ ‬رەوای‮ ‬خۆی‮ ‬بكات‮ . ‬بە توندترین شێوە بەرەنگاری‮ ‬دەبێتەوە‮. ‬راستییەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬زۆر سەیر‮. ‬عەرەب نزیكەی‮ ‬خۆی‮ ‬لە بیست و‮ ‬یەك دەوڵەت دەبینێتەوە هەر بیست و‮ ‬یەك دەوڵەت پەرتەوازەو دژی‮ ‬یەكن‮ ‬،‮ ‬كاتێك پرسی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬نەتەوەیەك دێتە ئارا هەرهەموویان‮ ‬یەك رادەبن لەسەر رەتكردنەوەی‮ ‬مافی‮ ‬رەوای‮ ‬ئەو نەتەوەیە‮..‬زۆر جاریش بیری‮ ‬تەسكی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬خۆیان دەخەنە پێش بیرە ئایینییەكە‮. ‬

‮"‬تورك‮" ‬ئەوانیش وەك‮ ‬یەكێك لە دڕندەترین نەتەوەكانی‮ ‬سەر رووی‮ ‬زەمین بەردەوام هەموو شێوازێكی‮ ‬سەركوتكردن و قڕكردن بەكاردێنن لە دژی‮ ‬سەرهەڵدانی‮ ‬هەردەنگێك بۆ سەربەخۆبوون و داواكردنی‮ ‬مافی‮ ‬رەوای‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬نەتەوەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬جگە لە خۆیان‮. ‬ئەوەی‮ ‬توركەكان دووهێندەی‮ ‬عەرەبەكان رقێكی‮ ‬ئەستوورترە،‮ ‬چونكە ئەوان لە دوورووەوە خەریكی‮ ‬بە كۆیلە كردنی‮ ‬نەتەوەكانی‮ ‬دیكەن‮ ‬،‮ ‬ئایین و بیری‮ ‬تەسكی‮ ‬نەتەوەپەرستی‮. ‬بەردەوام وەكو دڕندەیەكی‮ ‬خوێنمژ لە دژی‮ ‬گەلانی‮ ‬دیكە كۆمەڵكوژی‮ ‬و قڕكردن و هێرشی‮ ‬سەربازی‮ ‬و داگیركردن و زەوتكردنی‮ ‬خاك و نیشتمان و سامانی‮ ‬نەوەكانی‮ ‬دیكەیان بەكارهێناوە،‮ ‬ئەوانیش نزیكەی‮ ‬700 ساڵ حوكمی‮ ‬بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬جیهانیان كرد و لسنوری‮ ‬خۆیان پەڕینەوەو چەندین وڵات و ناوچەیان داگیركردو بەزەبری‮ ‬هێزخەڵكیان بەكۆیلە كردوزوڵم و ستەمیان كرد تاكو ئێستاش هەركاتێك دەنگێك بۆ سەربەخۆیی‮ ‬بەرزدەبێتەوە ئەوان بەتوندترین شێوە بەرانبەری‮ ‬دەوەستنەوە‮..‬

‮"‬فارس‮" ‬بەهەمان شێوەی‮ ‬تورك،‮ ‬بە دووشێوازی‮ ‬نەتەوە پەرستی‮ ‬و ئایینی‮ ‬مەزهەبی،‮ ‬بەردەوام لە هەوڵی‮ ‬فراوانكردن دەستەباڵایی‮ ‬خۆیاندان ونایانەوێت هیچ دەنگێك بۆ سەربەخۆیی‮ ‬بەرزبێتەوە،‮ ‬هەرزوو دەكەونە دژایەتیكردنی‮ ‬و بەهەموو شێوەو تاكتیكێك هەوڵدەدەن لەباری‮ ‬ببەن‮ ..‬زۆرجاریش ئەگەر خۆیان راستەوخۆدەستیان نەگەیشتبێتە تێكدانی‮ ‬ئەزمونی‮ ‬لەباربردن و تێكدانی‮ ‬كیانی‮ ‬نەتەوەیەك‮ ‬،‮ ‬هەوڵیانداوە ناراستەوخۆ لە رێگەی‮ ‬دەستێكی‮ ‬دیكەوە ئەو رەفتارە ئەنجامبدەن،‮ ‬ئەویش لە رێگەی‮ ‬پیلانگێڕی‮ ‬و رێكەوتنی‮ ‬ژێراوژێری‮ ‬وێرانكارییانە‮..‬

هەر لەو سۆنگەوە‮،‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئێستا روودەدات لە دژایەتیكردنی‮ ‬سەربەخۆبوونی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد و دروستبوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮ ‬لە باشوری‮ ‬كوردستان‮،‮ ‬شتێكی‮ ‬تازە نییە‮ ..‬بەڵكو كلتورێكی‮ ‬كۆنی‮ ‬هەزاران ساڵییەو حاڵەتێكی‮ ‬بەردەوامیشە‮.

‬بۆیە پێویستە ئێمەی‮ ‬كورد جگە لە بەهێزكردنی‮ ‬خۆمان‮‬،‮ ‬هەوڵی‮ ‬لاوازكردنی‮ ‬ئەوانیش بدەین،‮ ‬بەهەموو رێگەو شێوازێك‮ ..‬گرنگترینی‮ ‬ئەو شێوازانەش رێكخستن و‮ ‬یەكگرتوویی‮ ‬نێو ماڵی‮ ‬كورد و بەهێزكردنی‮ ‬بیری‮ ‬تاكی‮ ‬كوردە بۆ بیری‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬و خۆشەویستی‮ ‬نیشتمان‮..‬لە بەرانبەر ئەوەی‮ ‬كە رقی‮ ‬ئەوان بەردەوامە،‮ ‬پێویستە خۆشەویستی‮ ‬ئێمە بۆ سەربەخۆیی‮ ‬نیشتمان زیاتر و ئەستوورتر بێت‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌