2017-10-07

خه‌بات‮: ‬سەرهەنگ نەجمەدین

بەمەبەستی‮ ‬خۆئامادەكردنیان بۆ خولی‮ ‬فوتساڵی‮ ‬یانەكانی‮ ‬كوردستان كەوابڕیارە هەفتەی‮ ‬داهاتوو‮ ‬یارییەكانی‮ ‬خولەكە بەبەشداری‮ ‬10 یانە دەست پێبكات،‮ ‬یانەی‮ ‬زێرەڤانی‮ ‬لەكۆمەڵەی‮ ‬دووەمدایە و‮ ‬یانەكانی‮ ‬كۆمەڵەكەی‮ ‬دووەمیش بریتین لە زێرەڤانی،‮ ‬دەروازە،‮ ‬زانكۆی‮ ‬جیهان،‮ ‬گازی‮ ‬باكوور،‮ ‬سەورە،‮ ‬چۆمان‮.‬

لەمبارەیەوە خاتوو زینە جەمیل‮ ‬یاریزانی‮ ‬تیپی‮ ‬كچانی‮ ‬زێرەڤانی‮ ‬بۆ خەبات رایگەیاند‮: ‬بێگومان ئەم وەرزە دەبێت بەشێوەیەكی‮ ‬باشترو بەهێزتر بەشداری‮ ‬لەخولی‮ ‬فوستاڵی‮ ‬كوردستان بكەین،‮ ‬چونكە‮ ‬یانەكەمان بۆ ماوەی‮ ‬3 وەرز توانی‮ ‬یەكەمی‮ ‬كوردستان بێت،‮ ‬بۆیە بۆ ئەم وەرزەیش بەستافێكی‮ ‬تازەی‮ ‬راهێنەران و بەچەند‮ ‬یاریزانێكی‮ ‬ئاست بەرز بەشداری‮ ‬لەخولەكە دەكەین‮.‬

لەدرێژەی‮ ‬قسەكانیدا خاتوو زینە زیاتر گوتی‮: ‬دەستخۆشی‮ ‬و سوپاسی‮ ‬دەستەی‮ ‬كاگێری‮ ‬یانەی‮ ‬زێرەڤانی‮ ‬دەكەین بۆ ئەم وەرزە هاوكاری‮ ‬وپاڵپشتییەكی‮ ‬باشی‮ ‬تیپەكەمان دەكات لەهەموو روویەكەوە،‮ ‬پاڵپشتی‮ ‬و هاوكاری‮ ‬لەئەوان و‮ ‬یاریكردن و بردنەوەی‮ ‬نازناوی‮ ‬خولەكەیش لەئێمەی‮ ‬یاریزانان كەپێشكەشی‮ ‬دەستەی‮ ‬كارگێری‮ ‬یانەكە دەكەین‮.‬

پێویستە بگوترێ تیپی‮ ‬كچانی‮ ‬زێرەڤانی‮ ‬ئەم وەرزە نالە سوپەری‮ ‬یاریزانی‮ ‬پێشووی‮ ‬گۆڕەپان ومەیدانی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬دەست نیشانكردووە بۆ سەرپەرشتی‮ ‬كردنی‮ ‬تیپەكەیان لەخولی‮ ‬فوتساڵی‮ ‬یانەكانی‮ ‬كوردستان بۆ وەرزی‮ ‬2016-2017، جا لێرەدا ئەو پرسیارە دێتە پێشەوە ئایا نالە سوپەر لەتوانایدا هەیە‮ ‬پەرە بەئاستی‮ ‬تیپی‮ ‬كچانی‮ ‬زێرەڤانی‮ ‬بدات و لەبردنەوەی‮ ‬نازناوەكە نزیكیان بكاتەوە،‮ ‬ئەم پرسیارە تا دەستپێكی‮ ‬خولەكە بەشاراوەیی‮ ‬دەمێنیتەوە و هیوای‮ ‬سەركەوتن بۆ راهێنەری‮ ‬تازەكەی‮ ‬زێرەڤانی‮ ‬هەموو راهێنەرانی‮ ‬تیپی‮ ‬فوتساڵی‮ ‬كوردستان دەخوازین‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌