2017-10-07

خه‌بات: ساسان دەروێش‮- هۆله‌ندا

لیژنەی‮ ‬باڵای‮ ‬هەڤكاری‮ ‬پارتە كوردستانیەكان لە هۆڵەندا،‮ ‬كە بریتین لە20 ‮ ‬پارتی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەر چوار پارچەی‮ ‬كوردستان كە هەمیشە وەك‮ ‬یەك تیمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬كاریان كردووە لە پێناو سەرخستنی‮ ‬پرسی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و گەیاندنی‮ ‬پەیامی‮ ‬كورد بە‮ ‬یەكدەنگی‮ ‬و‮ ‬یەكهەڵوێستی‮ ‬بۆ ناوەندەكانی‮ ‬بڕیارو دەسەڵاتدارانی‮ ‬هۆڵەندا و لەمبارەوە‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬گرنگیان پێكەوە گێڕاوە‮، ‬لە دوای‮ ‬ئەو هەموو گوشار و هەڕەشەیەی‮ ‬دەكرێتە سەر كوردستان بەتایبەتی‮ ‬لەدوای‮ ‬دەرئەنجامی‮ ‬ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان پێكەوە بڕیاری‮ ‬كۆبوونەوەیەكی‮ ‬نائاساییان دا،‮ ‬بەمەبەستی‮ ‬خۆئامادەكردن بۆ هەر حاڵەتێكی‮ ‬نەخوازیار و پشتگیریكردن لە ئەنجامەكانی‮ ‬دەنگ و ئیرادەی‮ ‬بەرزی‮ ‬گەلەكەمان كە لە دوای‮ ‬ڕاگەیاندنی‮ ‬ئەنجامەكانی‮ ‬ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بەدەستیانهێنا‮.

‬ڕەتكردنەوەی‮ ‬هەر گوشارو هەڕەشەیەكی‮ ‬ناوەندی‮ ‬عێراق كە دەیكات و كردوویەتی‮ ‬بەدەنگی‮ ‬ناڕەزایەتی‮ ‬كوردانی‮ ‬تاراوگەو‮ ‬ڕژانە سەر شەقامەكان و چالاكی‮ ‬هەمەڕەنگ وەڵام دەدرێنەوە،‮ ‬ئەمەو كۆبوونەوەكە سەرەتا بەساتێك وەستان بۆ‮ ‬ڕێزگرتن لەگیانی‮ ‬پاكی‮ ‬شەهیدانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬گەورە دەستیپێكرد،‮ ‬لە دوای‮ ‬گفتوگۆیەكی‮ ‬تێر و تەسەلی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬پارتە كوردستانیەكان و خستنەڕووی‮ ‬هەلومەرجی‮ ‬ئێستاو ئەو بارودۆخەی‮ ‬كە هاتۆتە پێش بۆ ئایندەیەكی‮ ‬گەش و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئامادەنین بێ دەنگبن لە ئاست هەر‮ ‬ڕووبەڕووبوونەوەیەكی‮ ‬ئەو دەسكەوتە و خەبات و تێكۆشانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان سەرئەنجام بە كۆی‮ ‬دەنگ لەدوای‮ ‬گەڵاڵەكردنی‮ ‬چەند پێشنیارێك كە لە بەرژەوەندی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و سەروەری‮ ‬كوردستاندا بێت لەیەكڕیزی‮ ‬و‮ ‬یەكدەنگی‮ ‬كۆمەڵێك بڕیاردرا‮.‬

بۆ زیاتر زانیاری‮ ‬وەرگرتن لەسەر ئەم كۆبوونەوەیە عەلی‮ ‬هروری‮ ‬وتەبێژی‮ ‬لیژنەی‮ ‬باڵای‮ ‬پارتە كوردستانیەكان بۆ خەبات دواو گوتی‮: ‬لەسەر بانگهێشتی‮ ‬لیژنەی‮ ‬باڵا كۆبوونەوەیەكی‮ ‬نائاساییمان ئەنجامدا تاكو پێكەوە پاڵپشتی‮ ‬لەو بڕیارە مێژووییە و دەرئەنجامەكانی‮ ‬بكەین و پشتگیری‮ ‬زیاتری‮ ‬خۆمان دەربڕین بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮. ‬بۆیە لە كۆبوونەوەكە بە كۆی‮ ‬دەنگی‮ ‬بەشداربووان كۆمەڵێك بڕیارمان دا،‮ ‬لەوانەش دەركردنی‮ ‬سێ بەیاننامە بەمەبەستی‮: ‬

1- ‬پشتگیریكردن لەسەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮. ‬

2- ‬دەركردنی‮ ‬بەیاننامەیەك هاوپێچ لەگەڵ بڕیارەكانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان بۆ حكومەت و پەرلەمان و گەلی‮ ‬هۆڵەندا‮. ‬

3- ‬دەركردنی‮ ‬بەیاننامەیەكی‮ ‬ناڕازی‮ ‬بوون دژی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬ئێران بۆ دەستگیركردنی‮ ‬سەدان هاووڵاتی‮ ‬كورد كە بەمەبەستی‮ ‬پشتگیری‮ ‬لە‮ ‬ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان لە شارەكانی‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬كوردستان دەستگیركراون،‮ ‬هەروەها لەگەڵ بەهێزكردنی‮ ‬لۆبی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بۆ پەیوەندی‮ ‬دیبلۆماسی‮ ‬لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی‮ ‬هۆڵەندا و داڕشتنی‮ ‬پرۆگرامی‮ ‬خۆپیشاندانێكی‮ ‬سەرانسەری‮ ‬لە هۆڵەندا بەمەبەستی‮ ‬پشتگیری‮ ‬لەسەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌