2017-10-07

خەبات‮: مەریوان نەقشبەندی‮

‬یەكێك لەگەورەترین ئەكادیمی‮ ‬و بیرمەندەكانی‮ ‬عەرەب پشتیوانی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دووپات دەكاتەوە و بەسەرسوڕمانەوە دەڕوانێتە هەڵوێستەكەی‮ ‬مەشیەخەی‮ ‬ئەزهەر بەرامبەر سەربەخۆیی‮ ‬و ریفراندۆمی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان‮. ‬د‮. ‬سەعدەدین ئیبراهیم گەورە بیرمەندی‮ ‬عەرەب و بەڕێوەبەری‮ ‬دەزگای‮ ‬ئیبن خەلدون بۆ لێكۆڵینەوە و مامۆستای‮ ‬زانستی‮ ‬سیاسی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬لەزانكۆی‮ ‬ئەمریكی‮ ‬لەقاهیرە لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بۆ رۆژنامەی‮ ‬خەبات پشتیوانی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دووپات كردەوە و گوتی‮: ‬ریفراندۆم مافێكی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬هەر گەلێكە و سەرم سوڕماوە كە كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬ئەم مافە بەگەلێكی‮ ‬قارەمان و مرۆڤدۆستی‮ ‬وەك كورد رەوا نابینن،‮ ‬لەكاتێكدا گەلی‮ ‬كورد زیاتر لەهەموو گەلانی‮ ‬دنیا زوڵمی‮ ‬لێكراوە بەدەست رژێمە دكتاتۆری‮ ‬و سەركوتكارەكانی‮ ‬ناوچەكە‮.

‬د‮. ‬سەعدەدین لەدرێژەی‮ ‬لێدوانەكەیدا بۆ رۆژنامەی‮ ‬خەبات دەڵێ‮: ‬من سەردانی‮ ‬كوردستانم كردووە و لە خەڵكی‮ ‬تر زیاتر دەزانم كە دانیشتوانی‮ ‬كوردستان چەند لێبوردە و مرۆڤدۆستن و چەند حەزیان لەدیموكراسیەتە،‮ ‬بۆیە هەڵوێستی‮ ‬مەشیەخەی‮ ‬ئەزهەر بەرامبەر ریفراندۆمی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان توشی‮ ‬شۆكی‮ ‬كردم و نازانم بۆچی‮ ‬دەبێ دژی‮ ‬گەلێكی‮ ‬موسڵمانی‮ ‬میانرۆ بوەستنەوە؟‮!. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌