2017-10-04

خه‌بات: رانیار دڵشاد

دوێنێ لە مۆسكۆ هەفتەی‮ ‬وزەی‮ ‬رووسیا دەستی‮ ‬پێكرد،‮ ‬وەزیری‮ ‬وزەی‮ ‬رووسیا رایگەیاند گازپرۆم لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بەردەوام دەبێت،‮ ‬لە حوزەیرانی‮ ‬ئەمساڵیش لە سانپوترس بۆرگ كۆنفرانسی‮ ‬وزە بەڕێوەچوو و شاندی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش بەسەرۆكایەتی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و بەشداریی‮ ‬قوباد تاڵەبانی‮ ‬جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەت ئامادەبوو‮، هەروەها بەشێكی‮ ‬ئەجندای‮ ‬سەردانی‮ ‬سەرۆك كۆماری‮ ‬رووسیا بۆ توركیا وزە بوو،‮ ‬بۆ تیشك خستنە سەر ئەو لایەنە كە پەیوەندیی‮ ‬راستەوخۆی‮ ‬بە هەرێمی‮ ‬كوردستانەوە هەیە،‮ ‬خەبات پەیوەندیی‮ ‬بە د‮. خۆشەوی‮ ‬مەلا ئیبراهیم نوێنەری‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان له‌ رووسیا كرد‮.

سەرەتا لەبارەی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬نەرێنیی‮ ‬توركیا بەرامبەر هەرێمی‮ ‬كوردستان لەم بارودۆخەدا لە كاتێكدا كوردستان سەرچاوەیەكی‮ ‬نزیكی‮ ‬دەسكەوتنی‮ ‬وزەیە بۆ ئەو وڵاتە د‮.‬خۆشەوی‮ ‬گووتی‮:‬‮ ‬توركیا بە هیچ شێوەیەك ناتوانێت دەست لە هاوردەكردنی‮ ‬وزەی‮ ‬كوردستان هەڵگرێت،‮ ‬گەشەی‮ ‬كۆی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬توركیا‮ ‬GDPبە تایبەتی‮ ‬ناوچەكانی‮ ‬باكوری‮ ‬كوردستان راستەوخۆ بە وزەی‮ ‬كوردستانەوە‮ ‬بەستراونەتەوە‮: ئەو وڵاتانەی‮ ‬كە وزەی‮ ‬ناوخۆییان لەبەردەستدا نیە،‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬بەرچاو بە هاوردەی‮ ‬وزەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ترەوە بەستراون،‮ ‬لە لایەكی‮ ‬تریشەوە توركیا پێویستی‮ ‬بەهەناردەی‮ ‬كاڵای‮ ‬بەرهەمهێنراوی‮ ‬هەیە،‮ ‬لەو رووەیشەوە توركیا گوشاری‮ ‬زۆری‮ ‬لە سەرە،‮ ‬پەیوەندیەكانی‮ ‬لەگەڵ‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا ئاڵۆزییان تێكەوتووە،‮ تا ئێستا لەگەڵ رووسیاش بە شێوەیەكی‮ ‬باش ئاسایی‮ ‬نەكراونەتەوە‮.‬رووسیاش بەهەمانشێوە رووبەڕووی‮ ‬چەندین كێشەی‮ ‬هەناردەی‮ ‬نەوت و گاز بووەتەوە،‮ ‬ئەوروپا و رۆژئاوا هەوڵدەدەن كە هاوردەی‮ ‬نەوت و گازی‮ ‬رووسیا كەمبكەنەوە،‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا بڕیاریداوە كە هەر وڵاتێك تەنیا بە رادەی‮ ‬30 وابەستەی هاوردەی‮ ‬وزەی‮ ‬وڵاتێكی‮ ‬تربێت‮.

لەبارەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئاخۆ چ هۆیەك پاڵ بە رووسیاوە دەنێت كار لە كوردستان بكات و وەبەرهێنان لە كەرتی‮ ‬وزەدا بكات،‮ ‬د‮. ‬خۆشەوی‮ ‬مەلا ئیبراهیم گووتی‮:‬‮ ‬رووسیا زۆر پێداگرانە هەوڵدەدات كە ركابەری‮ ‬نوێی‮ ‬بۆ دروست نەبن،‮ ‬لە نزیكەوە كار لەگەڵ ئازەربایجان و ئێستاش وا لەگەڵ كوردستاندا دەكات،‮ ‬رووسیا هەوڵدەدات كە كاریگەری‮ ‬راستەوخۆی‮ ‬بەسەر هێڵی‮ ‬هەناردەی‮ ‬ئازەربایجانی‮ ‬بۆ ئەوروپادا هەبێت،‮ ‬هەروەها ئێستا بە نەفەسێكی‮ ‬تازەوە هاتۆتە ناو بازاڕی‮ ‬وزەی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كۆنترۆڵكردنی‮ ‬گازی‮ ‬كوردستان بۆ رووسیا زۆر گرنگە و كاریگەریی‮ ‬راستەوخۆی‮ ‬بەسەر قەبارەی‮ ‬هەناردەی‮ ‬دا دەبێت، لەبەردەم هەناردەی‮ ‬گازی‮ ‬رووسیا لە رێگای‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئەوروپای‮ ‬رۆژهەڵات وەكو ئۆكراینا،‮ ‬پۆلۆنیا،‮ ‬وڵاتانی‮ ‬باڵتیك و بیلاروسیاش كێشەی‮ ‬تێدا كەوتووە‮.

‬لەبارەی‮ ‬پاشەكشەی‮ ‬رووسیا لە پرۆژەی‮ ‬بۆڕیی‮ ‬نەوت بۆ وڵاتانی‮ ‬باڵكان و زیانمەندبوونی‮ ‬لەو پرۆژەیەدا گووتی‮:‬‮ رووسیا وا كار لەسەر راكێشانی‮ ‬هێڵی‮ ‬دووەمی‮ ‬هەناردەی‮ ‬گازی‮ ‬باكور بە رێگای‮ ‬دەریای‮ ‬باڵتیكەوە بۆ ئاڵمان دەكات،‮ ‬بەڵام ئەو كارەیەش رووبەڕووی‮ ‬زۆر كێشەی‮ ‬تەكنیكی‮ ‬و بەرگری‮ ‬بووەتەوە،‮ ‬بەر لە چەند ساڵ،‮ ‬رووسیا دەستی‮ ‬بەكاری‮ ‬راكێشانی‮ ‬بۆری‮ ‬نەوت بۆ وڵاتانی‮ ‬باڵكان بە رێگای‮ ‬بولگاریا و رۆمانیادا كرد،‮ ‬تا رادەیەكی‮ ‬باش تێچوونی‮ ‬زۆریشی‮ ‬هەبوو،‮ ‬بەڵام پاشان لەژێر فشاری‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا بولگارستان ناچار بوو كە دەست لەو پرۆژە هاوبەشەیە بەربدات،‮ ‬رووسیا بە خەسارەتێكی‮ ‬چەند ملیارد دۆلارییەوە،‮ ‬وازی‮ ‬لە جێبەجێكردنی‮ ‬پرۆژەی‮ ‬باشوری‮ ‬هێنا،‮ ‬ئێستا رووسیا دەستی‮ ‬بە راكێشانی‮ ‬بۆری‮ ‬گازی‮ ‬بۆ توركیا كردووە،‮ ‬بەڵام لێرەشدا گرنگە كە ئەگەر رووسیا بتوانێت كاریگەری‮ ‬لەسەر گازی‮ ‬هەناردەی‮ ‬ئازەربایجان بەناوی‮ ‬تاناب و هەناردەی‮ ‬كوردستاندا بكات و لەیەك پرۆژەی‮ ‬هاوبەشدا رێكیان بخات،‮ ‬ئینجا دەتوانێت كە كاریگەریی‮ ‬تەواوی‮ ‬بەسەر بازاڕی‮ ‬گازی‮ ‬ئەوروپادا بكات‮.‬

لەبارەی‮ ‬هاتنی‮ ‬چەند دەوڵەتێكی‮ ‬دی‮ ‬بۆ بازاڕی‮ ‬نەوت و گاز و كاریگەریی‮ ‬لەسەر رووسیا و ئاخۆ هەڵبژاردنی‮ ‬كوردستان لەلایەن رووسیاوە بۆ سەرهەڵدانی‮ ‬ئەو دەوڵەتانەیە كە كێبەركێ لەگەڵ رووسیا دەكەن،‮ ‬د‮. ‬خۆشەوی‮ ‬گووتی‮:‬‮ ‬جێگای‮ ‬وەبیرهێنانەوەیە كە ئەمریكاش بە بەردەوامی‮ ‬هەوڵدەدات كە جێگای‮ ‬هەناردەی‮ ‬گازی‮ ‬رووسیا بخاتە بەردەم ئەوروپا،‮ ‬هەر لە ئێستاوە پۆلۆنیا دەستی‮ ‬بە كڕینی‮ ‬وزەی‮ ‬ئەمریكا كردووە‮، ‬ویلایەتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمریكا دەستیان بە دەرهێنانی‮ ‬گازی‮ ‬شێل كە شێوە گازێكی‮ ‬سروشتیە و بە پەیتایەكی‮ ‬فراوان پێویستە كە كاری‮ ‬وەبەرهێنانی‮ ‬لەسەر بكرێت بەڵام بەرهەمهێنانی‮ ‬ئەو گازەیەش كارێكی‮ ‬ئاسان نیە،‮ ‬چونكە پێویستە كە پێوەرێكی‮ ‬زۆری‮ ‬زەوی‮ ‬بكۆڵدرێت و زەرەر بە ژینگە دەگەێنێت،‮ ‬هەروەها تێچوونی‮ ‬بەرهەمهێنانیشی‮ ‬زۆرەو ئینجا لە پاش ئەوە پێویستە كە هەناردەی‮ ‬ئەوروپا بكرێت،‮ ‬بە واتایەكی‮ ‬تر هەناردەی‮ ‬ئەو گازە شلەیە كارێكی‮ ‬ئاسان نیە،‮ ‬بەڵام بە بەرهەمهێنانی‮ ‬ئەو گازە نرخی‮ ‬گازیش دابەزیووە،‮ ‬رووسیا لە سەرەتادا بەرهەمهێنانی‮ ‬ئەو گازەی‮ ‬بەهەند وەرنەگرت،‮ ‬بەڵام ئێستا ترسی‮ ‬ئەوەی‮ ‬لێنیشتۆتەوە كە وڵاتانی‮ ‬تری‮ ‬وەكو ویلایەتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمریكا‮ ،‮ ‬كه‌نه‌دا‬،‮ ‬قەتەر و ئوسترالیاش جێگای‮ ‬هەناردەی‮ ‬رووسیا بو ئەوروپا بگرنەوە،‮ بۆیە رووسیا ئێستا ناچارە كە بە هەموو هێزێكەوە كار لەسەر كاریگەریی‮ ‬بەسەر هەناردەی‮ ‬گازی‮ ‬كوردستاندا بكات،‮ ‬لە لایەكی‮ ‬تریشەوە توركیاش ناچارە كە گاز لە رووسیا‮ ‬یان ئێران بكڕێت و بكەوێتە ژێر كاریگەریی‮ ‬ئەو وڵاتانە،‮ ‬یانیش بە نرخێكی‮ ‬هەرزانتر گاز لە كوردستان هاوردە بكات،‮ ‬هەروەها هەموو كاڵا نەفرۆشراوەكانیشی‮ ‬بفروشێتە كوردستان‮.

دواتر لەبارەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئاخۆ تا چەند دەوڵەمەندیی‮ ‬كوردستان بە نەوت كار دەكاتە سەر گۆڕینی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬رووسیا و توركیا كە لە دژی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬نەوەستنەوە د‮. ‬خۆشەوی‮ ‬گووتی‮:‬‮ ‬بۆیە زوو‮ ‬یان درەنگ توركیا ناچارە كە سازش لەو رووەوە بكات و دروستبوونی‮ ‬كیانی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستانی‮ ‬راستیەكی‮ ‬حەتمیە و توركیا و رووسیاش بە باشی‮ ‬دەزانن و لەبەرژەوەندی‮ ‬هەردوولایەنیشدایە كە كوردستان‮ ‬سەربەخۆبێت و بتوانیت كە گرێبەستی‮ ‬راستەوخۆ بە بێ هیچ‮ ‬بەربەستێك واژو بكات‮.‬

 

 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌