2017-10-03

كاروان محەمەد سینۆ‮❊‬

پاش‮ ‬14‮ ‬سال لە ئەزموونی‮ ‬شكست خواردووی‮ ‬كوردستان لە گەڵ دوڵەتی‮ ‬عێراق و پێشێلكردنی‮ ‬چەندین ماددەی‮ ‬دەستوور لە لایەن حكوومەتە‮ ‬یەك لە دوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬بەغدا و پابەند نەبوونیان بە مەبدەئی‮ ‬شەراكەت و ئاگادار كردنەوەیان چەندین جار بەم پێشێل كارییانەیان،‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬ناچار بوو كە بیر لە بەدیلێكی‮ ‬دیكە بكاتەوە بۆ رایی‮ ‬كردنی‮ ‬ژیان و داهاتووی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان‮. ‬ئەوەبوو بە پێشنیاری‮ ‬جەنابی‮ ‬بارزانی‮ ‬و رەزامەندی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬باڵای‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان كەپێكهاتبوو لە زۆرینەی‮ ‬زۆری‮ ‬حزبەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بڕیاردرا ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان لە‮ ‬25ی‮ ‬ئەیلوول ئەنجام بدرێ‮. ‬

لەم رۆژی‮ ‬25ی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬رابردوو،‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بەهەموو نەتەوە و ئاین و مەزهەبەكانیەوە،‮ ‬كە هەموویان تینووی‮ ‬ئازادی‮ ‬و سەربەخۆی‮ ‬بوون،‮ ‬بەرێژەی‮ ‬%92.73 داوای‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانیانكرد‮. ‬لەبەرامبەردا حكومەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬بەغدا و وڵاتانی‮ ‬دراوسێ كەوتنە دژایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬ئیرادەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لەیەكەم هەڵوێستی‮ ‬دژبەرییدا،‮ ‬حكومەتی‮ ‬بەغدا‮ ‬دەستی‮ ‬نایە قورگی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و بڕیاریدا بە داخستنی‮ ‬هەردوو فڕۆكەخانەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەولێر و سلێمانی‮ ‬بەرووی‮ ‬گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەكان‮. ‬ئاماژە بە‮ ‬یاسا و بنەماكانی‮ ‬فڕینی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬ئەمە پەرچەكردارێكی‮ ‬ڕقدار و خۆسەپێنەرە‮ ‬تعسف‮ ‬دژی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان دەكرێ و پێچەوانەی‮ ‬ئامانجەكانی‮ ‬رێكەوتنی‮ ‬نێودەوڵەتییە بۆ فڕینی‮ ‬شارستانی‮ ‬كە بە‮ ‬رێكەوتنی‮ ‬شیكاگۆ‮ ‬1944‮‬ ناسراوە و لە رۆژی‮ ‬7ی‮ ‬كانوونی‮ ‬یەكەمی‮ ‬1944 ‮ ‬لە شاری‮ ‬شیكاكۆ لە ئەمریكا ئیمزا كراوە‮. ‬شایانی‮ ‬باسە،‮ ‬عێراق‮ ‬یەكێك بووە لە‮ ‬52دەولەتی‮ ‬جیهان كە ئەوكات ئیمزای‮ ‬لەسەر ئەم رێكەوتنە كردووە،‮ ‬بۆیە دەبێت پێگیر‮ ‬ملزم‮ ‬بێت بە‮ ‬یاسا و بڕیار و فەرمانەكانی‮ ‬ئەم ریێكەوتنە و رێنماییەكانی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بۆ فڕینی‮ ‬شارستانی‮ ‬ئیكاو ـ‮ ‬ICAO‮‬.

‮‬ئیكاو‮ ‬رێكخراوی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بۆ فڕینی‮ ‬شارستانی‮ ‬ICAO‮‬

پاش رێكەوتنی‮ ‬شیكاگۆ‮ ‬1944 لە‮ ‬6ی‮ ‬حوزەیرانی‮ ‬1945، یەكسەر رێكخراوێكی‮ ‬نێوەدەوڵەتی‮ ‬كاتی‮ ‬بۆفڕینی‮ ‬شارستانی‮ ‬دروست بوو بە ناوی‮ ‬PICAO‮‬،‮ ‬دەم و دەست ئەم رێكخراوە دەستی‮ ‬كرد بە رێكخستنی‮ ‬گەشتەكانی‮ ‬فڕینی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لەسەرانسەری‮ ‬جیهاندا‮ ‬تاوەكو لە‮ ‬5ی‮ ‬ئازاری‮ ‬1947 ‮‬رێكەوتنی‮ ‬شیكاگۆ‮ ‬1944‮‬ راستهێنرا‮ ‬یاخود‮ ‬مصادقە‮‬ی‮ ‬لەسەركرا،‮ ‬ئینجا رێكخراوی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بۆ فڕینی‮ ‬شارستان‮ ‬International Civil Aviation Organization ‮ ‬ناسراو بە‮ ‬ئیكاو ـ‮ ‬ICAO‮‬ لەدایك بوو و جێگەی‮ ‬رێكخراوە كاتییەكەی‮ ‬گرتەوە و تاكو ئێستا ئەم رێكخراوە بەرپرسی‮ ‬سەرەكییە لە كاروباری‮ ‬فڕینی‮ ‬شستانی‮ ‬نێودەوڵتی،‮ ‬ئەم رێكخراوە‮ ‬سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكانە و ئێستا بارەگاكەی‮ ‬لە شاری‮ ‬مۆنتریالـە لە وڵاتی‮ ‬كەنەدا،‮ ‬هەروەها‮ ‬یاسا‮ ‬یاخود رێكەوتننامەی‮ ‬پەیمانی‮ ‬شیكاگۆ‮ ‬1944‮‬ بووە بنەمایی‮ ‬یاسایی‮ ‬یاخود بووە پەیرەو و‮ ‬یاسای‮ ‬رێكخراوی‮ ‬ئیكاو ـ‮ ‬ICAO‮‬ـی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬كە لەو كاتەوە تاكو ئێستا بەرپرسە لە تەواوی‮ ‬كاروبار و رێكخستنی‮ ‬گەشتە ئاسمانییەكانی‮ ‬فڕنی‮ ‬شارستانی‮ ‬مدنی‮ ‬لەجیهاندا‮. ‬ئەم رێكخراروە هەر لەسەرەتای‮ ‬دامەزراندنییەوە،‮ ‬ئامانجی‮ ‬رێكەوتنی‮ ‬شیكاگۆ‮ ‬1944‮‬ و ئامانجی‮ ‬رێكخراوەكەیان بۆ ئەندامان خستەروو و ئاشكرایان كرد كە نابێ ئەندامانی‮ ‬پەیمانی‮ ‬شیكاگۆ‮ ‬1944‮‬ پێچەوانە‮ ‬یاخود لە ئامانجەكان دەربچن‮ ‬هەروەك ئێستا حكومەتی‮ ‬بەغدا پێچەوانەی‮ ‬بنەماكانی‮ ‬ریكەوتنی‮ ‬شیكاگۆ‮ ‬1944رەفتاری‮ ‬كردووە و هەردوو فڕۆكەخانەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەولێر و سلێمانی‮ ‬داختووە،‮ ‬بۆیە لەرووی‮ ‬یاسای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬فڕینی‮ ‬شارستانی‮ ‬بەغدا بەرپرسیار دەبێت‮. ‬ئەمەش دەقی‮ ‬ئامانجەكانی‮ ‬پەیمانی‮ ‬شیكاگۆ‮ ‬1944‮‬یە كەرێكخراوی‮ ‬ئیكاو ـ‮ ‬ICAO‮‬ دیاری‮ ‬كردووە و پێویستە ئیمزادارانی‮ ‬پەیمانی‮ ‬شیكاگۆ‮ ‬1944‮‬ پێیەوە پابەند بن‮: "‬پێشڤەچوون لە بواری‮ ‬فڕینی‮ ‬شارستانی‮ ‬مدنی‮ ‬لە داهاتوودا دەتوانێ لێكگەیشتن و هاوڕێتی‮ ‬لە نێوان گەل و نەتەوەكانی‮ ‬جیهان دەستەبەر بكات،‮ ‬بەڵام زۆری‮ ‬و خۆسەپاندن دەبێتە ئەگەری‮ ‬هەڕەشە لەسەر ئاسایش گشتی،‮ ‬بۆیە واچاكە ناكۆكییەكان وەلا بنرێن و هانبدرێ بۆ هاوكاری‮ ‬و هەماهەنگی‮ ‬لە نێوان گەل و نەتەوەكان كە ئاسایشی‮ ‬جیهان لەسەر بەندە‮". ‬وانەبێ ئەم دەقە‮ ‬یاساییەی‮ ‬سەرەوە هەروا بۆ‮ ‬دوعا و سەلام‮ ‬نوسرابێتەوە،‮ ‬بەڵكو هەر‮ ‬یەك لە دەستەواژەكانی‮ ‬لێكگەیشتن ـ هاوڕێتی‮ ‬ـ گەل ـ نەتەوە ـ خۆسەپاندن‮ "‬تعسف‮" ‬ـ هەڕەشە ـ ئاسایشی‮ ‬گشتی‮ ‬ـ ئاسایشی‮ ‬جیهان‮ ‬لەم دەقەدا،‮ ‬هەریەكەیان مانا و رامانی‮ ‬یاسایی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە كە بەسەر‮ ‬یاساناساندا تێپەڕنابێت‮.‬

بنەما‮ ‬احكام‮‬ی‮ ‬رێكەوتنی‮ ‬شیكاگۆ تەواوكەری‮ ‬یاسای‮ ‬فڕینی‮ ‬مەدەنی‮ ‬عێراقە عێراقە

رێكەوتنی‮ ‬شیكاگۆ‮ ‬1944‮‬ بۆ فڕینی‮ ‬شارستانی،‮ ‬بەپێی‮ ‬یاسای‮ ‬ژمارە‮ ‬6 ‮ ‬ساڵی‮ ‬1947 ‮ ‬لە لایەن عێراقەوە پشتراست‮ ‬تصدیق‮ ‬كرا و لە رۆژی‮ ‬26ـی‮ ‬ئایاری‮ ‬1947 ‮ ‬لەرۆژنامەی‮ ‬فەرمی‮ ‬وەقائیعی‮ ‬عێراق‮ ‬بڵاو كرایەوە‮. ‬لەم رۆژەوە عێراق بە هەمووشێوەیەك پابەندبووە بە‮ ‬یاسای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬رێكەوتنی‮ ‬شیكاگۆ‮ ‬1944‮‬ و هەروەها پابەندە بە رێنماییەكانی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بۆ فڕینی‮ ‬شارستانی‮ ‬ئیكاو ـ‮ ‬ICAO‮‬،‮ ‬ئەمە لە لایەك،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬دیكە‮ ‬یاسای‮ ‬فڕینی‮ ‬شارستانی‮ ‬مدنی‮ ‬عێراق ژمارە‮ ‬148 ‮ ‬دەرچووی‮ ‬ساڵی‮ ‬1974 ‮ ‬كە لە رۆژی‮ ‬18ی‮ ‬تشرینی‮ ‬یەكەم‮ ‬1974 ‮ ‬لە رۆژنامەی‮ ‬وەقائیعی‮ ‬عراق‮ ‬ژمارە‮ ‬2415 بڵاو بۆتەوە،‮ ‬لە مادە‮ ‬3ی‮ ‬ئەم‮ ‬یاسایەدا عێراق پابەند‮ ‬ملزم‮ ‬كراوە بە رێكەوتنی‮ ‬شیكاگۆ‮ ‬1944‮‬،‮ ‬ ئەمەش دەقی‮ ‬مادەی3ی‮ ‬یاساكەیە‮: "‬بنەماكانی‮ ‬احكامـی‮ ‬رێكەوتنی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬فڕینی‮ ‬شارستانی‮ ‬كەلە‮ ‬7ی‮ ‬كانوونی‮ ‬یەكەم ساڵی‮ ‬1944 ‮ ‬لە شیكاگۆ ئیمزاكراوە و هەروەها‮ ‬بنەماكان ـ احكام‮‬ی‮ ‬پەیمان و رێكەوتنە نێودەڵەتییەكانی‮ ‬فڕینی‮ ‬شارستانی‮ ‬دیكە كە دەوڵەت‮ ‬عێراق‮ ‬بەشداری‮ ‬تێداكردووە،‮ ‬یاخود لە داهاتوودا بەشدارییان تێدا دەكات،‮ ‬بنەما ـ احكامـەكانیان بە بەشێكی‮ ‬تەواوكەری‮ ‬ئەم‮ ‬یاسایە‮ ‬واتا‮ ‬یاسای‮ ‬عێراق ژمارە‮ ‬148 ساڵی‮ ‬1974‮‬ ئەژمار دەكرێت‮". ‬بەكورتی‮ ‬واتا‮ {‬یاساكانی‮ ‬رێكەوتننامەی‮ ‬شیكاگۆ‮ ‬1944‮‬ بەبەشێكی‮ ‬تەواوكەری‮ ‬یاسای‮ ‬فڕینی‮ ‬شارستانی‮ ‬عێراق ئەژمار دەكرێت‮}‬،‮ ‬بۆیە دەبێ عێراق پابەندی‮ ‬رێكەوتننامەی‮ ‬شیكاگۆ‮ ‬1944‮‬ بێت،‮ ‬ئەگینا بەرامبەر‮ ‬یاسای‮ ‬نێودوڵەتی‮ ‬بەرپرسیار دەبێت‮.‬

چۆن بەغدا بەرامبەر‮ ‬یاسای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بەرپرسیارە؟

یەكەم‮:‬‮ ‬وەك لێكۆڵەوەری‮ ‬دادی،‮ ‬من دەزانم كە بەغدا بە پێی‮ ‬ماددەی‮ ‬84 ‮ ‬بەندی‮ ‬19 ـ شەڕ‮ ‬و قەیرانەكان‮ ‬لە رێكەوتننامەی‮ ‬شیكاگۆ‮ ‬1944‮‬،‮ ‬گوای‮ ‬بە هۆی‮ ‬گشپرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانەوە،‮ ‬عێراق لە قەیراندایە،‮ ‬بۆیە بەغدا تاك لایەنە دەرگای‮ ‬هەردوو فڕۆكەخانەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەولێر و سلێمانی‮ ‬بەرووی‮ ‬گەشتی‮ ‬فڕوكەوانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬داخستوو‮. ‬بەڵام ئایا بەغدا نازانێ؟‮! ‬كە بۆ پەنابردنی‮ ‬ئەم ماددەیە،‮ ‬دەبێ لەو هەرێمەی‮ ‬كە فڕوكەخانە لێی‮ ‬دادەخرێت،‮ ‬دەبێ بەفعلی‮ ‬جەنگ و قەیران هەبێ،‮ ‬هەروەها پێش داخستنی‮ ‬هەر فڕوكە خانەیەكی‮ ‬نێودەوڵتی،‮ ‬پێویستە بەغدا بەفەرمی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬ئیكاو ـ‮ ‬ICAO‮‬ لەم هەڵوێستەی‮ ‬ئاگادار بكاتەوە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ئەوان جەنگ و قەیرانەكە هەڵسەنگێنن و رێكاری‮ ‬پێویست بگرنەبەر‮. ‬لەوەڵامدا دەڵێم‮: "‬نەخێر بەغدا ئەم هەنگاوەی‮ ‬پەیڕەو نەكردووە،‮ ‬چونكە هیچ جەنگ و كوشتارێك لە كوردستاندا نییە،‮ ‬بەڵكو ئەوەی‮ ‬بووە میللەتێك ئاشتیانە و بەپڕۆسەیەكی‮ ‬دیموكراسیانە ئیرادەی‮ ‬خۆی‮ ‬دەربڕیوە‮". ‬لێرەدا هەر لەسەرەتاوە،‮ ‬بەپێشێل كردنی‮ ‬ماددەی‮ ‬84 ‮‬بەندی‮ ‬19 ـ شەڕ‮ ‬و قەیرانەكان‮ ‬لە رێكەوتننامەی‮ ‬شیكاگۆ‮ ‬1944‮‬ بەغدا كەوتۆتە نێوە چاڵێكی‮ ‬یاسای‮ ‬فڕینی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬تێیدا بەرپرسیارە‮.‬

دووەم‮: ‬هەروەها من دەزانم،‮ ‬بەغدا بە پێی‮ ‬ماددەی‮ ‬9 ‮ ‬لە رێكەوتننامەی‮ ‬شیكاگۆ‮ ‬1944‮‬، هەردوو فڕۆكەخانەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەوڵێر و سلێمانی‮ ‬داخستووە،‮ ‬بەڵام ئایا بەغدا نازێنێ؟‮!‬،‮ ‬پەنابردن بۆ ئەم مادەیە،‮ ‬دیسان دەبێ جەنگ و كوشتارێك لە دەڤەرەكەدا هەبێت،‮ ‬یاخود‮ ‬داخستنەكە‮ ‬پەیوەست بێت بە ئاسایشی‮ ‬گشتی،‮ ‬بۆ نموونە دەبێ‮ ‬كردەیەكی‮ ‬تیرۆرستی‮ ‬هەبێت‮ ‬یان ترس لە كردەیەكی‮ ‬تیرۆرستی‮ ‬هەبێت،‮ ‬یان تێپەر بوونی‮ ‬مووشەكی‮ ‬دوورهاوێژ بەسەر هەرێمەكەدا‮ ‬یان تۆپبارن لە نێون هەرێمەكە و لایەنێكی‮ ‬دیكە هەبێت‮ ‬یاخود تۆپبارانی‮ ‬نێوان دوو لایەنی‮ ‬جودا كە بەسەر ئاسمانی‮ ‬هەرێمەكەدا تێپەڕبێت و‮ ...‬هتد‮. ‬ئەمە لەلایەك،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەوە كاتێك پەنا دەبرێتە بەر ماددەی‮ ‬9 ‮ ‬لە رێكەوتننامەی‮ ‬شیكاگۆ‮ ‬1944‮‬،‮ ‬پێویستە بەڵكو مەرجە،‮ ‬هەموو گەشتێكی‮ ‬ئاسمانی‮ ‬رابگیرێ بەبێ جیاوازی‮ ‬،‮ ‬واتا ئەگەر گەشتەكان قەدەغەكران،‮ ‬دەبێ هەموو گەشتێك‮ ‬بەرەهایی‮ ‬قەدغەبكرێن بەبێ جیاوازی،‮ ‬واتا دەبێ گەشتەكانی‮ ‬خودی‮ ‬ئەو وڵاتەش ئەنجام نەدرێن كە قەدەغەكەی‮ ‬راگەیاندووە،‮ ‬كەواتە دەبێ گەشتە ئاسمانییەكانی‮ ‬خودی‮ ‬عێراقیش بۆ كوردستان رابگیرێن،‮ ‬بەڵام عێراق‮ ‬تاكو نوسینی‮ ‬ئەم بابەتەش‮ ‬گەشتەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ هەردوو فڕۆكە خانەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەولێر و سلێمانی‮ ‬رانەگرتووە‮. ‬لەم رووەوەش عێراق ماددەی‮ ‬9 ‮ ‬لە رێكەوتننامەی‮ ‬شیكاگۆ‮ ‬1944 پێشێل كردووە‮. ‬بۆیە دیسان دەڵێم‮: "‬هیچێك لەو دووحاڵەتەی‮ ‬سەرەوە‮ ‬شەڕ‮ ‬و نائارامی‮ ‬لە كوردستاندا نییە و جیاوازی‮ ‬لە راگرتنی‮ ‬گەشتەكان كراوە‮. ‬كەواتە بە پێشێلكردنی‮ ‬كرد ماددەی‮ ‬9 ‮ ‬لە رێكەوتننامەی‮ ‬شیكاگۆ‮ ‬1944‮‬ دیسان بەغدا كەوتۆتە نێو چاڵی‮ ‬دووەمی‮ ‬یاسای‮ ‬فڕینی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و تێیدا بەرپرسیارە‮.‬

سێهەم‮: ‬چاڵی‮ ‬سێهەمی‮ ‬یاسای‮ ‬فڕینی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬كە بەغدا تێی‮ ‬كەوتووە بەهۆی‮ ‬داخستنی‮ ‬هەردوو فڕۆكەخانەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەولێر و سلێمانی،‮ ‬بریتییە لە چاڵێ بەكارهێنانی‮ ‬یاسای‮ ‬فڕینی‮ ‬شارستانی‮ ‬عێراقی‮ ‬بە شێوەیەكی‮ ‬زۆردارانە‮ "‬تعسفی‮"‬،‮ ‬ئەمەش پێشێل كردنێكی‮ ‬دیەكەیە بە پێی‮ ‬ماددەی‮ ‬4 لە رێكەوتننامەی‮ ‬شیكاگۆ‮ ‬1944‮‬. دەقی‮ ‬ئەم ماددەیە دەڵێ‮: "‬هەموو ئەو وڵاتانەی‮ ‬كە پەمانەكەیان بەستووە‮ ‬شیكاگۆ‮ ‬1944‮‬،رێككەوتن لەسەر ئەوەی‮ ‬كە نابێ فڕنی‮ ‬شارستانی‮ ‬مدنی‮ ‬پێچەوانەی‮ ‬ئامانجەكانی‮ ‬ئەم رێكەوتنە بەكار بهێنن‮". ‬جێگای‮ ‬وەبیرهێنانەوەیە لە سەروەدا دەقی‮ ‬ئامانجەكانی‮ ‬رێكەوتنی‮ ‬شیكاگۆ‮ ‬1944‮‬مان خسەتر وو كە بریتیبوون لە‮ ‬هاوڕێتی‮ ‬هاوكار و هەماهەنگی‮ ‬،‮ ‬یەكسانی‮ ‬،‮ ‬تەبایی‮ ‬،‮ ‬ئاشتی‮ ‬و ئاسایش‮. ‬ئینجا لای‮ ‬هەموومان ئاشكرایە كە حكومەتی‮ ‬مەركەزی‮ ‬بەغدا تاك لایەنە و بە شێوەیەكی‮ ‬خۆسەپێنەر‮ ‬تعسفی‮ ‬و ناكۆك و ناتەبا،‮ ‬هەردوو فڕۆكەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەولێر و سلێمانی‮ ‬بەرووی‮ ‬گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەكان داخستووە‮. ‬بەم شێوەیە بە پێشێلكردنی‮ ‬ماددەی‮ ‬4 لە رێكەوتننامەی‮ ‬شیكاگۆ‮ ‬1944‮‬ دیسان بەغدا كەوتە نێو چاڵی‮ ‬سێهەمی‮ ‬یاسای‮ ‬فڕینی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و تێیدا بەرپرسیارە‮.‬

چی‮ ‬بكرێ باشە؟‮!‬

بەپێی‮ ‬ماددەی‮ ‬48 لە رێكەوتننامەی‮ ‬شیكاگۆ‮ ‬1944‮‬،‮ ‬تەنها ئەو وڵاتانەی‮ ‬كە پیماننامەكەیان ئیمزا كرادووە،‮ ‬لەكاتی‮ ‬بوونی‮ ‬ناكۆكی‮ ‬و پێشێل كردنی‮ ‬پەیمانەكە،‮ ‬تەنها ئەوان بۆیان هەیە سكاڵا پێشكەش بە ئەنجومەنی‮ ‬باڵای‮ ‬ئیكاو ـ‮ ‬ICAO‮‬ بكەن،‮ ‬ئینجا ئەگەر رێك نەكەوتن لایەنێك‮ ‬یاخود لایەنەكانی‮ ‬كێشەكە بۆیان هەیە لە بەرامبەر دادگای‮ ‬باڵای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەمیشەیی‮ ‬یەكتری‮ ‬دادگایی‮ ‬بكەن‮. ‬ئینجا لەبەر ئەوەی‮ ‬تاكو ئێستا ئێمە نەبووینەتە دەوڵەت و‮ ‬پەیماننامەكەمان ئیمزا نەكردووە‮‬،‮ ‬كەواتە بۆمان نییە لەلای‮ ‬ئیكاو ـ‮ ‬ICAO‮‬ و دادگای‮ ‬باڵای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەمیشەیی،‮ ‬سكاڵا دژی‮ ‬بەغدا تۆمار بكەین و جوڵەی‮ ‬پێ بكەین‮. ‬بۆیە دەبێ ئێمە بەهەرشێوەیەك بێت،‮ ‬ئەوڵاتانە هان بدەین كە لەرووی‮ ‬كار و بازرگانییەوە زەرەرمەندبوونە لە داخستنی‮ ‬هەردوو فڕۆكە خانەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەولێر و سلێمانی،‮ ‬هان بدەین كە بەپێی‮ ‬رێكەوتننامەی‮ ‬شیكاگۆ‮ ‬1944‮‬ لە لای‮ ‬ئیكاو ـ‮ ‬ICAO‮‬ سكاڵا دژی‮ ‬بەغدا تۆمار بكەن،‮ ‬هەروەها ئەو كۆمپانیا نێودەوڵەتیانەی‮ ‬گەشتیاری‮ ‬ئاسمانی‮ ‬كە زەرەر مەند بوونە هان بدەین ئەوانیش سكاڵاتۆمار بكەن،‮ ‬هەروەها كونسڵخانە و بازرگانانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و نەخۆشخانە و زانكۆی‮ ‬جیهانی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮ ‬و رای‮ ‬گشتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هان بدەین كە گوشار بخەنە سەر عێراق و پابەند بكرێ بە‮ ‬یاسا و رێكەوتننامەی‮ ‬شیكاگۆ‮ ‬1944‮‬ و رێنماییەكانی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بۆ فڕینی‮ ‬شارستان‮ ‬International Civil Aviation Organization ‮ ‬ناسراو بە‮ ‬ئیكاو ـ‮ ‬ICAO‮.‬

‮❊ ‬لێكۆڵەرەوەی‮ ‬دادی

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌