2017-09-30

كورتە فیلمی‮ (‬فڕین‮-‬Frin‮) لەسیناریۆ و دەرهێنانی‮ ‬عەبدولوەهاب شوانی‮ ‬وەك تاكە فیلمی‮ ‬كوردی‮ ‬و عێراقی‮ ‬لەفێستڤاڵێكی‮ ‬نێودەوڵی‮ ‬كورتە فیلم لەوڵاتی‮ ‬ئەمریكا نمایشكرا‮. ‬

لەبارەی‮ ‬فستیڤاڵەكە دەرهێنەر عەبدولوەهاب شوانی‮ ‬وتی‮ »‬كورتە فیلمی‮ ‬فڕین‮ ‬Frinلە بەشی‮ ‬پێشبڕكێی‮ ‬فستیڤاڵی‮ ‬پایزی‮ ‬بۆ كورتە فیلم‮ (‬Autumn shorts film festival) لە ویلایەتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمریكا لە(ویلایەتی‮ ‬كنتاكی‮) ‬لە زانكۆی‮ (‬سۆمەرسیت‮)‬، لەرۆژی‮ ‬14ی‮ ‬ئەیلوول لەریزی‮ ‬پێنجەم فیلمی‮ ‬بەشی‮ ‬پێشبركێ بۆ ئامادەبووان نمایشكرا‮".‬

وتیشی‮ »‬كۆمەڵگەی‮ ‬كۆلیجی‮ ‬سۆمەرسیت،‮ ‬هەموو ساڵێك لەمانگی‮ ‬ئەیلوول‮ ‬بۆ سەرجەم فیلمسازانی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬ویلایەتەیەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمریكا و فیلمسازانی‮ ‬گشت جیهان ئەو‮ ‬فستیڤاڵە سازدەكات‮«. ‬

سەبارەت بەچیرۆكی‮ ‬فیلمەكەشی،‮ ‬شوانی‮ ‬ئاماژە بەوە دەكات‮ "‬فیلمەكە باس لەدوو قەناس بەدەستی‮ ‬پێشمەرگە و داعش دەكات،‮ ‬لەگەڵ كۆترێكی‮ ‬سپی‮ ‬كە‮ ‬ڕۆڵێكی‮ ‬گرنك دەبینێت وەك سیمبوڵیكی‮ ‬جیهانی‮". ‬

جەختیشی‮ ‬كردەوە‮ "‬فیلمەكە لەو چیرۆكە راستەقینانە‮ ‬رەنگیداوەتەوە كە لەشەڕەكانی‮ ‬دژ بە تیرۆرستان رویانداوە،‮ ‬كە تیایدا پرسیارگەلێك لە زیهنی‮ ‬بینەر دروست دەكات و ناچار بە وەڵامی‮ ‬دەكات‮". ‬

ئەو ئاماژەی‮ ‬بەوە كرد كە ئەمە چوارەم بەرهەمی‮ ‬ئەوە لەبواری‮ ‬سینەمادا و وتی‮:»(‬فڕین)بەسپۆنسەری‮ ‬رێكخراوی‮ HKJ و‮ (‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬هونەری‮ ‬سینەمای‮ ‬هەولێر‮) ‬و لەبەرهەمهێنانی‮ ‬كۆمپانیای‮ (‬سكای‮ ‬ئارت)ە‮. ‬

لەبارەی‮ ‬ئەكتەرەكانی‮ ‬فیلمەكەش‮ ‬،‮ ‬عەبدولوەهاب شوانی‮ ‬وتی‮ »‬لەفیلمەكەدا شاخەوان مستەفا رۆڵی‮ ‬پێشمەرگە و ئیبراهیم رەمەزان رۆڵی‮ ‬داعش بەرجەستە دەكات‮«.‬

سەبارەت بەستافی‮ ‬بەرهەمهێنانی‮ ‬فیلمەكەش،‮ ‬شوانی‮ ‬وتی‮ "‬ئەم فیلمە لەوێنەگرتن و مونتاژی‮ ‬شوكری‮ ‬عەلیء سەرپەرشتی‮ ‬بەرهەم ئارین كوردی‮ ‬و لاوەند حەمەد و كاری‮ ‬دەنگ و موزیك لەلایەن توانا خاڵە حەمرین،‮ ‬ئەنجامدراوە‮". ‬وتیشی‮ "‬فیلمەكە لەمیحوەری‮ ‬خازر لەگوندی‮ ‬حەسەن شام وێنەگیراوە‮". ‬

عەبدولوەهاب شوانی،‮ ‬نوسەر و دەرهێنەر،‮ ‬هەڵگری‮ ‬بڕوانامەی‮ ‬ماستەر لەكارگێڕی‮ ‬گشتی‮ ‬و بەڕێوەبەری‮ ‬كارگێڕی‮ ‬لەبەرێوەبەرایەتی‮ ‬هونەری‮ ‬سینەمای‮ ‬هەولێر،‮ ‬نوسەرو سیناریستی‮ ‬یەكەم زنجیرە درامای‮ ‬منداڵان بەناوی‮ (‬وانە‮) ‬ساڵی ‮‬2012 هەروەها دەرهێنەری‮ ‬هەر سێ كورتە فیلمی‮ (‬بیگەر،‮ ‬بەردەكانی‮ ‬سەر‮ ‬ڕێگە،‮ ‬مێگەل‮)‬،‮ ‬لەساڵی‮ 0002 وە دەستی‮ ‬بەنوسین و كاری‮ ‬هونەری‮ ‬كردوە و دواكاریشی‮ ‬كورتە فیلمی‮ ‬‮(‬فڕین)ە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌