2017-09-30

خەبات‮: ‬سەفەر‮ ‬یوسف میرخان ژاژوكی

دەسكەوتەكان خەڵكی‮ ‬كودستان هەرلە دیكۆمێنتی‮ ‬11ی‮ ‬ئازاری‮ ‬1970 ‮ ‬و‮ ‬ڕاپەرینی‮ ‬مەزنی‮ ‬بەهاری‮ ‬1991 و دامەزاندنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان و دامەزراندنی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم و بونیاد نانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬فیدڕاڵی‮ ‬عێراق و بڕیاری‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بۆ سەربەخۆیی‮ ‬لە‮ ‬25ی‮ ‬ئەلوول‮ .. ‬هتد،‮ ‬وانەبێ ئەم دەسكەوت و هەل و مەرج و بارۆدۆخەی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەخشینەوە و دیاریەكبێ كە پێشكەش بە خەڵكی‮ ‬كوردستان و بزوتنەوەی‮ ‬ئازادی‮ ‬خوازی‮ ‬كوردستان كرابێ،‮ ‬بەڵكو هەموو ئەم دەسكەوتانە بە خەباتی‮ ‬سەختی‮ ‬سەختی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر و پێشمەرگە و خوێنی‮ ‬شەهیدان و فرمێسكی‮ ‬دایكی‮ ‬شەهیدان بەرهەم هاتووە و كەس بەدیاری‮ ‬نەیداوەتە خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەربۆیە دوێنێ خەڵكی‮ ‬كوردستان‮ (‬25ی‮ ‬ئەیلوول‮) ‬بە دەنگێی‮ ‬بەرز بەگوێی‮ ‬هەموو جیهاندا بانگیدا‮ (‬بەڵێ‮) ‬سەربەخۆییم دەوێ،‮ ‬بێگومان ئەو خەابات و فیداكاریەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و ئەو خوێنەی‮ ‬لەپێناوی‮ ‬سەربەخۆییدا رژاوە،‮ ‬بارتەقای‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬هەموومیللەتە ژێردەستەكانی‮ ‬جیهانە،‮ ‬بۆیە سەربەخۆی‮ ‬و راگەیاندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان دەبێتە قوناغی‮ ‬داهاتووی‮ ‬خەباتی‮ ‬بزاڤی‮ ‬رزگاری‮ ‬خوازی‮ ‬كوردستان و دەبێتە تەواوكەری‮ ‬دەسكەوتەكانی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەلوول و گوڵان‮.‬

یەكێك لەو پیلانە كوشندانە دەكەین كە‮ ‬46 ساڵ لەمەوبەر‮ ‬ڕژێمی‮ ‬بەعس بە نەخشەیەكی‮ ‬ژەهراوی‮ ‬هەوڵی‮ ‬تیرۆركردنی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮ ‬ڕابەری‮ ‬بزوتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دا،‮ ‬دوژمن باش دەیزانی‮ ‬كە گەلی‮ ‬كورد دەستبەرداری‮ ‬مافەكانی‮ ‬نابێت‮ ‬و لەو پێناوەدا بەردەوام خەبات دەكات‮ ‬و بەرچی‮ ‬دوژمنانی‮ ‬دەداتەوە،‮ ‬،‮ ‬هەربۆیەشە هەموو گەلی‮ ‬كوردستان بەبێ جیاوازی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمریان بە رابەری‮ ‬خۆیان دەزانی‮ ‬و هەمووان لە سۆنگەی‮ ‬بیرو خەبات و سەركردایەتی‮ ‬ئەوەوە دەیانڕوانیە خۆیان و ڵات و دۆزو ئایندەی‮ ‬شۆرش و نیشتیمانەكەیان و بەو پەڕی‮ ‬متمانەو ئومێدەوە لەگەڵ خۆی‮ ‬و شۆڕش و رێبازەكەیدا بوون،‮ ‬بێگومان ئەم رۆڵ و پێگە گرنگەی‮ ‬ئەم رابەرە چ لەسەر ئاستی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و میللی‮ ‬و چ لەسەر ئاستی‮ ‬خەباتگێڕی‮ ‬و سیاسیەوە وایكردبوو كە لە پیلان و پەلامارەكانی‮ ‬دوژمنان و داگیركەران خودی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمرو بنەماڵە تێكۆشەرەكەی‮ ‬ئەولەویاتی‮ ‬تایبەتی‮ ‬هەبێت،‮ ‬چونكە نەمان‮ ‬یان لاوازی‮ ‬و پاشەكشەی‮ ‬كاروانی‮ ‬خەبات و شۆرشی‮ ‬كوردستانیان لە نەمان و و لاوازی‮ ‬ئەو سەركردە بەهێزەو كزبوونی‮ ‬رۆڵی‮ ‬بنەماڵەكەیان دەزانی،‮ ‬هەر وەك لە لاپەڕەكانی‮ ‬مێژوودا دەیان پیلان و فشارو سیاسەتی‮ ‬توندو راستەوخۆ دژ بەو رابەرەو خانەوادە نەبەزەكەی‮ ‬تۆماربوونەئەمە لە كاتێكدابوو كە بە پێی‮ ‬ڕێككەوتنی‮ ‬11ی‮ ‬ئادار‮ ‬1970 كەشی‮ ‬ئاشتی‮ ‬هاتبووە.ئەوە بوو لە‮ ‬29/9/1971 لە حاجی‮ ‬ئۆمەران سەر بە دەڤەری‮ ‬بالاكایەتی،‮ ‬پیلانی‮ ‬بەعسی‮ ‬لەڕێی‮ ‬چەند كەسێكەوە كە مەلا و زانای‮ ‬ئاینی‮ ‬عەرەب بوون‮ ‬جێبەجێ كرا،‮ ‬دوژمن لەو پیلانەشدا سەركەوتوو نەبوو،‮ ‬تەنیا رووڕەشی‮ ‬و شەرمەزاری‮ ‬بۆ مایەوە‮. ‬بۆیە رووداوی‮ ‬پیلانەكە بۆ خوێنەرانی‮ ‬خەبات دەخەینە‮ ‬ڕوو‮.‬

لە بارەی‮ ‬پیلانەكەی‮ ‬29ی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬1971 سەرۆك‮ (‬مسعود بارزانی‮) ‬لە كتێبی‮ ‬بزوتنەوەی‮ ‬ڕزگاریخوازای‮ ‬كورد شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول‮ ‬1961-1975 دەنووسی‮:‬

‮ ‬بەیناو بەین لە رێگەی‮ ‬دەزگای‮ ‬پاراستن(ئیستیخبارات‮) ‬شۆڕشەوە دەنگوباسێكمان لەبارەی‮ ‬ئەوەوە پێ گەیشت كە حكوومەت بەمەبەستی‮ ‬لە ناو بردنی‮ ‬ژیانی‮ ‬بارزانی‮ ‬خۆی،‮ ‬ڕێگەی‮ ‬پیلاننانەوەی‮ ‬گرتووەتەبەر،‮ ‬یەكێك لەو پیلانە ئەوە بوو چەند پاسێكی‮ ‬گەوەر كە پڕ‮ ‬بن لە هێزی‮ ‬كۆماندۆس(مەغاویر‮) ‬و جل وبەرگی‮ ‬ئافرەتیان لەبەردا بێت،‮ ‬ببانبەن بۆ كانێی‮ ‬شێخی‮ ‬باڵەك لە حاجی‮ ‬ئۆمەران و لەوێ خۆیان بشارنەوە و پاشان دەست بكەن بە هێرش بردن‮. ‬پاش لێكۆڵینەوەیەكی‮ ‬ورد ئەم خەیاڵەیان لە مێشكی‮ ‬خۆیان دەركرد چونكە دەرفەتی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬زۆر كەم بوو‮. ‬بیریان لەوەش كردەوە كە ئۆتۆمبێلێكی‮ ‬بۆمبڕیژبنێرن‮ ‬ڕێ بارزانی‮ ‬بگرێ ئەنجا بەدەزگای‮ ‬كۆنترۆڵ بتەقێنرێنەوە بەڕوویدا،‮ ‬بەڵام ئێمە لە كاتی‮ ‬خۆیدا لەمە ئاگادار بووین و چی‮ ‬پێویست بوو بۆ دابینكردنی‮ ‬سەرنەكەوتنی‮ ‬ئەم پیلانەش كردەمان تا ئەگەر هاتوو جێبەجێیان كرد هیچ ئامانجێك نەگەێنی‮. ‬من و ئیدریس هەوڵمان دا باوكم‮ ‬ڕازی‮ ‬بكەین هەندێ كاری‮ ‬ئاسایشیی‮ ‬بۆبكەین لەبارەی‮ ‬چۆنیەتیی‮ ‬پێشوازیكردن لە میوانەكانی،‮ ‬بەڵام ئەو‮ ‬ڕێی‮ ‬نەدا كەس لەوانە بپشكێنرێت كە دێن بۆ لای‮ ‬نەخوازەڵا ئەگەر لە پیاوانی‮ ‬ئاینی‮ ‬بن‮.‬

لەبارەی‮ ‬پێش پیلانی‮ ‬29ی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬1971 جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬دەنووسی‮:‬

لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬15ی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬ساڵی‮ ‬1971 دا دوو مەلاهاتن بۆ بارەگای‮ ‬بارزانی‮ ‬عەبدولجەبار تەعزەمیی‮ ‬سوننی‮ ‬مەزهەب و عەبدولحوسێن دەخیلیی‮ ‬شیعە مەزەب بوون،‮ ‬هاتبوون‮ ‬سەر لە بارزانی‮ ‬بدەن،‮ ‬ئەویش بە گەرمی‮ ‬پێشوازی‮ ‬و بەخێرهاتنی‮ ‬كردن‮. ‬ئەمانە بە قسەی‮ ‬خۆیان بە هۆی‮ ‬بەدبوونی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬نێوان شۆڕش و‮ ‬ڕێژیمەوە هاتوون و باسی‮ ‬كاریگەریی‮ ‬ئەو بكەین واتە‮ (‬بارزانی‮ ‬ئاگەدار بكەن‮) ‬كەوا دەست دەدەنە هەڵمەتێك لە نێوان زانایانی‮ ‬ئاین و خەڵك بۆ ئەوەی‮ ‬هەولێك بدەن بۆ گرتنی‮ ‬ئەو كەلێنانە و دەیانەوێ‮ ‬ڕای‮ ‬بارزانی‮ ‬لەم‮ ‬ڕووەوە بزانن و ئاخۆ ئەم نیازەی‮ ‬ئەوان چۆنە لای؟ بارزانی‮ ‬نیازەكەیانی‮ ‬پەسند كرد كە بیریان لێ كردەبووەوە و،‮ ‬دڵگەرمیی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ پێشان دان و هانی‮ ‬دان جێبەجێی‮ ‬بكەن،‮ ‬توومەز ئەو شۆفێرەی‮ ‬ئۆتۆمبێلەكەیانی‮ ‬لێ دەخوڕی‮ ‬یەكێك بوو لە كاربەدەستانی‮ ‬دەزگای‮ ‬موخابەرات‮. ‬بەپێی‮ ‬ئەو فێركردنەی‮ ‬لە موخابەراتەوە فێریان كرد بوو هاتنەكەی‮ ‬خۆی‮ ‬بەهەل زانی‮ ‬هەندێ شتی‮ ‬كرد بۆ شارەزا بوون لە ناوەچەكە و توانیی‮ ‬بزانن بارزانی‮ ‬لە كۆی‮ ‬دادەنیشێ و مرۆڤ لە كوێوە دەگاتە ئەو شوێنە و لە كوێوە لێی‮ ‬دەردەچێ‮.‬

هەڤاڵی‮ ‬دێرینی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮ (‬مەلا برایم هەسنەكی‮) ‬پێشمەرگەی‮ ‬بەشدار بووی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬دووەمی‮ ‬بارزان و بەرگری‮ ‬لە كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد و بەشدار بووی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول و گوڵان و بەرپرسی‮ ‬پاسەوانەكانی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر،‮ ‬لە بارەی‮ ‬پیلانەكە لە‮ ‬29/9/1971 لە حاجی‮ ‬ئۆمەران بۆ تیرۆر كردنی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر داندرا گوتی‮:‬

ئەو كات من بەرپرسی‮ ‬پاسەوانەكانی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بووم لە كاتی‮ ‬رووداوەكەدا بە خۆم لەنزیكەوە ئەو رووداوە بووم،‮ ‬لەو كاتەدا مامۆستایانی‮ ‬ئایینی‮ ‬11 كەس بوون كە بەناوی‮ ‬مامۆستای‮ ‬ئایینی‮ ‬و بەجل و بەرگی‮ ‬مەلایەتی‮ ‬بە ناو بۆ دیداری‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر هاتبوون‮. ‬حكومەتی‮ ‬عێراق پیلانی‮ ‬تیرۆر كردنی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمری‮ ‬داڕشت و دەیزانی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر زۆر رێز لە مامۆستایانی‮ ‬ئایینی‮ ‬دەگرێت وەفدەكە بە دوو ئۆتۆمبێل هاتنە بازگەی‮ ‬حاجی‮ ‬ئۆمەران هاتن بۆ دیداری‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر ساڵح مەحمود پێشوازی‮ ‬لە میوانەكان كرد كە هەموویان‮ ‬14 كەس بوون و هەندێك مامۆستایانی‮ ‬ئایینی‮ ‬داوایان لە بارزانی‮ ‬كرد بە تەنیا بیببینین.بەڵام مخابن دوژمن ئەو پیلانەی‮ ‬بۆ بازانیی‮ ‬نەمر داڕژتبوو تا خۆی‮ ‬و شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول لەناو بەرن،‮ ‬بۆیەشە مەلای‮ ‬ئاینی‮ ‬هەڵبژاردبوو بۆ ئەنجامدانی‮ ‬ئەو كارە چەپەڵە چونكە دەیزانی‮ ‬كە بارزانی‮ ‬نەمر زۆر رێزی‮ ‬لە مامۆستاو پیاوانی‮ ‬ئاینی‮ ‬دەگرتە هەر جۆرە‮ ‬مەزهەب بوونایەو لە كاتی‮ ‬هاتنیان بۆ بارەگای‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر و شۆڕش كەس مافی‮ ‬ئەوەی‮ ‬نەبوو بیان پشكنێ،‮ ‬دوژمنیش ئەوەی‮ ‬بە دەرفەت زانی‮ ‬بۆ تێرۆر كردنی‮ ‬رابەری‮ ‬كورد بارزانی‮ ‬نەمرو لە ئەو سیفاتە بەرزەی‮ ‬بارزانی‮ ‬سوودی‮ ‬وەرگرت ئەو پیلانەی‮ ‬ئەنجامدا‮.‬

پێشمەرگەی‮ ‬دێرین‮ (‬ساڵح مەحمود بارزانی‮) ‬بەشدار بووی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول و گوڵانی‮ ‬پێشكەوتنخواز لە بارەی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬پیلانی‮ ‬داریژراو بۆ تیرۆر كردنی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر لە لایەن حكوومەتی‮ ‬بەعسەوە گوتی‮:‬

ئەو كات من لە حاجی‮ ‬ئۆمەران لە دیوەخانەی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بووم بۆ خزمەتكردنی‮ ‬یارمەتی‮ ‬دانی‮ ‬میوانەكان،‮ ‬ئەو كات شەهید ئیدریس بارزانی‮ ‬لەوێ نەبوو،چووبوە سەردانی‮ ‬بارەگاكانی‮ ‬پێشمەرگە لە زۆزك و گرێبیش و حەسەن بەگ بكات‮. ‬دواتر كاك مسعودبارزانی‮ ‬هاتەلام بە منی‮ ‬ووت‮: ‬برۆ لای‮ ‬باوكم وپێی‮ ‬بڵی‮ ‬كە مامۆستایەكانی‮ ‬ئاینی‮ ‬بە ئۆتۆیۆتاستێشن و شۆفێرلێتێك هاتن،‮ ‬بە بریاری‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر هیچ كەس لە مامۆستایانی‮ ‬ئایینی‮ ‬كە نەپیشكێنران چونكە بارزانیی‮ ‬نەمر زۆر رێزی‮ ‬لە مامۆستا ئایینەكان دەگرت و دوژمن دەیانزانی‮ ‬كە كە پشكنین ناكرێن ئەم هەلەیە بقوزێنەوە بۆ تیرۆر كردنی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮.‬

لەبارەی‮ ‬پیلانەكەی‮ ‬29/9/1971 خوالێخۆشبوو مام‮ (‬زەكی‮ ‬ئاكرەیی‮) ‬بەشدار بووی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول و‮ ‬یەكێك لە پاسەوانەكانی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر ئەو كات بوو،‮ ‬بۆ خەباتی‮ ‬گوت‮:‬

مامۆستا ئایینەكان راستەخۆ لە بەغداوە نەهاتن بۆ بارەگای‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر،‮ ‬بەڵكو لە رێگای‮ ‬موخابەراتی‮ ‬بەغداد‮ ‬و ئیستخباراتی‮ ‬بەغداد لە حەوزی‮ ‬رەواندز بوون و لەوێ‮ ‬2 شۆفێر و‮ ‬9 مامۆستا ئاینی‮ ‬بوون،‮ ‬ئەو‮ ‬2 شۆفێرە دیراسەت و شارەزایی‮ ‬باشیان هەبوو كە هاتنە رەوانداز و هەواڵی‮ ‬ئەو مامۆستا ئاینانە گەیشتە بارەگای‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬2 مامۆستای‮ ‬ئاینی‮ ‬تێدابوو كە بارزانیی‮ ‬نەمر دەیناسین بۆیە‮ ‬یەكسەر رێگەیان پێدرا كە بێن بۆ بارەگا،‮ ‬كە هاتن لە سەیتەرەی‮ ‬بەرزیوەوە هەتا گەڵاڵەو‮  ‬حاجی‮ ‬ئۆمەران كەس نەیانی‮ ‬پشكنی‮ ‬و‮ ‬لەحاجی‮ ‬ئۆمەران ئەوان بەرنامەیان وا داڕشتبووە كە هەتا نیوەڕۆی‮ ‬ئەو رۆژە پیلانەكە ئەنجام بدەن،‮ ‬پاشان هەواڵی‮ ‬هاتنی‮ ‬ئەو مامۆستا ئاینەكان گەیاندرایە بارزانیی‮ ‬نەمرو بە هەردوو ئۆتۆمبیلەكەیانەوە چوونە سەركانی‮ ‬شێخ،‮ ‬چونكە جاری‮ ‬پێشتریش‮ ‬2 لەو مامۆستا ئاینەكان هاتبوونە سەركانی‮ ‬شێخ و لەوێدا چاوەڕانی‮ ‬جەنابی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمریان دەكرد‮. ‬دواتر ساڵح محمود چووە لای‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬و پێی‮ ‬راگەیاند،‮ ‬كە میوانەكانی‮ ‬جەنابی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر هاتوونە،‮ ‬هەرچەندە سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬بە ساڵح مەحمودی‮ ‬گوتبووە بچێتە لای‮ ‬باوكی‮ ‬و پێ بڵێت میوانەكان هاتوونەو لە دیوەخانن،‮ ‬دكتۆر مەحمود عوسمان لە گەڵیان دابوو،‮ ‬دواتر‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر كە زانی‮ ‬مامۆستا ئایینیەكان هاتوونە بە ساڵح مەحمودی‮ ‬ڕاگەیاند،‮ ‬با نوێژ بكەم دواتر دێم،‮ ‬هەروەها بە ساڵح مەحمودی‮ ‬گوتبووە بچێت نانی‮ ‬نیوەڕۆیان بۆ ئامادەبكات،‮ ‬بەڵام مامۆستا ئاینەكان قبوڵیان نەكردەبوو و گوتیان ئێمە لەگەڵ جەنابی‮ ‬بارزانی‮ ‬پێكەوە نانی‮ ‬دەخۆین،‮ ‬كاتێك بارزانیی‮ ‬نەمر هات دیار بوو هەندێك لە مامۆستا ئایینیەكان دەیانەویست بارزانیی‮ ‬نەمر بە تەنیا ببینن و بچنە ژوورێكی‮ ‬بچووك كە سەیارەی‮ ‬مینڕیژكراوەكەیان لە تەنیشت راگرتبوو،‮ ‬تا بتوانن پیلانەكە بە تەواوە جێبەجێ بكەن،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بە مامۆستا ئایینیەكانی‮ ‬فەرموو‮: ‬ئێوە هەمووتان پێكەوە نەهاتوون؟ ئەوانیش گوتیان بەڵی،‮ ‬دواتر بارزانیی‮ ‬نەمر فەرمووی‮: ‬با هەر لێرە لەو دیوەخانە قسەكانمان بكەین‮. ‬ئەوانیش ناچار بوون قبووڵیان كرد‮. ‬هەر ئەوكات جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬هات و بەئێمەی‮ ‬گوت‮: ‬كە باوكی‮ ‬چووە ئایا كەسێك لە گەڵدایە،‮ ‬ئێمەش گوتمان بەڵێ دكتور مەحمود عوسمان لە گەڵیدا بوو‮.‬

پاشان‮  ‬هەڤاڵی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر مام(مەلا برایم هەسنەكی‮) ‬یەكێك لەفەرماندەی‮ ‬پاسەوانەكانی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر لە بارەی‮ ‬رووداوی‮ ‬پیلانەكەی‮ ‬دوژمن گوتی‮:‬

‮ ‬كاتێك لە دیوەخانەكە دانیشتن مەجید كاتب پاش ماوەیەك هاتبووە دەروەوە بە منی‮ ‬گوت‮: ‬هەندێ چای‮ ‬بۆ میوانان بهێنن،‮ ‬پاشان شەهید شەریف ساڵح زیوەیی‮ ‬چایچی‮ ‬م گوت‮: ‬هەندێك چای‮ ‬بۆ میوانان بهێنن،‮ ‬ئەوە بوو چایچیەكە كە‮ (‬شەریف ساڵح زێوەیی‮) ‬بوو،‮ ‬چای‮ ‬بۆ میوانەكان بردە ژوورەوە لەو كاتەی‮ ‬كە چای‮ ‬بۆ میوانەكان دانا‮ ‬و بۆ بارزانیی‮ ‬نەمر ش دانا‮ ‬لەو كاتە دەنگی‮ ‬تەقینەوەیەكی‮ ‬بەهێز هات و بووە تەپ و تۆز،‮ ‬ئەوە بوو ئەومەلایەی‮ ‬بەرامبەر بارزانیی‮ ‬نەمر دانیشتبوو خۆی‮ ‬تەقاندەوە و چایچیەكە شەهید بوو و ئەو بووە سەبەب كە بارزانیی‮ ‬نەمر لەم پیلانە بە سەلامەتی‮ ‬دەربچێت‮.‬

جەنابی‮ ‬سەرۆك‮ (‬مسعود بارزانی‮) ‬لە نووسینەكانی‮ ‬لەبارەی‮ ‬رووداوی‮ ‬پلانی‮ ‬1971 كە بەخۆی‮ ‬یەكێك لە شاهیدحاڵەكان بووە دەنووسی‮:‬

‮ ‬رۆژی‮ ‬29ی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬1971 ئیدریس لە ماڵ نەبوو،‮ ‬چوو بۆ سەردانی‮ ‬بارەگاكانی‮ ‬پێشمەرگە لە زۆزك و گەریەبێش و حەسەن بەگ،ساعەت چوارو پەنجا و پێنج خولەك دەنگی‮ ‬تەقینەوەیەكی‮ ‬گەورەم گوێ لێ بوو،‮ ‬وام زانی‮ ‬دەنگی‮ ‬تەقینەوەی‮ ‬مینی‮ ‬دینامێتە لەو جۆرەی‮ ‬بۆ شكاندنی‮ ‬بەردی‮ ‬چیایەكان بە كار دەهێنرێت،‮ ‬بەڵام‮ ‬ڕاستەوخۆ دەنگی‮ ‬گوللە تەقینەوەیەكی‮ ‬زۆریشی‮ ‬بەدوادا هات‮.‬ڕاست و‮ ‬ڕەوان‮ ‬ڕام كرد بەرەو ماڵی‮ ‬باوكم،‮ ‬وام دەزانی‮ ‬باوكم لەوێیە،‮ ‬بەڵام لەوێ نەمدی‮. ‬تفەنگەكەم هەڵگرت و بەهەڵەداوان‮ ‬ڕام كرد بۆ ئەو شوێنەی‮ ‬پێشوازیی‮ ‬میوانی‮ ‬لێ دەكات‮. ‬لە نیهادم پرسی‮: ‬باوكم لە كوێیە؟ وتی‮: ‬كوژرا‮. ‬كەوتمە زەوی‮.‬هێزم لێ بڕا،‮ ‬بەڵام پاش تۆزێك زۆرم لە خۆم كرد و هەستامەوە و‮ ‬ڕووم كردە شوێنی‮ ‬تەقەكە‮. ‬لە‮ ‬ڕێدا تووشی‮ ‬پێشمەرگە‮ ‬ڕەسووڵ خدر بووم كە‮ ‬یەكێك لە پاسەوانەكانی‮ ‬باوكم‮. ‬لەبارەی‮ ‬باوكمەوە پرسیارم لێ كرد،‮ ‬وتی‮: ‬سەلامەتە،‮ ‬دڵت خەتەرە نەكا،‮ ‬بەڵام پرژی‮ ‬یەكێك لە نارنجۆكە فڕێدراوەكانی‮ ‬بەركەوتووە و برینداری‮ ‬كردووە‮. ‬پاشان بۆ دەركەوت كەوا بارزانی‮ ‬پێش ئەو كاتەی‮ ‬خۆی‮ ‬دیاریی‮ ‬كردبوو بۆ دیتنی‮ ‬مێوانەكان،‮ ‬ڕاستەوخۆ پاش نوێژی‮ ‬عەسر،‮ ‬چوو بۆ لایان‮. ‬چوو بووە ژوورەوە و بەخێرهاتنی‮ ‬لێ كردبوون و دانیشتبوو‮. ‬لەوكاتە پێش خزمەتەكە كە ناوی‮ ‬شەریفی‮ ‬كوڕی‮ ‬شەریف بوو هاتبووە ژوورەوە و چای‮ ‬هێنا بوو بەسەر مێوانەكانیدا دەگێڕا‮. ‬لە نێوان باوكم و بۆمباكەدا وەستا بوو كە ناو جلەكانی‮ ‬ئیبراهیم خوزاعیدا بوو كە‮ ‬یەكێك بوو لە مەلاكان‮. ‬بەوجۆرە چایچییەكە بوو بەدیوارێك كە بۆمباكە لەناو جلەكانی‮ ‬ئیبراهیم خوزاعیدا تەقیەوە باوكمی‮ ‬لێ پاراست و خۆی‮ ‬پێوە بوو‮. ‬بەم جۆرە بارزانی‮ ‬بەپەرجوو(موعجیزە‮) ‬یەك بە سەلامەمەتی‮ ‬لەو پیلانە‮ ‬ڕزگاری‮ ‬بوو‮.‬

خوالێخۆشبوو‮ (‬محەمەد سمایل هوستانی‮) ‬گێراویەتەوە‮: -‬بەڕاستی‮ ‬موعجیزە‮ ‬یەكی‮ ‬گەورە بوو كە بارزانیی‮ ‬نەمر لەو پیلانە رزگار بوو،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬تەنیشت لای‮ ‬راست و چەپی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بوون كە‮ ‬8 كەس بوون كوژران و ئەوانی‮ ‬تر هاتنە دەرەوە،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر لە ژوورەكەی‮ ‬بە جێهێشت و هاواری‮ ‬دەكرد وبە ئێمەی‮ ‬پێشمەرگەی‮: ‬كەسیان مەكوژن،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر وەكو موعجیزە هاتەوە دەرەوە و پارچەگۆشتێكی‮ ‬بە چاوی‮ ‬بوو‮. ‬مەلائیبراهیم گوشتەكەی‮ ‬لێی‮ ‬كردەوە و جگەریشی‮ ‬لە دەست بوو كە كوژابۆوە و چەخماخەكەی‮ ‬پێكرد و دیسان جگەرەكەی‮ ‬داگیرساندەوە،‮ ‬لە دەرەوش هەردوو شۆفیری‮ ‬مەلاكان كە زانیان بارزانیی‮ ‬نەمر سەلامەتە دەستیان كردە بە نارنجۆك هاویشتن‮ ‬تا سەرەنجام كوژران‮.‬

پاش ئەوەی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بە ساغ‮ ‬و سەلامەتی‮ ‬لە دیوەخانە دا هاتەوە دەروەی‮ ‬بۆ ماوەیەكی‮ ‬كورت تەقینەوەیەكی‮ ‬تر روویدا‮ ‬لەم بارەیەوە‮ (‬ساڵح مەحمود بارزانی‮) ‬گوتی‮: ‬تەقینەوەیەكی‮ ‬تر روویدا‮ ‬ئەویش ئۆتۆمبێلی‮ ‬دەرەوە بوو كە بەرامبەر ژوورە بچوكە كەی‮ ‬تر دانا بوو دواتر لە دەرەوە شۆفیرەكان نارنجۆكیان هاووێشت و هەردووكیان كوژران‮. ‬لە ئەنجامی‮ ‬ئەم پیلانە دا جگە لە چایچی‮ ‬كە لە ژوور شەهید كرا و پێشمەرگەیەكی‮ ‬تر بە ناوی‮ ‬سەلیم زبیر بارزانی‮ ‬شەهید كرا و مەلا برایم و ئادەم فەلە و زەكی‮ ‬ئاكرەیی‮ ‬و دەرویش میرۆ بە سەختی‮ ‬بریندار بوون رەوانەی‮ ‬ئێران كران وچەندین پێشمەرگەی‮ ‬تر كە بە بڕینەكانیان زۆر سەخت نەبوو بریندار بوون‮. ‬دوای‮ ‬ئەوە هەواڵی‮ ‬پیلانەكە بڵاو بۆوەوە،‮ ‬جەماوەری‮ ‬كوردستان و لایەنگرانی‮ ‬شۆڕش سەردانی‮ ‬حاجی‮ ‬ئۆمەرانیان كرد،‮ ‬ئەو خەڵكە باوەڕیان نەدەكردو داوایان ئەوە بوو كە دەبێ بە چاوی‮ ‬خۆیان رابەری‮ ‬كورد بارزانیی‮ ‬نەمر ببینن،‮ ‬دواتر‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر داوای‮ ‬لە جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬كرد بروسكە بۆ هەموو لق و بارەگاكانی‮ ‬پێشمەرگە بكات كە دان بە خۆیان بگرن و هیچ نەكەن،‮ ‬چونكە بارزانیی‮ ‬نەمر لەم پیلانە كە خوا پشت و پەنای‮ ‬بوو سەلامەت بوو‮. ‬دوژمن بەوپیلانە شومەی‮ ‬دەیویست سەركردایەتی‮ ‬شۆڕش وخۆدی‮ ‬شۆڕش لە ناو ببات و لەو پیلانەدا دوژمن بەرنامەی‮ ‬داڕشتبوو كاتێك بارزانیی‮ ‬نەمر تیرۆركرا لە هەموو شوێنیك بە فڕۆكە وتۆپ و تانك هێرش بكەنە سەر بارەگا و ناوچەكانی‮ ‬ژێر دەسەلاتی‮ ‬شۆڕش و بەم شێوەیە كۆتایی‮ ‬بە شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول بێنن،‮ ‬بەڵام خەیاڵیان خاو بوو چونكە بارزانیی‮ ‬نەمر لەو پیلانەدا بە موعجیزە رزگاری‮ ‬بوو و بۆ گەلی‮ ‬كورد سەلما،‮ ‬كە خوا لە هەموو كات و شوێنێك پشت وپەنایەتی‮.‬

‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك‮ (‬بارزانی‮) ‬دەنووسی‮ ‬ساعەت پێنج و بیست و پێنج خولەك بە كوژرانی‮ ‬پیلانگێڕەكان هەموو شتێك بڕایەوە‮.  ‬دواتر دەنووسی‮ : ‬ساعەت پێنج و بیست و پێنج خولەك بە كوژرانی‮ ‬پیلانگێڕەكان هەموو شتێك بڕایەوە‮. ‬پاش ئەوەی‮ ‬خەڵكەكە هەموو بڵاوەیان لێ كرد ئۆتۆمبێلە تۆیۆتا كات بۆ دانراوەكەش تەقییەوە و پرزۆڵەكانی‮ ‬بەتەختانەكەدا بڵاوبوونەوە‮. ‬نازانم ئەگەر وا درەنگ نەتەقییابەتەوە‮ ‬چی‮ ‬بەسەر خەڵكەكە دەهات؟ نۆكەس لە مەلاكان لەگەڵ دوو شۆفێرەكەدا كوژران ئەمەش ناوەكانیانە‮:(‬عەبدولجەبار ئەعزەمی،‮ ‬عەبدولوەهاب ئەعزەمی،‮ ‬عەبدولحوسێن دەخیلی،‮ ‬باقر موزەفەر،‮ ‬ئیبراهیم خوزاعی‮( ‬ئەوەی‮ ‬تۆماركەرە بۆمپاڕێژكراوەكەی‮ ‬هەڵگرتبوو‮) ‬،‮ ‬غازی‮ ‬دلێمی،‮ ‬ئەحمەد عەبدوڵڵا‮ ‬یاسین هیتی،‮ ‬نووری‮ ‬حوسێنی،‮ ‬ئەحمەد محەمەد قاسم و،‮ ‬هەردوو شۆفێرەكە،عەبدوڕەحمان سلێمان كوحی‮ ‬كە لە بنەماڵەیەك بوو ئەوانەی‮ ‬سەربە ئەو بنەماڵەیە بوون هەموو فێری‮ ‬ناپاكی‮ ‬و‮ ‬غەدر بوون و،‮ ‬محەمەد كامیل ئیسماعیل‮(. ‬دوو پێشمەرگەش‮ ‬كە سەلیم زوبێر بارزانی‮ ‬و شەریف نزاری‮ ‬بوون،‮ ‬شەهید بوون،‮ ‬چواردە كەس تریش برینداربوون‮. ‬ساعەت شەشی‮ ‬عەسر ئیدریس گەڕایەوە‮. ‬بەرلەوەی‮ ‬بگاتە جێ نێردراوێكم نارد بۆ لای‮ ‬لە دەربەند پێشوازیی‮ ‬لێ بكا و،‮ ‬لەوەی‮ ‬كە‮ ‬ڕووی‮ ‬دا و لە سەلامەتی‮ ‬باوكم ئاگەداری‮ ‬بكا‮. ‬هەروا پیلانەكە لە ناو هاوڵاتیاندا بڵاوبووەوە و خەڵك‮ ‬ڕوویان كردە حاجی‮ ‬ئۆمەران‮. ‬بەهیچ‮ ‬ڕازی‮ ‬نەدەبوون،‮ ‬دەبوو بارزانییان بە چاوی‮ ‬خۆیان بدیایە‮. ‬هەموو سوپاسی‮ ‬خوایان دەكرد كە وا بارزانی‮ ‬لە سایەی‮ ‬خواوە سەلامەت بوو‮. ‬بۆ شەوەكە برووسكەیەكمان بۆ هەموو لق و بارەگان وبنكەكانی‮ ‬پێشمەرگە لێ دا،‮ ‬ڕامانسپاردن كە خۆیان بگرن و كارێكی‮ ‬وا نەكەن كەسی‮ ‬پێ تووڕە ببێ‮. ‬بروسكەیەكمان لە وڵاتی‮ ‬عێراقی‮ ‬حزبی‮ ‬بەعسەوە بۆ هات بۆ پیرۆزبایی‮ ‬بەڕزگاربوونی‮ ‬بارزانی‮ ‬و،‮ ‬ئامادەییی‮ ‬تەواوی‮ ‬سەركردایەتییانی‮ ‬دەردەبڕی‮ ‬بۆ هاوكاری‮ ‬لە گەڵماندا بۆ هەوڵدان لە پیناو پەردە هەڵدانەوە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬سازكەرانی‮ ‬ئەو پیلانە و ئەوانەی‮ ‬تیایدا بەشداربوون‮. ‬ئێمەش وەڵاممان دانەوە كەوا ئەوانەی‮ ‬پیلانەكەیان جێبەجێ كرد لە بەغدا هاتبوون‮. ‬پاشان سەركۆمار،‮ ‬دوكتۆر عەبدوسەتار جەواری‮ ‬كە‮ ‬یەكێك بوو لە وەزیرەكان بە نوێنەرایەتی‮ ‬خۆی‮ ‬نارد بۆ پیرۆزبایی‮ ‬و،‮ ‬دەربڕینی‮ ‬پێ ناخۆشبوونی‮ ‬خۆی‮ ‬لە‮ ‬ڕووداوە و جەختكردن لەسەر ئەوەی‮ ‬كە بەهیچ جۆرێ ئاگای‮ ‬لێ نەبووە‮. ‬لێژنەیەكی‮ ‬تێكەڵیش لە هەردوو لا پێك هات بۆ كۆڵینەوە لە‮ ‬ڕووداوەكە كەلەم كەسانە پێك هاتبوو:حامید عامی‮ ‬بریكاری‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ناوخۆ و،‮ ‬حازم قازی‮ ‬بەرێوەبەری‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەولێر و،‮ ‬مقەدەم‮ ‬ڕوكن عەلا جەنابی‮ ‬لە لایەن ئیستخباراتی‮ ‬عەسكەرییەوە،‮ ‬عەلی‮ ‬عەبدوڵڵا و شێخ‮ ‬ڕەزا گوڵانیی‮ ‬بەڕبَوەبەری‮ ‬پۆلیسی‮ ‬هەولێر و ئیحسان شیرزاد و نافیز جەلال.لێكۆڵینەوەكە لەبەر هۆی‮ ‬سادە هیچ ئەنجامێكی‮ ‬بەدەستەوە نەدا كە هۆیەكەش ئەوە بوو بەگوێرەی‮ ‬ئەو زانیارییەكانی‮ ‬دەزگای‮ ‬هەواڵزانینی‮ ‬شۆڕش دەستیان خستبوون،‮ ‬ڕێژیم خۆی‮ ‬پیلانەكەی‮ ‬ساز كردەبوو‮. ‬سەركردایەتیی‮ ‬پارتی‮ ‬و شۆڕش كۆبوونەوە و هەندێكیان داوایان‮ ‬لە بارزانی‮ ‬كرد پێوەندی‮ ‬لەگەڵ‮ ‬ڕێژیم بپچڕێنرێ،‮ ‬لەمباریەوە‮ ‬سەرۆك‮ (‬بارزانی‮) ‬بەمشێوە دەنووسی‮: ‬لاشەی‮ ‬یەكێك لە دوو شۆفێرەكەمان نەدایەوە،‮ ‬بەڵام لاشەكانی‮ ‬ئەوانی‮ ‬ترمان دایەوە دەستی‮ ‬كەسوكاریان.دڵەكوتەیەكی‮ ‬سەخت كەوتە ناو دەزگاكانی‮ ‬حكوومەتەوە،‮ ‬چونكە وایان‮ ‬گومان دەبرد كەوا شۆفێرەكە زیندووەو ئێمە بەزیندوویی‮ ‬لای‮ ‬خۆمان گلمان داوەتەوە‮. ‬بەرپرسانی‮ ‬حكوومەت بەجارێ شێت بوون،‮ ‬كەوتنە گرتنی‮ ‬هەركەسێ گومانی‮ ‬لێ بكەن كە شتێك لەبارەوی‮ ‬ئەو شۆفێرەوە دەزانن و زۆریان لێ سزادان و تەنانەت ژمارەیەكیشان لە ژێر سزادا شەهید بوون وەك مەجید حاجی‮ ‬قادر‮. ‬لە لایەكی‮ ‬ترەوە بۆمان دەركەوت‮ ‬یەكێك لە شۆفێرەكان برای‮ ‬عەلی‮ ‬كووخییە و برایەكی‮ ‬تریشی‮ ‬هەیە كاتی‮ ‬خۆی‮ ‬مەحموود ئیزدیدیی‮ ‬لە پڕ‮ ‬كوشتبوو كە‮ ‬یەكێك بوو لە سەركردە قارەمانەكانی‮ ‬شۆڕش و،‮ ‬پاشان پەنای‮ ‬بردبووە بەر حكوومەت و رێكخراوی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬پارتی‮ ‬لە مووسڵ كەوتە بەدواداچوونی‮ ‬و لێی‮ ‬نەگەرٍا تا كوشتی‮. ‬سەركردایەتیی‮ ‬پارتی‮ ‬و شۆڕش كۆبوونەوە و هەندێكیان داوایان كرد كەوا پێوەندی‮ ‬لەگەڵ‮ ‬ڕێژیم بپچڕێنرێ و شەڕ‮ ‬دەست پێ بكرێتەوە بەڵام بارزانی‮ ‬دژی‮ ‬ئەم بۆچوونە بوو و وتی‮:(‬نەخیر،‮ ‬ئەگەر دەست بكەینەوە بە شەڕلە پێناوی‮ ‬كەركووك و خانەقین و شنگاردا بێت نەك بە هۆی‮ ‬منەوە‮). ‬پاشان وەزیرەكان گەڕانەوە بۆ بەغدا بۆ ئەوەی‮ ‬دەست بكەنەوە بەكارەكانی‮ ‬خۆیان‮. ‬بۆ‮ ‬ڕاستیش دەڵێم‮: ‬ئەم دەستدرێژییەی‮ ‬لە‮ ‬29ی‮ ‬ئەیلوولدا‮ ‬ڕووی‮ ‬دا و هیوای‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬بەئاشتیی‮ ‬پرسی‮ ‬كورد لە ناو برد و،‮ ‬دەركەوت پرسەكە ماوەتەوە سەر تەنیا كات و،متمانە لە نێواندا هیچ نەماوە‮.‬

‮ ‬تێبینی‮ ‬بۆ سود وەرگرتنی‮ ‬ئەو بابەتە‮:‬

چاوپێكەوتنم لە گەڵ چەند پێشمەرگە و شاهید حاڵی‮ ‬رووداوی‮ ‬پیلانەكە‮.‬

كتێبی‮: (‬مسعود بارزانی‮ ‬و بزوتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كورد بەرگی‮ ‬سێیەم‮ ‬بەشی‮ ‬دووەم شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول‮) ‬لە نوسینی‮: ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌