2017-09-23

عەبدوڵڵا مەلا ئەحمەد ئەحمەدئاوایی‮‬

حەزرەتی‮ ‬شێخ محەممەد عوسمان سیراجەدینی‮ ‬نەقشبەندی،‮ ‬دوا شێخی‮ ‬راستەقینە و زانا و خاوەن پایەی‮ ‬نەقشبەندییەكانی‮ ‬هەورامانە،‮ ‬قسەكردن لەسەر ژیانی‮ ‬ئەم زاتە مەزنە چەندین پەرتووك و بابەتی‮ ‬بە چەندەها زمان لەسەر نووسراوە،‮ ‬ئەو بۆ دواجار لە بەرواری‮ (‬31/1/1997ز‮) ‬لە وڵاتی‮ ‬توركیا دنیای‮ ‬بەجێهێشت،‮ ‬لەم بەركوڵە كورتەدا پوختەیەك لە پەیوەندییە مێژووییەكانی‮ ‬جەنابیان لەگەڵ مەلای‮ ‬شۆڕشگێڕی‮ ‬كورد مەلا مستەفای‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر باس دەكەین‮.‬

یەكەم‮ ‬یەكتـر بینینی‮ ‬ئەم دوو پیاوە مەزنە‮: ‬مامۆستا شێخ موحسینـی‮ ‬موفتی،‮ ‬لە پەڕتووكی‮ (‬بیارە،‮ ‬قەصری‮ ‬عاریفان و ئەزهەری‮ ‬كوردستان)دا،ل207، ئاماژەی‮ ‬بەوە داوە كە حەزرەتی‮ ‬شێخ عوسمان سیڕاجەدین نەقشبەندی‮ ‬بۆ‮ ‬یەكەمجار لە حوجرەی‮ ‬مامۆستا مەلا عەبدوڵڵای‮ ‬چرۆستانیدا و لە خانەقای‮ ‬مەولانا خالید لە شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬چاوی‮ ‬بە مەلا مستەفای‮ ‬بارزانی‮ ‬كەوتووە و لە خاكی‮ ‬بوون و هەڵسوكەوتی‮ ‬مەلا مستەفا سەرسام بووە،‮ ‬كە خۆی‮ ‬هەڵساوەتەوە و گسكی‮ ‬حوجرەكەی‮ ‬داوە‮! ‬و ئیتـر لێرەوە پەیوەندییان دەسپێكردووە و تا كۆتایی‮ ‬ژیانی‮ ‬هەردووكیان بەردەوام بووە‮.‬

و هەر لەوێدا باس لەوە دەكات كە حەزرەتی‮ ‬شێخ عوسمان سیڕاجەدین هەموو جارێك بە محەببەتەوە باسی‮ ‬خانەوادەی‮ ‬مەڕحومی‮ ‬شێخ عەبدولسەلامی‮ ‬بارزانی‮ ‬دەكرد،‮ ‬كە ئەوانیش لە مەولانا خالیدی‮ ‬نەقشبەندییەوە تەریقەتیان وەرگرتووە و ئەو پەیوەندییە بەردەوام بووە تا سەردەمی‮ ‬مەلا مستەفای‮ ‬بارزانی‮ ‬و دواتریش سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬ـش بەردەوام لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ شێخی‮ ‬سیراجەدین و چەندین نامە لە نێوانیاندا گۆڕدراوەتەوە،‮ ‬كە شێخی‮ ‬سیراجەدین بە دەقی‮ (‬بۆ برازای‮ ‬خۆم‮ ....) ‬نامەكانی‮ ‬دەستپێكردووەو سەرۆك مەسعود بارزانیش بە دەقی‮ (‬بۆ جەنابی‮ ‬مامی‮ ‬بەڕێزم‮ ....) ‬دەروازەی‮ ‬قسەوباسی‮ ‬كردۆتەوە،‮ ‬واتە‮ ‬یەكتریان بە مام و برازا هەژمار كردووە،‮ ‬وەك لە چەندین نامەدا ئەم دەستەواژانە دووبارە بوونەتەوە،‮ ‬كە لە پەڕتوكی‮ ‬ناوبراودا بڵاوكراونەتەوە‮.‬

ئەم پەیوەندییەیش زۆر لەمێژینەیە و مامۆستا مەلا عەبدولسەلام محەممەد نەبی‮ ‬بێتواتەیی‮ ‬كە هاوڕێی‮ ‬مەلا مستەفا بووە بۆ كۆچی‮ ‬لەمێژینەی‮ ‬بۆ‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەت دەگێڕێتەوە و دەڵێت‮: ‬كە گەیشتینە شاری‮ ‬بوخارا مەلا مستەفا داوای‮ ‬كرد كە پێكەوە بچینە زیارەتی‮ (‬حەزرەتی‮ ‬شاهی‮ ‬نەقشبەند‮!) ‬واتە دامەزرێنەری‮ ‬تەریقەتی‮ ‬نەقشبەندی‮!!‬

مژدەی‮ ‬حەزرەتی‮ ‬شێخ عوسمان سیڕاجەدین بە گەیشتنی‮ ‬كورد بە مافەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬لە چەرخی‮ ‬كوڕانی‮ ‬مەلا مستەفای‮ ‬بارزانیدا‮: ‬مامۆستا مەلا محەممەدی‮ ‬بوداغی‮ ‬دەگێڕێتەوە كە مەلا مستەفای‮ ‬بارزانی‮ ‬خەونێك دەبینێت زۆر پێی‮ ‬سەرسام دەبێت،‮ ‬ناچار بۆ لێكدانەوەی‮ ‬خەونەكە‮ (‬مەلا حەسەنی‮ ‬شاخی‮) ‬دەنێرێت بۆ‮ (‬دووڕۆ‮) ‬بۆ خزمەتی‮ ‬جەنابی‮ ‬شێخ عوسمان سیڕاجەدینی‮ ‬نەقشبەندی‮ ‬بۆ لێكدانەوەكەی،‮ ‬و مەلا حەسەنیش دەڕوات و خەوەكە دەگێڕێتەوە بۆ جەنابی‮ ‬شێخ عوسمان سیڕاجەدین،‮ ‬و شێخیش لە وەڵامیدا ئەم بەسەرهاتە دەفەرموێت‮: ‬لە زەمانی‮ ‬حەزرەتی‮ ‬موسادا‮ (‬سەلامی‮ ‬خوای‮ ‬لەسەر بێت‮) ‬پیاوێك دەبێت چەندین ساڵ چاوەڕوانی‮ ‬ئەوە دەكات خوای‮ ‬گەورە منداڵێكی‮ ‬پێ ببەخشێت،‮ ‬زۆر شەیدا و تامەزرۆی‮ ‬منداڵ دەبێت،‮ ‬بەڵام سوودی‮ ‬نابێت و هەروا بێ منداڵ دەمێنێتەوە،‮ ‬جا كابرا چووە خزمەتی‮ ‬حەزرەتی‮ ‬موسا و گوتی‮: ‬قوربان تۆ كەلیموڵڵای،‮ ‬واتە لەگەڵ خوای‮ ‬گەورەدا قسە دەكەیت،‮ ‬ئەم دۆخە ناسازەی‮ ‬من لە خزمەتیدا باس بكە و بزانە منداڵ لە چارەمدا نووسراوە،‮ ‬یان نا‮.. ‬و حەزرەتی‮ ‬موسایش سكاڵای‮ ‬كابرای‮ ‬گەیاندە خزمەتی‮ ‬پەروەردگار و پەروەردگاریش فەرمووی‮: ‬لە ناوچاویدا منداڵ نەنووسراوە و بە تەمای‮ ‬نەبێت،‮ ‬حەزرەتی‮ ‬موسایش وەڵامەكەی‮ ‬بۆ كابرا هێنایەوەو كابرا زۆر ژیر و خۆڕاگر بوو بیری‮ ‬كردەوە و گوتی‮: ‬من تەقدیری‮ ‬خوام بۆ ناگۆڕدرێ بەڵام دەكرێت خودا خۆی‮ ‬تەقدیری‮ ‬خۆی‮ ‬بگۆڕێ،‮ ‬بێ ئومێد نەبوو،‮ ‬هاتەوە لە سەرە‮ ‬ڕێیەكدا چێشتخانەیەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬دروستكرد،‮ ‬هەر كەس بهاتایە بێ بەرامبەر نانی‮ ‬دەخوارد و كە دەیگوت،‮ ‬چەند دەكات؟ لە وەڵامدا دەیانگوت‮: ‬هەقەكەی‮ ‬بەس ئەوەندەیە دۆعایەك بكەیت بۆ خاوەنەكەی،‮ ‬كە پەروەردگار كوڕێكی‮ ‬بداتێ‮! ‬ساڵ هات و‮ ‬ڕۆیشت‮ ‬ڕۆژێكیان كابرایەكی‮ ‬پیر و شڕۆڵە و هەژار هات و زۆر برسی‮ ‬بوو نانێكی‮ ‬باشی‮ ‬خوارد و كە ویستی‮ ‬پارەكەی‮ ‬بدات،‮ ‬هەمان شتیان پێگوت،‮ ‬بەڵام ئەو ئامادە نەبوو هیچ دۆعایەك بكات،‮ ‬و ئەمیش بە هیچی‮ ‬تر لێی‮ ‬قایل نەبوو،‮ ‬جا كابرا زانی‮ ‬كە ئەمە‮ ‬یەكێكە لە پیاوچاكە گەورەكان،‮ ‬كابرای‮ ‬خاوەن چێشتخانە سوێندی‮ ‬بۆ خوارد لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬پەسڵاندا گەردنی‮ ‬ئازاد ناكات،‮ ‬ئەگەر ئەو دۆعایەی‮ ‬بۆ نەكات،‮ ‬تا دواجار ناچاری‮ ‬كرد و ئەویش سەری‮ ‬بەرز كردەوە بۆ پەروەردگاری‮ ‬و فەرمووی‮:(‬ئەرێ خوا گیان لە خەزێنەت كەم دەبێتەوە منداڵێك بەم پیاوە بدەیت؟‮!)‬،‮ ‬ئەو‮ ‬ڕۆیشت و ساڵی‮ ‬تەواو نەكرد كابرای‮ ‬بێ منداڵ بە منداڵێكی‮ ‬لەدایكبووەوە‮ ‬ڕۆیشتەوە بۆ خزمەتی‮ ‬حەزرەتی‮ ‬موسا،‮ ‬و گوتی‮: ‬قوربان تۆ وات وت و خۆ ئەمە منداڵی‮ ‬منە دا بزانە وایە؟ حەزرەتی‮ ‬موسایش‮ ‬ڕۆیشتەوە بۆ خزمەتی‮ ‬پەروەردگار و ئەم باسەی‮ ‬كرد،‮ ‬خوای‮ ‬گەورە فەرمووی‮: ‬قسەكەی‮ ‬تۆیش‮ ‬ڕاست بوو كە كاتی‮ ‬خۆی‮ ‬وەرت گرت و ئەو منداڵەیش تەواوە،‮ ‬ئەوە منداڵی‮ ‬ئەوە،‮ ‬بە‮ ‬ڕاستی‮ ‬ماوەیەك بوو پیاوچاكێكی‮ ‬خۆمان لێمان عادز ببوو،‮ ‬و سوێندی‮ ‬خواردبوو تا ماوە هیچ داوایەكمان لێ نەكات،‮ ‬و منیش خۆشم دەویست و هەرچەندە لە چارەی‮ ‬كابرادا منداڵ نەنووسرابوو لە بەر خاتری‮ ‬ئەو پیاوچاكە بۆمان نووسی‮ ‬و ئەومان كرد بە خاوەن كوڕ‮ ‬و پیاوچاكەكەی‮ ‬خۆیشمانمان ئاشت كردەوە،‮ ‬و منداڵبوونی‮ ‬ئەو پیاوەم بەستبوویەوە بە دۆعایەكی‮ ‬ئەو پیاوچاكەی‮ ‬خۆمەوە‮ .... ‬هەڵگری‮ ‬نامە لەم لێكدانەوەیە تێنەگەیشت و وایزانی‮ ‬كە بێ وەڵام دەگەڕێتەوە بۆ لای‮ ‬مەلا مستەفای‮ ‬بارزانی،‮ ‬و بەڵام دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬گەیشتەوە بارەگای‮ ‬بارزانی‮ ‬و ئەم چیرۆكەی‮ ‬بۆ مەلا مستەفای‮ ‬خوێندەوە،‮ ‬مەلا مستەفای‮ ‬ماوەیەكی‮ ‬زۆر سەری‮ ‬داخست و مات بوو،‮ ‬لە پاشان سەری‮ ‬هەڵبڕی‮ ‬و فەرمووی‮: ‬ئەمە لێكدانەوەی‮ ‬خەوەكەیە،‮ ‬و حەزرەتی‮ ‬شێخ دەفەرموێت‮: (‬ئەو وەجاخ كوێرە كوردە‮! ‬بەڵام هیوا بڕاو مەبە،‮ ‬مەلا حەسەن ئێوە بە ئاوات دەگەن و كورد‮ ‬ڕزگاری‮ ‬دەبێت و بە مافی‮ ‬خۆی‮ ‬دەگات،‮ ‬و وەڵامەكەی‮ ‬شێخ ئەمەیە،‮ ‬دەفەرموێت‮: ‬بۆ ئەولادی‮ ‬تۆ دەبێت،‮ ‬بەڵام تۆ نایبینیت‮!!). ‬ئەمە ئەو مژدەیەیە كە نزیكەی‮ ‬پەنجا ساڵ لەمەوبەر خواناسی‮ ‬گەورە حەزرەتی‮ ‬شێخ عوسمان سیڕاجەدین بەم گەلە بەشمەینەتەی‮ ‬داوە و ئێستا ئێمە لە ئەمڕۆ و بەیانی‮ ‬هاتنەدی‮ ‬لێكدانەوەی‮ ‬خەونەكەداین و‮ (‬لەسەر دەستی‮ ‬ئەولادەكانی‮ ‬ئەو‮!!!)!‬

هەروەها لەدووتوێی‮ ‬ئەو پەڕتووكە نایابەدا باسی‮ ‬ئەوەیشی‮ ‬تیادایە كە لە دانانەوەی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬ـشدا بۆ جێگەداری‮ ‬باوكی،‮ ‬مەلا مستەفای‮ ‬بارزانی‮ ‬پرس و‮ ‬ڕاوێژی‮ ‬بە جەنابی‮ ‬شێخ عوسمان سیڕاجەدین كردووە،‮ ‬و بەندەیش شایەتی‮ ‬ئەوەم كە جەنابی‮ ‬باوكم‮ (‬مامۆستا مەلا ئەحمەدی،‮ ‬ئەحمەدئاوا‮ - ‬هەواداری‮ ‬زۆر موخڵیسی‮ ‬مەلا مستەفای‮ ‬بارزانی‮ ‬لە ناوچەی‮ ‬هەورامان و شارەزوور‮) ‬كە موریدێكی‮ ‬زۆر بێ ئەندازە موخڵیسی‮ ‬شێخانی‮ ‬بیارە و بە تایبەتی‮ ‬حەزرەتی‮ ‬شێخ عوسمان سیڕاجەدین بوو،‮ ‬تەنها هۆكاری‮ ‬ئەو ئیخڵاسەی‮ ‬بۆ مەلا مستەفای‮ ‬بارزانی،‮ ‬نیازپاكی‮ ‬مەلا مستەفا و بنەماڵەكەی‮ ‬بوو دەربارە بە شێخانی‮ ‬بیارە،‮ ‬تەنانەت لە كاتی‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬ساڵی‮ (‬1992‮)‬دا،‮ ‬خەڵكی‮ ‬هان دەدا و دەیفەرموو‮: ‬دەنگ بە بنەماڵەی‮ ‬بارزانی‮ ‬بدەن،‮ ‬چونكە حەزرەتی‮ ‬شێخ فەرموویەتی‮: ‬با ئەوەی‮ ‬منی‮ ‬خۆش دەوێت‮ ‬ڕەئی‮ ‬بدات بە مەسعود بارزانی،‮ ‬چونكە لە ژێر دەسەڵاتی‮ ‬ئەو و بنەماڵەكەیدا دین و ئەخلاقتان پارێزراوە،‮ ‬شیاوی‮ ‬باسە لەو كاتەدا حەزرەتی‮ ‬شێخ هێشتا لە ژیاندا بوو،‮ ‬و نیشتەجێی‮ ‬وڵاتی‮ ‬توركیا بوو،‮ ‬و ئەوەیشم بیر دێتەوە كە‮ ‬ڕۆژێكیان هەر لەو ساڵەدا و‮ ‬یان ساڵی‮ ‬دواتر سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬سەردانی‮ ‬ناوچەی‮ ‬هەڵەبجە و هەورامانی‮ ‬كرد،‮ ‬و بە تایبەتی‮ ‬ڕۆیشتە سەردانی‮ ‬خانەقای‮ ‬بیارە و مەزاری‮ ‬پیرۆزی‮ ‬شێخانی‮ ‬هەورامان،‮ ‬و باوكیشم لەوێ ببوو،‮ ‬و تەشریفی‮ ‬هاتەوە بۆ ماڵەوە و فەرمووی‮: ‬ئەمڕۆ هوتافێك كێشراوە لە خانەقادا و لە كاتی‮ ‬هاتنی‮ ‬كاك مەسعوددا هەموو‮ ‬ڕۆحی‮ ‬تەنیبووم و موچركە ئەهات بە لاشەما هێندە هوتافەكەم بە لاوە شیرین بوو،‮ ‬وتمان قوربان چیبوو؟ فەرمووی‮: ‬ئەو خەڵكە هەموو هاواری‮ ‬دەكرد‮: ‬كاك مەسعود بە وەفایە میوانی‮ ‬خانەقایە‮.‬

مەبەستی‮ ‬وەفاداری‮ ‬بنەماڵەی‮ ‬بارزانی‮ ‬بوو هەر لە شێخ عەبدولسەلامەوە تا مەلا مستەفا و تا سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬كە دەستاودەست ئەو وەفایەیان بۆ خانەوادەی‮ ‬بیارە گواستۆتەوە‮. ‬شیاوی‮ ‬باسە لە پەڕتووكی‮ (‬بیارە،‮ ‬قەصری‮ ‬عاریفان و ئەزهەری‮ ‬كوردستان)دا،‮ ‬و لە نووسینـی‮: ‬زانا و عاریفی‮ ‬گەورە مامۆستا شێخ موحسینـی‮ ‬موفتی،‮ ‬دەیان باس و بەڵگەی‮ ‬تری‮ ‬جوانی‮ ‬لەم بابەتە هەن،‮ ‬ئومێدەوارم هەر كەس تینووی‮ ‬ئەم بابەتانەیە بگەڕێتەوە بۆ ئەو پەڕتووكە و بە وردی‮ ‬بیخوێنێتەوە،‮ ‬كە دەیان هەقیقەتی‮ ‬تریشی‮ ‬بۆ دەردەكەون،‮ ‬ماوەتەوە بڵێین‮: ‬مامۆستا شێخ موحسینـی‮ ‬موفتی‮ ‬لە‮ ‬یارە زۆر وەفادارەكانی‮ ‬حەزرەتی‮ ‬شێخ عوسمان سیڕاجەدین و‮ ‬ڕێبازەكەیەتی‮ ‬و ئێستا هەموو موریدان و هەوادارانی‮ ‬ڕێبازی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬نەقشبەندی‮ ‬و بە تایبەتی‮ ‬شەیدایانی‮ ‬شاچرای‮ ‬ئاخرین دەورە حەزرەتی‮ ‬شێخ عوسمان سیڕاجەدین،‮ ‬لە دوای‮ ‬مامۆستا مەلا عەبدوڵڵای‮ ‬فەنایی‮ ‬جەنابیان بە دوا‮ ‬یادگاری‮ ‬شیرینی‮ ‬ئەو زاتە هەژمار دەكەین،‮ ‬و سوپاس بۆ خوا توانیویشیەتی‮ ‬بەشێكی‮ ‬زۆر لەو كەلێنە گەورەیەی‮ ‬دوای‮ ‬شێخی‮ ‬سیڕاجەدین پڕ‮ ‬بكاتەوە‮.‬

ژێدەرەكان‮:‬

1- ‮ ‬پەڕتووكی‮ (‬بیارە،‮ ‬قەصری‮ ‬عاریفان و ئەزهەری‮ ‬كوردستان‮)‬،‮ ‬نووسینـی‮: ‬مامۆستا شێخ موحسینـی‮ ‬موفتی،‮ (‬چاپی‮ ‬یەكەم ژ 7102).

2-‬ گەوهەری‮ ‬حەقیقەت،‮ ‬ژیاننامەی‮ ‬حەزرەتی‮ ‬شێخ محەممەد عوسمان سیڕاجەدینی‮ ‬نەقشبەندی،‮ ‬نووسینی‮: ‬مامۆستا شێخ موحسین موفتی،‮ ‬بەرگی‮ ‬سێیەم،‮ ‬ل372-373? چاپی‮ ‬یەكەم،‮ ‬هەولێر‮ 1102.

3- مێـژووی‮ ‬زانایانـی‮ ‬كورد،‮ ‬نووسینی‮: ‬مامۆستا مەلا تاهیـری‮ ‬بەحركەیی،‮ ‬چاپی‮ ‬دووەم‮- ‬2016? بەرگی‮ ‬سێیەم،‮ ‬لاپەڕە‮ (‬339 - 343‮‬)

 4- ئەزموونی‮ ‬تایبەتی‮ ‬نووسەر‮.‬

‮❊ ‬ماستەر لەتەفسیـری‮ ‬قورئان

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌