2017-09-22

بەمەبەستی بانگەشەی ڕیفراندۆم و بەڵی بۆ سەربەخۆی كوردستان و ڕەتكردنەوەی بڕیارەكانی بەغداد,  كە تایبەت بە ئیداری كەركووك دەری كرد, بوو چەندین كەرناڤال و ئاهەنگی جۆراو جۆر بەرێوەچوو لە شارەكە , بە ئامادە بوونی ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە هاوڵاتیان و بەرپرسانی حزبی و حكومی كەركووك , دواین كەرناڤال لە پاركی باوە گورگور بەرێوەچوو .
ئەحمەد خورشید بەرپرسی دەزگای رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی لق3 پارتی لە لێدوانێكی تایبەت پێ ڕاگەیاندین كە دواین كەرنەڤالی پالپشتی ڕیفراندۆم و بەڵی بۆ سەر بەخۆی كوردستان , و ڕەتكردنەوەی بریارەكانی بەغداد كە تایبەت بە ئیداری كەركووك داویەتی بەرێوە چوو .
ئەحمەد گووتیشی كە ئەم كەرنەڤالەی كە دواین كەرناڤال بوو, كە بە ئامادە بوونی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حزبی و حكومی بەشێكی زۆر لە هونەرمەندانی ناوداری شاری كەركووك , كوردستان بەرێوەچوو , بەئامادە بوونی ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە هاولاتیانی شارە خۆشەویستەكەمان .
ئەحمەد گووتیشی كە ئێمە هەر لە سەرەتاوە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان و لقی 3 دەستمان كرد بە نانگەشەی ڕیفراندۆم بەلی بۆ سەر بەخۆی كوردستان لە و ناو شاری كەركووك هەندانی هاولاتیان بۆ چوونیان بۆ سەر سندوقەكانی دەنگان كۆكردنەوەی دەنگی بەلی بۆ سەر بەخۆی كوردستان .
شاهۆ نەجم كەركووك خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی سەفیر ,  سپۆنسەری ئەم ئاهەنگە بوو, لە لێدوانێكی تایبەتی گووتی كە ئێمە وەك گروپی كۆمپانیاكانی سەفیر خۆمان بە خۆشحال دەزانین كە توانیمان ببین بە سپۆنسەری ئەم كەرناڤالە گەورەیە لە شارەكەمان خزمەتی بچووكی نەتەوەكەمانی پێ بكەین  بۆ ئەوەی كەركووك بگەرێتە سەر هەرێمی كوردستان , و كوردستانیش سەربەخۆبیت .
شاهۆ گووتیشی كەرناڤالەكە چەندین گروپی هونەری بەژداری تێدا كرد بوو , كە بریتی بوون لە گروپی شانۆی  , گروپی هەلپەركی كوردی و چەندین هونەرمەندی بەتوانای شاری كەركووك و كوردستان توانیان بە دەنگە خۆشەكەیان كەرناڤالەكە زیاتر برازێنەوە .
 
ئارام شێركۆ

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌