2017-09-21

دەرهێنەرێکی ناسراوی کورد، پشتیوانیی خۆی بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان ڕاگەیاند ، ھونەر سەلیم، دەرهێنەری ناسراوی کورد، بە (رۆژنامه‌ی خه‌بات)ی ڕاگەیاند، ڕۆژی هەینی 22/9/2017، بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی، دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان .
هونەر سەلیم جەختی لەوە کردەوە، لەو کاتەوەی عێراق بووەتە خاوەن هێز، هەر کەسێک لە بەغدا لەسەر تەخت بوبێت، پاشا بووبێت یان سەرۆک کۆمار، ڕاست بووبێت یان چەپڕەو، سوننە بووبێت یان شیعە، ”یەک ڕەفتاریان لەگەڵ کورد کردووە، لەشکر و موخابەرات و تۆپ و تانک و تەیارەیان بەکارھێناوە تاوەکو منی کورد بە دیلی بمێنمەوە .
ئەوەشی نەشاردەوە کە 12 فیلمی لەماوەی کارکردنی ڕابردوویدا دروست کردووە کە 11 فیلمیان باس لە ”مەزڵومیەتی کورد“ دەکەن.

لە کۆتاییشدا ئەوەی دووپات کردەوە کە دوای ٩٧ ساڵ ژیردەستیی عێراق، کاتی ئازادیی کوردستان هاتووە. داواشی لە گەلی کوردستان کرد، هەرگیز ئەو نەهامەتییانە لەبیر نەکەن کە لە دژیان کراون.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌